Posts

Showing posts from 2020

Fake Account

Image
Dear Friends, I just found this Facebook account, its fake and kindly ask you all to report it. Thanks هاوڕێیان ئەم ئەکاونتە بەناوی ڕۆمانی منەوەیە و من لێی بێئاگام...

کۆرۆنا، بەرگری یان هێرش؟

Image
کۆرۆنا بەرگری یان هێرش؟ تانیا کورد میرزا پاش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩(کۆرۆنا) لە چین و دواتریش بە زۆربەی وڵاتانی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریکادا بەردەوام سەرۆک، سەرۆکوەزیران، تیمی وەزارەتی تەندروستی و پرۆفیسۆرەکانی تایبەت بە بواری ڤایرۆس(ڤیرۆلۆگەکان)،  کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستن، لە کۆنگرەکاندا بێجگە لە ئاماری تووش بوان لە جیهان و وڵاتەکانی خۆشیان، زانیاری نوێ لەبارەی ڤایرۆسەکە و نوێترین توێژینەوەکان لەسەر ئاستی دونیا و وڵاتەکەی خۆشیان (هەڵبەت ئەگەر خۆیان توێژینەوەیان هەبێت) بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.  سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی ئەوروپی، ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ئاسیاش پلان و بەرنامەی وڵاتەکانیان بۆ چۆنیەتی بەرەوڕوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە  خستەڕوو. دیارە سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکەیان تێدایە بەرپرس و سەرۆکەکانیان قسەیان کردووە، بەڵام مەرج نییە قسەی هەموویان بە قسەی جیدی و پلان ناوبنرێت و لەڕاستیشدا دەکەوینە هەڵەوە ئەگەر وەها بڵێین. دەکرێت بەرنامەکانی وڵاتانی وەک؛ چین، یابان، کۆریای باشور، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بە پلان ناوببرێن ئەوانەیتریش کە دەمێنێتەوە بە یار