Posts

Showing posts from 2021

چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر تانیا کورد NRT لە بەرواری ٢١-٨-٢٠١٣ ته‌وه‌ری گفتوگۆ (هۆشیاری یاسایی)

Image

ئەفگانستانێکی بێ ئەفگانی

Image
ئەفگانستانێکی بێ ئەفگانی ئاڵه‌نگاریه‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان  تانیا كورد میرزا LL.M. دەستبەسەرداگرتنی ئه‌فگانستان له‌لایه‌ن تاڵیابن به‌بێ شه‌ڕ و كوشتارێكی زۆر و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و پرسیاره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ كه‌ ئاخۆ تاڵیبان ده‌توانێت هێندەی ئەو دەستبەسەرداگرتنە ئاسانە بە ئاسانی وڵاته‌كه‌ش‌ به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ له‌ پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی په‌نجشیر، تاڵیبان ده‌بێته‌ تاكه‌ هێزه‌ له‌ ئه‌فگانستاندا له‌ پاش ساڵی ١٩٧٨ ه‌وه‌ كه‌ ته‌واوی وڵات بخاته‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌. داخۆ كۆنترۆڵكردنوه‌ی ئه‌فگانستان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له‌زۆر شوێنیشدا به‌بێ كوشتار و زیانی گیانی و مادی گه‌وره ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تاڵیبان به‌ ئاسانی ده‌توانێت به‌رده‌وامی بدات به‌ حوكم كردن و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی درێژ بكاته‌وه‌؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئەم پرسیاره‌ ده‌بێت هۆكاره‌كانی ئاسان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فگانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌ بخرێنه‌ ڕوو، دواتر ڕونبكرێته‌وه‌ داخۆ هه‌مان هۆكار ده‌كرێت ببنه‌ هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان یاخود نا!  هه‌ریه‌ك له‌ هۆكاره‌ ده‌ره‌كی و ناوخۆییه‌...