Posts

Showing posts from December, 2021

چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر تانیا کورد NRT لە بەرواری ٢١-٨-٢٠١٣ ته‌وه‌ری گفتوگۆ (هۆشیاری یاسایی)

Image

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌

Image
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌    LL.M. تانیا كورد میرزا  ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان   داواكاری و ده‌نگهه‌ڵبڕینی لایه‌نه‌ عێراقی و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسیه‌كانیان‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ داواكاری نوێ نین. ده‌مێك به‌بیانوی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و په‌رته‌وازه‌ییان و تاوێكیتریش به‌بیانوی پێشاندانی نیه‌تی ڕونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی سیمای عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌هێنن. له‌ نوێترین لێدوانیدا، موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و وه‌ك نیه‌ت سافی خۆی سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ ئاماده‌یه‌ كه‌ له‌ هێزه‌كانی (لواء اليوم الموعود)ه‌وه‌ ده‌ستپێبكات. ئه‌ویش به‌ داخستنی باره‌گاكانیان و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی چه‌ك و ڕه‌خته‌كانیان. له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌ماوه‌ی ته‌نیا بیستوچوار سه‌عاتدا ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گروپه‌كانیتر و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان له‌گه‌