Posts

Showing posts from September, 2017

پاش ڕیفراندۆم

Image
پاش ڕیفراندۆم ئاکامی ڕیفراندۆم چەند لێکەوتەیەک بەدوای خۆیدا دەهێنیت و هەریەکێکیشیان خوێندنەوەی تایبەت بەخۆیی هەڵدەگرێت، لێکەوتەکان بەشێکیان پەیوەندیان بە هەڵوێستی حکومەتی عێراق و ئەوەیتر بە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا و ڕوسیا وە هەیە و ڕەهەندی سیاسی و دبلۆماسی و ئابورییان هەیە کە لێکەوتەی دەرەکین بۆ ناوەوەی کوردستان بەمانا لەدەرەوەی کوردستان و لەلایەن ئەو وڵاتانەوە کاردانەوەکان بەرەو ناوەوە دێن.   ئاکامی ڕیفراندۆم بەشێکیتری هەیە کە من بە دایک ناویدەبەم کە پەیوەندی بە ناوخۆی کوردستانەوە هەیە، ئاکامەکانی دەنگدان بۆ سەربەخۆیی کوردستان چەند ئاکامێکیتری داین بەدەستەوە لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی. لەسەرئاستی دەرەکی و وڵاتانی دراوسێ دەبێت ڕاستییەک هەیە بەر لەباسکردنی کاردانەوەکانی ئەوان بیرمان نەچێت ئەویش سیاسەتی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای مامەڵەکردنە لەگەڵ خاوەنهێز و ژمارە گەورەکان و بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە سیاسی و دبلۆماسی و ئاوبورییەکانی ئەو وڵاتانە. وڵاتانی دنیا مامەڵە لەگەڵ بەهێزەکاندا دەکەن و بەرژەوەندی خۆیان لەگەڵ ئەوان لەسەر حسابی وڵات و نەتەوە بێهێز و قوربا

بەدیلی سەربەخۆیی

Image
بەدیلی سەربەخۆیی تەنیا سەربەخۆییە هەرچی کورد لە دروستکردن و ڕاگەیاندنی دەوڵەتەکەیدا دوابکەوێت باری گرانتر دەبێت، هەلومەرجی دەوروبەر، وڵاتانی ئەوروپیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یەکیەتی ئەوروپاش لەولاوە. وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ساڵێکی تەمەنیان بە سێی ئۆمەت دەبڕن، یاساگەلی نێودەوڵەتی، باسی مافی مرۆڤ، سیادە و سەروەری وڵاتانیش لەبەرامبەر ئێمەی کورددا وەک بلبل بێ هەڵە دەڵێنەوە بەبێئەوەی نە هیچکەس نە کوردیش خۆی بتوانێت بڵێت؛” ئەدی بۆ بەسەر نەتەوەجوداکانی ناو وڵاتی خۆتدا ئەو قسەی سەر کاغەزانە جێبەجێ ناکەیت؟” ئەم ساڵ بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی هەمان ساڵانی بەرێ نییە بەدڵنیاییەوە هەموشت گرانتر بووە و گرێ بە کوێرە گرێوە لکاوە، بۆیەش هەرچی درەنگتر گرانتر. چەند ڕۆژێکە باس لە ئەگەری دواخستنی ڕیفراندەم دەکرێت لەبەرامبەر بەدیلدا، لەبەر ئەم هۆیانە دواخستنی ڕیفراندەم بەهەر بەدیلێک هەڵەیەکە یەکجار گەورە؛ یەکەم؛ مادەم ڕیفراندەم بە مەبەستی جیابوونەوە و سەربەخۆیی کوردستان بێت لە عێراق هیچ بەدیلێک جێگەی ئەمە ناگرێتەوە، بەدیلی پرسی سەربەخۆیی و جیابونەوەی هەرێمێک لەناو وڵاتێکدا بابەتێکە کە هیچ
Image