Posts

Showing posts from April, 2022

Don’t fall into stereotyping traps

Image
Don’t fall into stereotyping traps Tania Kurd Mirza, LL.M. This is an Afghani man. He is not a terrorist. He is not militant. He is just a peaceful citizen buying ice cream for his kids. He might be religious. He might be non religious . We don’t know. What he is wearing is his National custom. It is not a religious garb. Don’t fall into stereotyping traps

شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئه‌وروپا به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئۆكراینا

Image
شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئه‌وروپا به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئۆكراینا ئایا كورد ده‌بێته‌ پارێزه‌ری به‌ها ئه‌وروپیه‌كان؟ Tania Kurd Mirza, LL.M. دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له‌ مانگێك به‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئۆكراینا و ڕوسیادا، كاولبونی چه‌ند شارێك، كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌رباز له‌ هه‌ردوولا، پێشبینیه‌كانی به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕه‌كه‌ و ئه‌گه‌ری دانوستان و ئاگربه‌ست بۆ تایبه‌تماندانی بواری جه‌نگ و په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسیه‌كان قورس و قورستر ده‌بن. به‌جۆرێك تاكه‌ پێشبینی دروست له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌ ڤلادیمێر پوتین كه‌سیتر ئه‌وسه‌ری شه‌ڕه‌كه‌ نازانێت و نازانێت كه‌ی كۆتایی دێت یان داخۆ ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست له‌نێواندا هه‌یه‌ نا! به‌ بازدان به‌سه‌ر مێژوی دروست بوونی ئۆكراینادا و كێشه‌ سیاسیه‌كانی نێوان ئه‌و و ڕوسیادا، بۆ تێگه‌یشتن له‌م جه‌نگه‌ ده‌بێت ئاماژه‌ به ڕۆڵی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا بكرێت و دنه‌دان و پاڵپشتیه‌كانیان بۆ ئۆكراینا توێكاری ووردی بۆ بكرێت. ئایا ده‌كرێت پاڵپشتیه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ئۆكراینا ته‌نیا له‌ڕوانگه‌ی دڵسۆز