Posts

Showing posts from 2019

براوەکانی باکووری سووریا

Image
  براوەکانی باکووری سووریا تانیا کورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان پاش لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان “باکووری سوریا” و تێپەڕینی چەند ڕۆژێک بەسەر هێرشی سوپای تورکیا و بەرگری هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەڕوانگەی بێپشتیوانی کوردەوە لەلایەک و نابەرابەری هێز و چەک لەلایەکیترەوە، کورد وەک بژاردەیەکی ناچاری چووە ناو یاریەکەوە کە چەند دەرئەنجامێکی دوور مەودا و نزیکی لێدەکەوێتەوە. ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ رژێمی ئەسەد بووە هۆی تێکەڵکردنی زیاتری کارتەکان لە سوریادا، بەجۆرێک بێجگە لە ئاڵۆزی ناوچەکە و بەرژەوەندی زلهێزەکان ئەم “ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن”ەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕژێمی سوریا زیاتر پێشبینی دۆخەکەی لێڵ کردووە.   بەخۆ دزینەوە لە پرسیاری “ بۆچی کورد لە سوریا ئەم لێتێگەیشتنەیان   واژۆ کرد؟” دەبێت ڕوناکی بخرێتە سەر بەشی لایەنەکان؛   هەریەک لە تورکیا، ڕژێمی ئەسەد، ڕوسیا و ئەمریکاش بە بڕ و شێوەی جیاجیا   سوودمەند دەبن. ئەردۆغان ئەوەی کە پلانی بۆدانابو

کێبەرکێکی ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق

Image
کێبەرکێکی ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق ناڕەزایەتیەکان لە عێراقدا بەرەو کوێ؟   وێنەی خۆپیشاندەرانی عێراق؛ لە ئەلروبایەوە وەرگیرا  تانیا کورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان عێراقێکی وابەستە بە  وڵاتانی دراوسێیەوە لەڕووی سیاسی و ئابووریەوە و بەڕێوەبردنی لەلایەن سەرکردەگەلی قوڕمیشکراوی وڵاتانەوە، دەخوازێت پاڵنەرە دەرەکیەکان لەکاتی شیکردنەوەی دۆخێکیدا بە وردی باس بکرێن. بەڵام دروستتر لەمە ئەوەیە، سەرەتا ئاماژە بەو هۆکارە بکرێت کە وا دەکات بە ئاسانی کاریگەری دەرەکی خەڵک لە هێلانەکانیان بهێنێتە دەرەوە و بیانباتە سەر شەقامەکان، ئەوانیش   پاڵنەرە ناوخۆییەکانن کە خۆیان لە داواکاریە سەرەتاییە ڕەواکانی وەک؛ ئاو، کارەبا و ڕەخساندنی هەلی کار و دامەزراندن و ئەمن و ئاسایشدا دەبیننەوە. باسکردنی ئەم هۆکار و پاڵنەرە ئاساییە ناوخۆییانە وەک پاڵنەرێکی ڕوکەش و هاکەزایی لەخۆیدا بە بیانووی گومانکردن لە ئاستی هۆشیاری و پێشکەوتنی کۆمەڵگای عێراقی بەشێوەیەکی گشتی، هەڵەیە. ئەوەی کە زۆرینەی

کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی ڕێحانەی خوێناوی.

Image
لێرەوە بانگهێشتان دەکەم بۆ گوێگرتن لە ڕۆمانەکەم "ڕێحانەی خوێناوی" دەستتان خۆشبێت بەڕێزانی کتێبخانەی دەنگی، کارێکی باشتان کردووە.

سنورداركردنی ئازادی به‌یاسا

Image
سنورداركردنی ئازادی به‌ یاسا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا كراوه‌ و پێشكه‌وتووه‌كان ناوده‌برێن، به‌ یاسا ئازادی مرۆڤه‌كانیان پاراستووه‌. له‌ڕێگه‌ی یاساكانه‌وه‌ بۆ پێشێلكارانی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ، سزا   بڕاوه‌ته‌وه‌ و مافی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م ئازادیانه‌ش پارێزراوه‌. هه‌ر به‌ خودی یاسا له‌ وڵاتانی دواكه‌وتوودا، ئازادییه‌كان نه‌وه‌ك هه‌ر سنوردار ده‌كرێن، بگره‌ وه‌ك تاوانیش ده‌ناسرێن و سزایان بۆ ده‌بڕێته‌وه‌. مشتومڕی گه‌رمی ئه‌م دواییه‌ی سنورداركردنی ئازادی له‌ ڕێگه‌ی یاساوه‌ له‌ ئه‌مریكادا، په‌یوه‌ندی به‌ ئازادی ژن و مافی ژنه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئازادی ژن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌. مشتومڕه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ سنورداركردن یانیش ڕاستتر بڵێم قه‌ده‌غه‌كردنی مافی له‌باربردنی منداڵه‌. دواین ویلایه‌ت له‌ ئه‌مریكا كه‌ ڕه‌نگه‌ ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ش چاوی لێبكه‌ن، پڕۆژه‌ یاسایه‌كی نوێی بۆ به‌ نزیكه‌یی قه‌ده‌‌غه‌كردنی منداڵ ل