- Get link
- X
- Other Apps
Posts
گیا شینە
- Get link
- X
- Other Apps
گیا شینە تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان گوێدرێژ و پڵنگ لەسەر ڕەنگی گیا دەبێتە دەمەدەمێیان. گوێدرێژ؛ گیا شینە. پڵنگ؛ نەخێر، گیا سەوزە. گوێدرێژ؛ گیا شینە، شینی تەواو، وەک ڕەنگی ئاسمانی ساماڵ، گیا یەک ڕەنگی هەیە ئەویش ڕەنگی شینە. پڵنگ؛ نەخێر وانیە، گیا هەرگیز شین نەبوە، گیا بە سەوزی سەری دەرهێناوە، کەسکە گیا. ئەم بێنەوبەرەیەی گوێدرێژ و پڵنگ بەردەوام دەبێت، نە گوێدرێژ بۆ پڵنگ ئەرێ دەکات، نە پڵنگیش واز لە پێداگری لەسەر سەوزایی گیا دەهێنێت. پاش کەمێک، هەردوکیان بڕیاردەدەن ڕوو لە پاشای دارستان بنێن و، لەو بپرسن بزانن هەق بە کامیانە. هەر لە دورەوە، کە شێر دەبینن، گوێدرێژ هاوار دەکات؛ پاشای دارستان پاشای دارستان، گیا شینە، وایە؟ شێر وەڵامیدەداتەوە؛ بەڵێ وایە، گیا شینە. گوێدرێژ لەخۆشیاندا دەمی دەکاتەوە و، ددانەکانی دەردەخات، کەیفی بە وەڵامەکەی پاشای دارستان دێت، دواتر لە شێر نزیک دەبێتەوە، داوای لێکرد پڵنگەکە سزابدات، لەپای ئەو دەمەدەمێیەی کە لەسەر شینیەتی گیا لەگەڵیدا کردویەتی. (پاشام، پڵنگ ش...
به‌خشین و له‌بیركردن له تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا
- Get link
- X
- Other Apps
به‌خشین و له‌بیركردن له تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان یادكردنه‌وه‌ی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و دەوروبەری ته‌نیا بۆنه‌یه‌كی ڕوكه‌ش نییه. یادكردنه‌وه‌کەی بۆ به زیندوهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌یه، بۆ ڕاگرتنی تاوانه‌كه‌شه به‌پێوه له، یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی کوردستاندا. یادكردنه‌وه‌ی کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو ساڵێكدا، دەبێت هه‌مان مانا و هه‌مان مەبەستی هەبێت، دەبێت حکومەت و دامودەزگاکانی بۆ ئەم ئەرکە ئامادەکرابن، دەبێت خەڵکی خۆشی ئەم ئەرکە لەئەستۆبگرێت. یادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، یادی خنكاندن و كه‌له‌لاكردنی خەڵکەکەی، ده‌بێت تاوانەکە بەزیندویی له یاده‌وه‌ری خەڵکدا ڕاگرێت، وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی ڕودانه‌كه‌ی. لێره‌دا قسه له‌سه‌ر به‌خشین و له‌بیركردن ده‌كه‌م، به‌خشینی تاوانباره‌كان له‌لایه‌ن قوربانی و كه‌سوكاریانه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له‌بیركردنی ئه‌م تاوانه‌ش ده‌كه‌م لەلایەن قوربانیەکانەوە، لەلایەن کەسوکاریانەوە و، لەلایەن خەڵکیشەوە بەگ...
ئەلفاشر جەهەنەمی سەرزەوی
- Get link
- X
- Other Apps
ئەلفاشر جەهەنەمی سەرزەوی تانیا کورد میرزا، LL.M. ئەلفاشر دەکەوێتە ویلایەتی باکوری دارفۆرەوە و پایتەختەی ئەو ویلایەتەیە لە سودان. بەهۆی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەنێوان سوپاسی دەوڵەت و هێزەکانی (Rapid Support Forces)ە وە شەڕوکوشتار و ماڵوێرانی، بەرۆکی سودان بەگشتی و، شارەکانی خەرتوم و ئەلفاشری بەتایبەتی گرتوەتەوە. لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی ناوخۆی لە سوداندا، سەدان هەزار بێخانەولانە بوون، دەیان هەزار بەڕێوەن و ناگەن بەهیچ شوێنێک، قوتابخانەکان داخراون، نەوەیەکی بێ دایک‌وباوک کەوتوەتەوە، خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان ئاو و، کارەبا لەمێژە نەماون! تەنیا لە سێڕۆژدا لە ئەلفاشر، شەست هەزار کەس لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپاس و هێزەکانی (RSF)دا کوژاون. لەماوەی دوساڵدا، لە ٢٠٢١ ەوە بۆ ٢٠٢٣ لە خەرتومی پایتەخت ٢٠٠ هەزار کەس بونەتە قوربانی و گیانیان سپاردووە! شەڕ لەوێ و لەهەرشوێنێکیتر، چیرۆکی خەمناک دروستدەکات، ژنان بێپیاو دەهێلێتەوە، پیاوەکان دەکاتە قوربانی، منداڵەکان برسی و هەژار و نەزان جێدەهێلێت! برسیەتی و شەڕ یەکێک لەو ژنانەی کە لە ئەلفاشرەوە، خۆی و کچەکانی ئاوارە بوون و لەناو خێوەتدا دەژین، گێڕایەوە...
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
- Get link
- X
- Other Apps
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه LL.M. تانیا كورد میرزا، داواكاری و ده‌نگهه‌ڵبڕینی لایه‌نه عێراقی و كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ داواكاری نوێ نین. ده‌مێك به‌بیانوی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و په‌رته‌وازه‌ییان و تاوێكیتریش به‌بیانوی پێشاندانی نیه‌تی ڕونی خۆیان سه‌باره‌ت به پاراستنی سیمای عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌هێنن. له نوێترین لێدوانی‌دا، موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و وه‌ك نیه‌ت سافی خۆی سه‌باره‌ت به‌م پرسه ئاماده‌یه كه له هێزه‌كانی (لوا‌ء اليوم الموعود)ه‌وه ده‌ستپێبكات. ئه‌ویش به داخستنی باره‌گاكانیان و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی چه‌ك و ڕه‌خته‌كانیان. له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له‌ماوه‌ی ته‌نیا بیستوچوار سه‌عاتدا ده‌توانێت ئه‌م كاره بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گروپه‌كانیتر و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای یه‌كگرتوی عێراقدا. گه‌رچی تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له ڕواڵه‌تیدا هیچ نیه‌تێكی خراپی له‌خۆی...
Because You Are Beautiful!
- Get link
- X
- Other Apps
Because You Are Beautiful! Tania Kurd Mirza, LL.M. Dedicated to my mother and all other hardworking mothers She stood a lot, leaning against the wall of the rooftop. She stood so much that her legs could no longer bear the weight of her back; she would bend down and look toward the right side of the house. House? It wasn't a house; it wasn't her house! On the left side, the sky was less visible; on the left, she couldn't find a road or a way out. She put a hand under her chin and said: If you don't leave now than when?! If you go away, if you go in this weather and wilderness, if you go until God burns your right! She wanted to go, but she never went! Once she had gone to Chamchamal (a town located in Sulaymaniyah Governorate, Kurdistan Region), that too as a bride. Two years; by people's count, but in reality she had stayed there a year or even less. Sissy(me and my sister called mom Sissy, because she was like sister more than a mom) went as a ...
چونکە جوانیت!
- Get link
- X
- Other Apps
چونکە جوانیت! تانیا کورد میرزا، LL.M. بە دایکم و سەرجەم دایکە بەش مەینەتەکانیتر پێشکەشە زۆر دەوەستا و خۆیدەدا بەسەر دیواری سەربانەکەدا. هێندە دەوەستا، قاچەکانی تاقەتی ڕاگرتنی پشتیان نەدەما، خۆی خواردەکردەوە و سەیرێکی لای ڕاستی ماڵەکەی دەکرد. ماڵ؟ نەیبوو ماڵ، ماڵی نەبوو! لای چەپ ئاسمانی کەمتر لێوەدیاربوو، لە لای چەپدا جادە و ڕێگەی دەرچوونی نەدەدۆزیەوە، دەستێکی خستە ژێر چەنگەی و گوتی؛ ئێستە نەڕۆی! هەر بڕۆی، هەر بڕۆی بەو کەش و کێوانە، هەر بڕۆی هەتا خودا هەقت دەسێنێ! دەیویست بڕوات، بەڵام هەرگیز نەڕۆشت. جارێک چوبوو بۆ چەمچەماڵ، ئەویش بە بوکی. دوو ساڵ؛ بە ژمارەی خەڵک، ساڵێک و یان هەر کەمتریش لەڕاستیدا، لەوێ مابووەوە. دادەم بە بووکی چوو، هەر بە بووکیش مایەوە، بەس بە بووکی نەگەڕایەوە. لە ماوەی بوکێنییەکەیدا هەر خەریکی پۆشینی کراسی کوردی هەوری بوو، باوکم لە دەستێکیدا کتێبەکانی ترۆتسکی و مارکس، لەوەیتردا گوڵینکە و هەوری بۆ بوکەکەی پێ‌بوو. (وێنەگر دەهێنمەوە خۆت بڕازێنەرەوە لە حەوشە وێنەدەگرین)، لەو ماوەکەمەدا ئەم ڕستەیەی چەندجارێک بیست بوو. کراسە هەوریە زەردەکەی پۆشی، کڵاولاگیرە بەسەریەوە، چەفتەی ...