Posts

Showing posts from March, 2024

ئالتون

Image
ئالتون تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا یاپانیه‌كان ته‌كنیكێكی تایبه‌ت و دیاریكراویان هه‌یه‌، بۆ لكاندنه‌وه‌ی پارچه‌ شكاو و پارچه‌ ووردبوه‌كانی كه‌لوپه‌له‌ ئه‌نتیكه‌كان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ و، سه‌رله‌نوێ فۆڕمكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌یه‌یه‌ به‌ ئالتون.  ئه‌و پارچه‌ شكاوه‌ی كه‌ سه‌رله‌نوێ به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ و به‌ سه‌لیقه‌ی یاپانیه‌كان دروستده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و پارچه‌ شكاوانه‌ی كه‌ به‌ ئالتون ده‌درێنه‌وه‌ ده‌میه‌ك و دواتریش بۆیه‌ ده‌كرێن، شتێكی ته‌واو نوێ و جیاوازی لێده‌رده‌چێت وه‌ك له‌وه‌ی كه‌ هه‌بووه‌.  پارچه‌ نوێكه‌ له‌وه‌ی پێشوو بریسكه‌دارتر، جوانتر و تووندوتۆڵتریشه‌.  ئه‌م پارچه‌ نوێیه‌ به‌و فۆرمه‌ نوێیه‌وه‌، به‌و ئالتونه‌ زه‌رده‌ی نێوان پارچه‌كانیه‌وه‌، به‌ ڕه‌نگه‌ گه‌ش و گه‌رمه‌كانیه‌وه‌ بۆ هه‌موكه‌س نامۆ و نائاشنایه‌، چونكه‌ ئیتر ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ شكانه‌كه‌ نییه‌، گه‌رچی هه‌مان پارچه‌ی خۆشی له‌ دروستكردنه‌وه‌یدا به‌كارهاتوون.  ئه‌و پارچه‌ شكاوانه‌ی كه‌ فڕێنه‌دران و له‌ دروستكردنه‌وه‌ی خۆیدا به‌كارهاتنه‌وه‌، هۆكارێكی هه‌بوو، ئه‌ویش به‌نرخی پارچه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ بوو.  ئێستا ئ

بێوه‌ژنیش ژنه‌

Image
بێوه‌ژنیش ژنه‌  تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان به‌ده‌ر له‌و قسه‌كردنه‌ له‌قاڵبدراوانه‌ی كه‌ له‌ هه‌شتی مارچدا له‌سه‌ر ژنان ده‌كرێن ده‌بێت ده‌رگا به‌ڕووی هه‌ندێك بابه‌تیتردا بكرێنه‌وه‌ كه‌ هه‌تا ئێستا به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێت سه‌ریان هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه‌. ساڵی پار به‌ بۆنه‌ی هه‌شتی مارچ و خه‌باتی به‌رده‌وامی ژنانه‌وه‌ بۆ گه‌شتن به‌ مافی زیاتر قسه‌م له‌سه‌ر یاسای سوڕی خوێنی مانگانه‌ كرد و، له‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌م باسكرد، ئه‌مساڵیش قسه‌ له‌سه‌ر وشه‌ی (بێوه‌ژن) و هه‌موو بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م وشه‌یه‌وه‌ ده‌كه‌م.  جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌رله‌وه‌ی بچمه‌ ناو باسه‌كه‌مه‌وه‌ بڵێم، وه‌ك ژنێكی پسپۆڕ له‌ بواری یاسادا باوه‌ڕم به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ قسه‌كردن هیچكاتێك به‌ته‌نیا ناتوانێت دۆخی ژنان له‌ قۆناغێكه‌وه‌ بباته‌ قۆناغێكی باشتر ئه‌گه‌ر قسه‌كان و، پێشنیاره‌كان نه‌كرێنه‌ پڕۆژه‌یاسا و دواتر هه‌وڵنه‌درێت بۆ به‌یاسا كردنیان. ئه‌وه‌ باش ده‌زانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه‌ له‌ كوردستاندا وه‌ك