Posts
ئەفگانستانێکی بێ ئەفگانی
- Get link
- X
- Other Apps
ئەفگانستانێکی بێ ئەفگانی ئاڵه‌نگاریه‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان تانیا كورد میرزا LL.M. دەستبەسەرداگرتنی ئه‌فگانستان له‌لایه‌ن تاڵیابن به‌بێ شه‌ڕ و كوشتارێكی زۆر و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و پرسیاره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه كه ئاخۆ تاڵیبان ده‌توانێت هێندەی ئەو دەستبەسەرداگرتنە ئاسانە بە ئاسانی وڵاته‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ له پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی په‌نجشیر، تاڵیبان ده‌بێته تاكه هێزه له ئه‌فگانستاندا له پاش ساڵی ١٩٧٨ ه‌وه كه ته‌واوی وڵات بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه. داخۆ كۆنترۆڵكردنوه‌ی ئه‌فگانستان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له‌زۆر شوێنیش‌دا به‌بێ كوشتار و زیانی گیانی و مادی گه‌وره ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه تاڵیبان به ئاسانی ده‌توانێت به‌رده‌وامی بدات به حوكم كردن و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆی درێژ بكاته‌وه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئەم پرسیاره ده‌بێت هۆكاره‌كانی ئاسان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌فگانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه بخرێنه ڕوو، دواتر ڕونبكرێته‌وه داخۆ هه‌مان هۆكار ده‌كرێت ببنه هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان یاخود نا! هه‌ریه‌ك له هۆكاره ده‌ره‌كی و ناوخۆییه...
سنورداركردنی ئازادی به‌یاسا
- Get link
- X
- Other Apps
سنورداركردنی ئازادی به یاسا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به كۆمه‌ڵگا كراوه و پێشكه‌وتووه‌كان ناوده‌برێن، به یاسا ئازادی مرۆڤه‌كانیان پاراستووه. له‌ڕێگه‌ی یاساكانه‌وه، بۆ پێشێلكارانی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ، سزا بڕاوه‌ته‌وه، مافی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م ئازادیانه‌ش پارێزراوه. هه‌ر به خودی یاسا له وڵاتانی دواكه‌وتوودا، ئازادییه‌كان نه‌وه‌ك هه‌ر سنوردار ده‌كرێن، بگره وه‌ك تاوانیش ده‌ناسرێن و سزایان بۆ ده‌بڕێته‌وه. مشتومڕی گه‌رمی ئه‌م دواییه‌ی سنورداركردنی ئازادی له ڕێگه‌ی یاساوه، له ئه‌مریكادا، په‌یوه‌ندی به ئازادی ژن و مافی ژنه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئازادی ژن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیه‌وه هه‌یه. مشتومڕه‌كه سه‌باره‌ت به سنورداركردن یانیش ڕاستتر بڵێم قه‌ده‌غه‌كردنی مافی له‌باربردنی منداڵه. دواین ستەیت له ئه‌مریكا، كه ڕه‌نگه ستەیتی دیكه‌ش چاوی لێبكه‌ن، پڕۆژه یاسایه‌كی نوێی بۆ به نزیكه‌یی قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ له‌بار...
بەلای منەوە چۆنییەتی گێڕانەوە گرنگترە
- Get link
- X
- Other Apps
تەواوی چاوپێکەوتنەکەمان لەگەڵ ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ سەبارەت بە هەردوو ڕۆمانی شۆربای پێڵاو و ڕێحانەی خوێناوی تانیا كورد میرزا: به‌لای منه‌وه چۆنییه‌تی گێڕانه‌وه گرنگتره تانیا كورد میرزا یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی ئومێدی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ باخچه‌ی رۆمانی كوردی بڕازێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی تازه هاتۆته ناو مه‌یدانی رۆمانه‌وه، به‌ڵام هه‌روا له خۆیه‌وه به‌ناو نه‌كه‌تووه و به تۆكمه‌یی هاتووه. ساڵانێك پارێزه‌ر بووه و بابه‌تی یاسایی نووسیوه و له‌وێوه تێكه‌ڵی خه‌می ژنان بووه، به‌ڵام دواجار هه‌ستی كردووه ئه‌و بابه‌تانه تینوێتی ئه‌و كاره‌كته‌ر و قوربانییانه ناشكێنن كه ئه‌و ناسیونی و له گه‌ڵیاندا ژیاوه، بۆیه بیری له ته‌كنیكێكی دیكه‌ی نووسین كردۆته‌وه و په‌نای بۆ رۆمان بردووه، ئه‌زموونی نووسینی رۆمان له لای تانیا بۆ ساڵی ٢٠١٤ ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌كه‌م رۆمانیشی «شۆربای پێڵاوه» و ساڵی دوای ئه‌ویش رۆمانی رێحانه‌ی خویناوی نووسیوه. ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌ی حیكایه‌تی ئه‌و ژنانه ده‌گێڕنه‌وه كه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی پیاو و كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتووی ژنكوژ، به...