یاسای نوێی خێزان لە ئەفگانستان
یاسای نوێی خێزان لە ئەفگانستان بەشودانی کچی شیرەخۆرە و کۆرپەی یەک شەوە تانیا کورد میرزا ماستەر لەیاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان تاڵیبان دوا یاسای لەبواری خێزاندا خستە بواری جێبەجێکردنەوە، یاساکە لەژێر ناوی (Principles of Separation Between Spouses) دایە، واتە؛ پڕنسیپ\ ئسوڵی چۆنیەتی جیابونەوەی نێوان ژن و مێردەکان. کۆمەڵێک قانون لەژێر ئەم ناونیشانەدا ڕێکخراون، کە خۆیان لە ٣١ ئارتیکڵدا دەبیننەوە کە بەسەر ١٢ بەشدا دابەشبوون. گەرچی ئەم یاسایانە بەناوی پڕنسیپەکانی جیابونەوەی ژن و مێردەکانەوە بڵاوکراونەتەوە و، چۆنیەتی جیابونەوەی هاوسەرانیان لەخۆگرتووە، بەڵام بەڕونی و بەبێ هیچ تەمومژێک، بەشودانی کۆرپەی شیرەخۆرە و منداڵی ساواشیان لەخۆیانگرتوە. کاتێک تەفسیری ئەم دەقانە دەکرێت و دەدرێنە بەر شێوازە جیاجیاکانی تەفسیری دەق، دەردەکەوێت بەدەر لە „ڕێکخستنی” جیابونەوەی هاوسەران، ئەو یاسایانەش کە بەناوی رێکخستنی جیابونەوە هاتون، مانای ڕێگەپێدانی بەشودانی کچی ساوا و منداڵ دەگەیەنن. „بۆ تەفسیرکردنی ئەم دەقانە سەرجەم میتۆدەکانی تەفیسری دەق ...