به‌خشین و له‌بیركردن له تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
به‌خشین و له‌بیركردن له تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له‌یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
یادكردنه‌وه‌ی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و دەوروبەری ته‌نیا بۆنه‌یه‌كی ڕوكه‌ش نییه.
یادكردنه‌وه‌کەی بۆ به زیندوهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌یه، بۆ ڕاگرتنی تاوانه‌كه‌شه به‌پێوه له، یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی کوردستاندا.
یادكردنه‌وه‌ی کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو ساڵێكدا، دەبێت هه‌مان مانا و هه‌مان مەبەستی هەبێت، دەبێت حکومەت و دامودەزگاکانی بۆ ئەم ئەرکە ئامادەکرابن، دەبێت خەڵکی خۆشی ئەم ئەرکە لەئەستۆبگرێت.
یادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، یادی خنكاندن و كه‌له‌لاكردنی خەڵکەکەی، ده‌بێت تاوانەکە بەزیندویی له یاده‌وه‌ری خەڵکدا ڕاگرێت، وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی ڕودانه‌كه‌ی.
لێره‌دا قسه له‌سه‌ر به‌خشین و له‌بیركردن ده‌كه‌م، به‌خشینی تاوانباره‌كان له‌لایه‌ن قوربانی و كه‌سوكاریانه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له‌بیركردنی ئه‌م تاوانه‌ش ده‌كه‌م لەلایەن قوربانیەکانەوە، لەلایەن کەسوکاریانەوە و، لەلایەن خەڵکیشەوە بەگشتی.
له‌بیركردنی تاوانەکە
ئایا له‌بیركردنی ئه‌م تاوانه، له‌لایه‌ن ئەو قوربانیانەوە كه ماون و هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌ده‌ست لێکەوتەکانی کیمیابارانکردنەوە دەناڵێنن، تاوان؟
ئایا قوربانیەک کە ئازاری سنگ، كێشه‌ی هه‌ناسه‌دا‌ن زۆری بۆهێناوە و، دانەیەکیتر کە توانای منداڵخستنەوەی لەدەستداوە، یاخود منداڵی شێواوی خستوەتەوە و، ئەوەیتر کە نه‌خۆشیه‌كانی پێست و هه‌مه‌جۆر شێرپه‌نجه تەنگی پێهەڵچنیوە، بۆیان نییە تاوانەکە لەبیربکەن؟
ئەی کەسوکاری ئەم قوربانیانە و خەڵک بەگشتی چی، ئەوانیش بۆیان نییە لەبیریبکەن؟
بێگومان قوربانی هه‌ر تاوانێك، ئه‌و مافه‌ی هه‌یه تاوانه‌كه و بكه‌ره‌كه‌شی له‌بیربكات، یان لانیكه‌م هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ له‌بیركردنی ئه‌م تاوانه و ئه‌و زیانه جه‌سته‌یی، ده‌رونی و ئابوریانه‌ی كه تاوانبار پێی گه‌یاندووه، هەرنەبێت لەبەرخاتری ساڕێژکردنی برینە دەرونیەکانی و چنگخستنی کەمێک ئارامی.
لە تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەشدا، قوربانی و کەسوکاریان هەمان مافیان هەیە، مافی لەبیرکردنی تاوانەکە و سەرجەم وردەکاریەکانی تاوانەکەشیان هەیە.
لەسەر ئاستی تاک، ئەمە یەکێکە لە مافەکانی قوربانی و، کەس بۆی نییە ڕێگری لە قوربانی بکات و، سەرکۆنەی بکات، کاتێک کە هەوڵی لەبیرکردنی ئەم تاوانە دەدات. ده‌شێت قوربانیانی ئه‌م تاوانانه وه‌ك زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م، ئه‌م تاوانه له‌بیربكه‌ن و هه‌وڵ بۆ له‌بیركردنی بده‌ن، گه‌رچی ئه‌مه بەدڵی خەڵکیش نەبێت و هەندێکیش وەک کردەیەکی (دژ بە مۆراڵ)ناویبەرن، به‌ڵام دواجار قوربانی ده‌یه‌وێت شتێك له‌بیربكات كه، ڕاستەوخۆ په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه.
ئەگەر (مۆراڵی گشتی) مافی لەبیرکردنی تاوان لە قوربانی وەربگرێتەوە و، قوربانی بەوە تۆمەتباربکات کە دەیەوێت ئەو تاوانە لەبیربکات، ئەوکاتە مۆراڵەکەی خۆی دەچێتە ژێرپرسیارەوە.
کاتێک مۆراڵی گشتی و باوی کۆمەلێک، ببێتە هۆی نائارامی دەرونی بۆ کەسانەکیتر، کە خۆیان ڕاستەوخۆ لەناو تاوانەکەدا بوون و، قوربانین، دەبێت ئەو مۆراڵە پەنجەی بۆدرێژبکرێت، نەوەک قوربانیەکە.
ئەی سەبارەت بە کۆی خەڵکی چی، ئایا ئەوانیش هەمان مافیان هەیە؟
کاتێک قوربانی هەوڵی لەبیرکردنی ئەم تاوانەبدات، تەنیا هەوڵێکە بۆخۆی و لەناو خۆیدا، نەوەک بۆ دەرەوەی خۆی.
قوربانی بەم کردەیەی کەسی ناچارنەکردووە بە هەمانشت، مانای ئەوەش ناگەیەنێت کە لە گەورەیی تاوانەکە و قورسی لێکەوتەکانی کەمدەکاتەوە و، دەیەوێت نۆرامەڵیان بکاتەوە.
کۆی خەڵک دەبێت تاوانەکە یادبکەنەوە، ئەم یادکردنەوەیە دەبێت لەلایەن حکومەتەوە کرابێتە نەریتێکی ساڵانە، بەجۆرێک هیچ کەسێک پێویستی بەوەنەبێت بیریبهێنرێتەوە، کە یادی کیمیابارانەکە بکاتەوە.
یادەوەری خەڵک بەشێوەیەکی گشتی، نابێت خاڵی بکرێتەوە لەم تاوانە و تاوانەکانیتری ئەنفال و کیمیابارانکردنی شوێنەکانیتر لە کوردستاندا، چونکە لەبیرکردنی ئەم تاوانانە لەلایەن کۆی خەڵکەوە، هۆکارێکە بۆ فرەبارەبونەوەی ئەم تاوانانە لە داهاتودا!
پوختە؛
قوربانیانی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شوێنەکانیتر، بۆیان هەیە وەک تاک هەوڵی لەبیرکردنی ئەم تاوانە و وردەکاریەکانی بدەن، ئەمە مافێکی کەسی ئەوانە و مافی گشتی خەڵکیان لە یادکردنەوە و، زیندوهێشتنەوەی تاوانەکەدا نەخواردوە.
هەرچی سەبارەت بە کۆی خەڵکەکەیە؛
خەڵک نابێت بە بیانوی ئەوەی قوربانیەکە خۆی هەوڵی لەبیرکردنی تاوانەکەی داوە، ئەمانیش تاوانەکە، بکەرەکانی و لێکەوتەکانی لەبیربکەن، چونکە تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، خاوەنداریەتیەکەی و لێکەوتە ناڕاستەوخۆکانی گشتیە، لەکاتێکدا لێکەوتە ڕاستەوخۆکانی تایبەتن بە قوربانیەکان.
بەدەر لەوە، لەبیرکردنی ئەم تاوانە لەلایەن خەڵکەوە بەگشتی، واتە خەمساردی بەرامبەر قوربانیانی تاوانەکە و کردنەوەی دەرگاکان بەڕوی بەرامبەردا، بۆ فرەبارەکردنەوەی تاوانی لەمجۆرە.
له تاوانی كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌ته‌نیا قوربانیه‌كی ڕاسته‌وخۆمان نییه، كه به‌ر چه‌كی كیمیای كه‌وتووه، بگره كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیه‌شمان هه‌یه كه ڕاسته‌وخۆ به‌ر نه‌كه‌وتووه، هاو نه‌ته‌وه و هاووڵاتیشمان هه‌یه، کە بەهۆی ئەم تاوانەوە توشی تراوما بوون.
قوربانی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی مافی ئه‌وه‌ی هەیە، تاوانێك له‌بیربكات لەوبەشەدا كه ته‌نیا خۆی تێیدا قوربانیە، لەوێدا کە پەیوەندی بە خۆی و جەستەی خۆیەوە هەیە، بەڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه دەستکاری به‌شی خەڵک و کەسوکارەکەی بکات، مافی ئەوەی نیە فشار لە خەڵک بکات و داوایان لێبکات تاوانەکە لە یادەوەری خۆیاندا بسڕنەوە و لەبیریبکەن.
لەکاتێکدا بۆ قوربانی لەبیرکردن مافێکی کەسیە، بۆ کۆی خەڵکی پێشێلکردنی مافی نەوەکانی داهاتوە و مانای کردنەوەی دەرگاشە بەرەوڕوی چەندبارەبونەوەی ئەم تاوانە و، تاوانیتری لەمجۆرەدا.
به‌خشین له تاوانی کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
به‌خشین وه‌ك پرنسیپ مافی هه‌موو قوربانیه‌كه، جا هەر تاوانێکی به‌رامبه‌ر كراوه، به‌مه‌رجێك ئه‌م لێخۆشبوونه مانای ئه‌وه‌نه‌دات كه، تاوانباره‌كه له سزا ده‌ربازی ببێت! لێخۆشبون له‌سه‌رجه‌م تاوانه‌كاندا، ده‌بێت له چوارچێوه‌یه‌كی ڕۆحی و مه‌عنه‌ویدا بمێنێته‌وه، خۆبه‌خشانه بێت و به‌بێ هیچ فشارێك له‌ده‌می قوربانیه‌وه بێته ده‌ره‌وه.
لێخۆشبون نابێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر سزادانی تاوانبار هه‌بێت و له قاڵبی یاسادا جێگه‌ی بكرێته‌وه، لێخۆشبون مافه بۆ قوربانیانی تاوانه جۆراوجۆره‌كان، ئه‌ی بۆ قوربانیانی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە؟
قوربانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش، مافی ئەوەی هەیە کە تاوانبارانی تاوانەکە ببەخشێت، بەمەرجێک ئەم بەخشینە بەجۆرێک نەبێت ببێتە شفاعەت بۆ تاوانباران، یاخود بەبێتاوان ناساندنی تاوانبارەکان، یاخود کەمکردنەوەی تاوانکە، خۆ ئەگەر واکەوتەوە یان ئەو مانایەی دا، ئەوە دەبێت ڕێگەیلێبگیرێت و بەیاسا ئەمە قەدەغەبکرێت.
قوربانی له‌م تاوانه‌دا به‌ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌نین كه، به‌ر چه‌كی كیمیای كه‌وتوون، قوربانیه‌كان دوو به‌شن قوربانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆن، قوربانیانی ناڕاسته‌وخۆ كه‌سوكاری به‌ركه‌وتوه‌كانن، دراوسێكانیان و، میله‌ته‌كه‌یه‌تی.
قوربانی دەتوانێت تەنیا لەبەشی خۆی خۆشببێت، تەنیا لەوێدا کە تایبەتە بە جەستە و ماڵی خۆی، نەوەک زیاتر.
پوخته
تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌بێت به زیندویی له یاده‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌نددا بمێنێته‌وه و حكومه‌ت ده‌بێت سه‌رجه‌م ڕێكارێك بۆ ئه‌مه بگرێته‌به‌ر، بەڵام ئەمە ڕێگرنیە لەبەردەم قوربانیدا کاتێک دەیەوێت تاوانەکە لەبیربکات، یان هەوڵدەدات بۆ لەبیرکردنی تاوانەکە. لەکاتێکدا لەبیرکردنی تاوانی کیمیابارانکردن و زیندەبەچاڵکردنی خەڵک بۆ قوربانیەکانی مافە، بۆ کۆی خەڵکی کوردستان لەبیرنەکردنی و بەزیندوهێشتنەوەی ئەم تاوانانە مافن و پێچەوانەکەی پێشێلکردنی مافی نەوەکانی داهاتوە!

Comments
Post a Comment