تاوانبارەکان سێ جۆرن
تاوانبارەکان سێ جۆرن؛
تانیا کورد میرزا
ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، راهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان
تاوانبارەکان سێ جۆرن؛
یەکەمیان؛ جێبەجێکەر
جێبەجێکەر ئەوەیە کە تاوانەکە جێبەجێدەکات.
دوەمیان؛ بێدەنگ و هاندەر
ئەمەیان هاندەرە و، بێدەنگە لەبەرامبەر تاوانبارەکەدا، بێدەنگی لە تاوان هاندانی تاوان و لایەنگری تاوانبارەکەیە.
سێیەمیان؛ پاساوهێنەرەوە
ئەوەی کە پاساو بۆ تاوانەکە دەهێنێتەوە، جۆری سێیەمی تاوانبارە کە بەردەوام پاساوێک و دەدانە بۆ تاوانبارەکە دەهێنێتەوە و پەنجە بۆ قوربانیەکە درێژ دەکات.
هەرکام لەم جۆرانە تاوانبارن، بەڵام دووەم و سێیەم بەتەنیا تاوانبارنین، بگرە هۆکاری بە تاوانبار بوونی یەکەمیشن.

Comments
Post a Comment