Posts

Showing posts from April, 2023

جوانی ژه‌هراوی جوانی نییه‌

Image
یه‌كه‌م بوكه‌شوشه‌ی باربی داون سیندرۆم جوانی ژه‌هراوی جوانی نییه‌ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كۆمپانیای مه‌تڵی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی یاری، بوكه‌شوشه‌ی باربی به‌ نیشانه‌كانی داون سیندرۆمه‌وه‌ خسته‌ بازاڕاوه‌. ئامانجی كۆمپانیای مه‌تڵی ئه‌مریكی له‌ خستنه‌ ڕووی بوكه‌شوشه‌ی باربی داون سیندرۆم، له‌لایه‌كه‌وه‌ په‌سه‌ندكردنی منداڵانی داون سیندرۆمه‌ به‌وجۆره‌ی كه‌هه‌ن له‌لایه‌كیتره‌وه‌ كاركردنه‌ بۆ جێگیركردنی ڕۆڵی بێلایه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ دروستكردنی بوكه‌شوشه‌دا. به‌رله‌وه‌ بچمه‌ ناو باسی دروستكردن و فۆڕمی بوكه‌شوشه‌ی باربیه‌وه‌ كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوی نه‌خۆشی داون سیندرۆم ده‌ڵێم له‌ناو كورددا. له‌ كوردستان وه‌ك وڵاتانی دراوسێ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ وشه‌ی (مه‌نگۆلی) به‌كارده‌هێنرێت كه‌ له‌خۆیدا وشه‌یه‌كی نه‌شیاوه، هه‌ڵه‌یه‌كی‌ زانستیه‌ و ڕه‌یسیزمیشه‌‌.  له‌ڕوی زانستیه‌وه‌ ئه‌و دۆخه‌ نه‌خۆشییه‌ و ناوێكی زانستی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ كه‌، داون سیندرۆمه‌. له‌ ڕوی مۆراڵه‌وه‌ به‌كارهێنانی

هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌

Image
هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌  تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان.  ئه‌م كتێبه‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و ڕوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستیانه‌ له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌م تاوانه‌دا. نامیله‌كه‌كه‌ سه‌ره‌تا ڕوی ده‌می ده‌كاته‌ دایكان، باوكان، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان و هه‌ندێك رێنماییان ده‌داتێ. مه‌به‌ست له‌ ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ به‌رگرتن له‌ ڕودانی ئه‌م تاوانه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕوی چه‌ند ڕێسایه‌كی تایبه‌ت، له‌لایه‌كیتر مه‌به‌ست له‌م ڕێسایانه‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا له‌ ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا. ده‌بێت ئه‌م نامیله‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كان بخوێنرێته‌وه‌ و هاوكاری بكرێن له‌ تێگه‌یشتن له‌ زاراوه‌كان و له‌ خودی تاوانه‌كه‌ش. به‌هیچ جۆرێك نابێت وه‌ك بابه‌تێكی تۆقێنه‌ر یاخود شه‌رمهێنه‌ر باس بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئامانجه‌كه‌مان دورمان