سەردەمی ئامشەکان
ژیان لە سەردەمێکدا کە سەردەمی ئێمە نیە سەردەمی ئامشەکان تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان بەکارهێنانی ئەسپوعەرەبانە بۆ هاتوچۆ، پۆشینی جلوبەرگی سادە و ئاودامەن بۆ کچان و ژنان، خاکەڕایی لە شێوازی ژیان، لە ڕێکخستنی ماڵ و ناوماڵدا، خواردنی ماڵەوە، نەبوونی ڕەیدیۆ و تێڵڤژن، بەکارنەهێنانی ئنترنێت، ڕوناککردنەوەی ماڵ بە چرا و مۆم لەبری کارەبا، بەکارنەهێنانی جلشۆر و قاپشۆر، لە دیارترین شێوازەکانی ژیانی ئامشەکانە لە ئەمریکا. هەموو ئەمانەی کە باسکران، بەمجۆرە سادەییە ژیان لەم سەردەمەدا، بەتەنیا خاکەڕاییەکی ڕوکەش و سادە نییە، بگرە واتای قوڵی لەپشتەوەیە. بۆ تێگەیشتن لە ئامشەکان، دەبێت لە مێژوەکەیانەوە دەستپێبکەین، ڕاونانیان، دەربەدەرکردنیان و ڕشتنی خوێنیان لە ئەوروپادا، خاڵە دیارەکانی مێژوەکەیانن. ڕەگی ئامشەکان، لە بزوتنەوەیەکی ڕیفۆڕمخوازەوە هاتووە کە بۆ سەدەی ١٦ دەگەڕێتەوە لە وڵاتی سویسرا، لەژێر ناوی the Anabaptist Reformation movement ئەم بزوتنەوەیە، بە بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵی کەمینەیەک لە سویسرا ناسێنرابوو، ...