Posts

Showing posts from April, 2024

نه‌یاره‌كه‌ت یه‌كجار نه‌یارته‌، دۆستی نه‌یاره‌كه‌ت دووجار و زیاتریش

Image
نه‌یاره‌كه‌ت یه‌كجار نه‌یارته‌ دۆستی نه‌یاره‌كه‌ت دووجار و زیاتریش تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسای ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان دوژمنی دوژمنه‌كه‌ت دوژمنته‌، مه‌یكه‌ره‌ دۆستت تۆ وه‌ك ئه‌وان مه‌به‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دوژمنی دوژمنه‌كه‌ ده‌بنه‌ دۆست. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌ داده‌نیشێت كه‌ دڵی تۆیان شكاند و كه‌ قسه‌یان به‌تۆ گوت،  ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌به‌ستێت كه‌ چاره‌ی تۆیان ناوێت، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی تۆ تێكه‌ڵ ده‌بێت و، نان و كه‌بابیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات له‌ چاو نه‌یاره‌كانت پله‌یه‌ك به‌رزتر نه‌یارته‌،  ئه‌مه‌یان ترسناكتره‌ له‌ نه‌یاره‌كانت،  نه‌یاره‌كانت به‌ئاشكرا، به‌بێ شه‌رم و به‌بێترس دژایه‌تیان كردیت، قسه‌یان پێگوتیت و ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر تۆ گوت كه‌ شیاوت نه‌بوو، به‌س ئه‌وكه‌سه‌ی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانت ده‌به‌ستێت یان به‌دزیه‌وه‌ هاموشۆیان ده‌كات، یان له‌ژێر بیانوی پوچدا كه‌ هه‌رچیه‌كبن تێكه‌ڵیان ده‌كات، هیچ له‌و ڕاستیه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌ كه‌: ئه‌وه‌ی تۆی بوێت له‌گه‌ڵ

كێ هۆشیاره‌؟

Image
كێ هۆشیاره‌؟ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسای ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان مرۆڤی هۆشیار ده‌كرێت سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام هه‌رگیز له‌سه‌ر پرنسیپه‌كانی. 

تاكی سه‌ربه‌خۆ و كۆمه‌ڵگای وابه‌سته

Image
تاكی سه‌ربه‌خۆ و كۆمه‌ڵگای وابه‌سته تانیا كورد میرزا  ماسته‌ر له‌ یاسای ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ڕۆژئاوا له‌ڕێگه‌ی سیستمێكی زانستیه‌وه‌ كه‌ به‌رله‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێت تاوتوێكراوه‌، تاك دروست ده‌كات، تاكی سه‌ربه‌خۆ، به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار،  ئه‌م تاكه‌ ڕۆژئاواییه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی گروگاڵه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی یاری، وێنه‌ی جوڵاو و په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه‌ فێرده‌كرێت بڕیاربدات، سه‌ربه‌خۆبێت و به‌ره‌به‌ره‌ش به‌ هاوكاری سیستمی په‌روه‌رده‌ و فێركردن ئه‌م تاكه‌ فێرده‌كرێت ئاكامی بڕیاره‌كانی قبوڵ بكات و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.  ئه‌م تاكه‌ ڕۆژئاواییه‌، كه‌ گه‌وره‌ده‌بێت ده‌بێته‌ مرۆڤێكی پته‌وی سه‌ربه‌خۆ كه‌ تاكه‌ وابه‌سته‌ییه‌ك كه‌، هه‌یبێت وابه‌سته‌ییه‌تی به‌ هۆش و گۆشی خۆیه‌وه‌ وه‌ به‌ یاسای وڵاته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ش ئاكامی بڕیاره‌كانی خۆی قبوڵ ده‌كات و مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌كات هه‌رچیه‌كبن. ئه‌م تاكه‌ سه‌ربه‌خۆ پته‌وه‌ ڕۆژئاواییه‌، له‌ ئاكامدا ڕۆژئاوای دروستكردووه‌، هه‌ربه‌ته‌نیا خۆی به‌خێوناكات بگره‌ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵ