دراوسێکەی مەنهاتن لە نیویۆرک
باخچەی گرینەیکر دراوسێکەی مەنهاتن لە نیویۆرک تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا باخچەی تایبەتی گینەیکر، کە موڵکی تایبەتە و بۆ هەموان بێبەرامبەر کراوەیە، یەکێکە لە باخچە خنجیلە و شیرینەکانی ناوچەی تورتڵ بەی، لەنێوان ئاڤەنوی دوو و سێدا. ئەم باخچە شیرینە فاوندەیشنی گرینەیکر خاوەنداری دەکات، ئەویش بەدیاری لەساڵی ١٩٧١ دا، لایەن خێرخواز و چاکەکارPhilanthropist ئەبی ڕۆکەفێڵەر ماوزە ەوە بوەتە خاوەنی. ئەبی ڕۆکەفێلەر چاکەکار و خێرخواز بوە، ئەوکەسانەی کە دەیانەوێت موڵکی تایبەتی خۆیان بخەنە بەرژەوەندی گشتیەوە، موڵکی تایبەت لەپێناو حەوانەوە و چاکەی خەڵکیدا بەکاربهێنن. پارکەکە ٥٩١ مەتر دوجایە، شەلالێکی بەبەرزی ٧.٦ مەتر تێدایە، لەگەڵ چەند کورسی و مێزێک بۆ دانیشتن و حەوانەوەی خەڵک، کۆشکێکی بچکۆلانەی سنەک و قاوە و چاش، بەر لەوە ئەم شوێنە لە گەراجێک، دوکانێک و بەشێکی سینەگۆجێک (پەرستگەی جوەکان)پێکهاتوە. ساڵی ١٩٨٠ کاتێک پلانی دروستکردنی باڵاخەنەیەک دانرا، کە دەبوە هۆی ڕێگریکردنی هاتنی هەتاو و، تاریککردنی باخچەکە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی گەورەی دژ کرا لەسەر ئەم باخچە شیرینەی نیویۆرک، کە دوای تێپەڕینی نیوەڕۆژ...