نوسه‌ری ڕۆمانه‌كه ژنێكی شاعیره تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له قانون، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌گه‌ر ناوی نوسه‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر به‌رگی ڕۆمانی (یاده‌وه‌ری خوێن له زمانی گوڵه‌وه) نه‌نوسرێت، هه‌ر زوو و دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێڕێك دڵنیاده‌بیته‌وه له‌وه‌ی نوسه‌ره‌كه ژنه و له‌گه‌ڵ كه‌مێك به‌رده‌وام بوون له خوێندنه‌وه‌ش بۆت ده‌رده‌كه‌وێت نوسه‌ره ژنه‌كه شاعرێكی خه‌یاڵ فراوانیشه، دنیاكه‌ی پڕیه‌تی له په‌پوله‌ی باڵ نه‌خشینی هه‌مه قه‌باره و هه‌مه ڕه‌نگ. زمانی نوسین زمانێكی تایبه‌ته، زمانێكه سه‌ر به گروپی دنیای فراوانی شعره، زمانه‌كه ناوی زمانی شعره. هه‌ر گوڵه و له‌ژێر ناوی خۆیاندا به‌ندێكی ڕۆمانه‌كه له‌خۆده‌گرن، گوڵه‌كان چیرۆكی ڕوتهڵهیی گیرفان و كاسه ده‌گه‌ڕنه‌وه، باسی پیاوسالاری و دڕكودالهكانی و ڕه‌گه قوڵه‌كانی كۆنه‌په‌رستی ده‌كه‌ن، گوڵه‌كان باسی سوڕی خوێنی مانگانه، باسی دووگیانی، باسی ژانی منداڵ بوون و ته‌نیاییمان بۆده‌كه‌ن. گوڵه‌كان باسی ژنمان بۆده‌كه‌ن، ژن له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌لاخراو، له ...
Comments
Post a Comment