Posts

Showing posts from October, 2026

تاوانبارەکان سێ جۆرن

Image
  تاوانبارەکان سێ جۆرن؛ تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، راهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان   تاوانبارەکان سێ جۆرن؛ یەکەمیان؛ جێبەجێکەر جێبەجێکەر ئەوەیە کە تاوانەکە جێبەجێدەکات. دوەمیان؛ بێدەنگ و هاندەر ئەمەیان هاندەرە و، بێدەنگە لەبەرامبەر تاوانبارەکەدا، بێدەنگی لە تاوان هاندانی تاوان و لایەنگری تاوانبارەکەیە. سێیەمیان؛ پاساوهێنەرەوە ئەوەی کە پاساو بۆ تاوانەکە دەهێنێتەوە، جۆری سێیەمی تاوانبارە کە بەردەوام پاساوێک و دەدانە بۆ تاوانبارەکە دەهێنێتەوە و پەنجە بۆ قوربانیەکە درێژ دەکات. هەرکام لەم جۆرانە تاوانبارن، بەڵام دووەم و سێیەم بەتەنیا تاوانبارنین، بگرە هۆکاری بە تاوانبار بوونی یەکەمیشن.

بێدەنگی بەرامبەر بە نادادی تاوانە

Image
 بێدەنگی بەرامبەر بە نادادی تاوانە تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان کاتێک نازیەکان هاتن کاتێک کۆمیونستەکان لەلایەن نازیەکانەوە گیران، من بێدەنگ بوم؛ خۆ من کۆمیونست نەبوم. کاتێک کرێکارەکانیان گرت، من بێدەنگ بوم؛ خۆ من کرێکار نەبوم. کاتێک کە جوەکانیان گرت، بێدەنگ بوم، من جو نەبوم. کاتێکیش نازیەکان منیان گرت، کەس نەبو ناڕەزایەتی دەرببڕێت و خۆپێشاندان بکات. مارتین نیمولەر وەرگێڕانی لە ئنگلیزیەوە، تانیا کورد میرزا ئەم گوتە بەناوبانگەی ثیۆلۆجنی پڕۆتستنت مارتین نیمولەر لە ساڵی ١٩٩٣ەوە، لە مۆزەخانەی (USHMM) لە واشنتن هەڵواسراوە و، ئەمڕۆ لە شوێنێکی دیار و گرنگدا دانراوە. کوۆتەکەی نیمولەر، گەرچی هەندێک بە شعر دەیناسێنن، بەڵام شعر نییە و گوتەیەکی ناودارە. نیمولەر لەم گوتەیەدا ڕوی دەمی لەخۆی بوە، ئنجا هەر خەڵک و کۆمەڵێکیتر کە پاسیڤن بەرامبەر ئەو زوڵم و تاوانانەی بەرامبەر بە کەس، بە کەمینە و گروپێکی دیاریکراو دەکرێن. گوتەکە سەرکۆنەی ئەوانە دەکات، کە لەژێر ناوی جیاجیادا سەردادەخەن، بەناوی بێلایەنیەوە، یا...