Posts

Showing posts from December, 2022

الریحانة المضرجة

Image
  صدر اليوم الطبعة الاولی من رواية الریحانة المضرجة كانَ قبراً مختلفاً عن غيرِه من القبور، قبراً بلا شواخص! وفي نفسِ اليومِ الذي دُفِنا فيه وضعتُ باقةَ الريحانِ المضرجةِ بالدم والتي كانَت في جيبِ زَلال على قبرِهما وكتبتُ بصبغِ أحمر على الترابِ الذي يغطي القبر" لا يدَ تستطيعُ، وإن كانت من نار، أن تدخلَ بين أمّ وإبنِها. زَلال وزَريا، أم وإبنٌ أحمران، ليس كَلَون، بل كرمزٍ للإصرار!"

جێنده‌ر؟ نه‌خێر سوپاس

Image
جێنده‌ر؟  نه‌خێر سوپاس تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان وشه‌ی جێنده‌ر ده‌مێكه‌ مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره‌ و به‌رده‌وام بۆچوون و پێناسه‌ی دژ به‌یه‌ك و جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. پسپۆڕانی بایۆلۆجی و پزیشكان به‌جۆرێك پێناسه‌ی جێنده‌ر ده‌كه‌ن و فه‌یله‌سوفه‌كانیش به‌جۆرێكیتر. له‌خواره‌وه‌ پێناسه‌ جیاجیاكان ده‌رخرێنه‌ڕوو دواتر شه‌نوكه‌و ده‌كرێن.  جێنده‌ر له‌ ڕوانگه‌ی زانسته‌وه‌ پسپۆڕانی بایۆلۆجی جێنده‌ر به‌سه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا دابه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ نێرینه‌ و مێینه‌یه‌. ١   وێڕای هه‌وڵ، چالاكی و ته‌نانه‌ت فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش له‌هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پزیشكان و پسپۆڕانی بایۆلۆجی به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌گشتی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ دوو ڕه‌گه‌زی بایلۆجی هه‌یه‌ كه‌ نێرینه‌ و مێینه‌یه‌. زانست نكۆڵی نه‌كردووه‌ له‌وه‌ی ده‌شێت به‌هۆی گۆڕانكاری هۆرمۆنه‌كانه‌وه‌ یاخود به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ یانیش به‌ هۆكاری نه‌زانراو ڕه‌گه‌زێك مه‌یلی سێكسی به‌لا