بەلای منەوە چۆنییەتی گێڕانەوە گرنگترە
تەواوی چاوپێکەوتنەکەمان لەگەڵ ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ سەبارەت بە هەردوو ڕۆمانی شۆربای پێڵاو و ڕێحانەی خوێناوی
تانیا كورد میرزا: به‌لای منه‌وه چۆنییه‌تی گێڕانه‌وه گرنگتره
تانیا كورد میرزا: به‌لای منه‌وه چۆنییه‌تی گێڕانه‌وه گرنگتره
تانیا كورد میرزا یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی ئومێدی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ باخچه‌ی رۆمانی كوردی بڕازێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی تازه هاتۆته ناو مه‌یدانی رۆمانه‌وه، به‌ڵام هه‌روا له خۆیه‌وه به‌ناو نه‌كه‌تووه و به تۆكمه‌یی هاتووه. ساڵانێك پارێزه‌ر بووه و بابه‌تی یاسایی نووسیوه و له‌وێوه تێكه‌ڵی خه‌می ژنان بووه، به‌ڵام دواجار هه‌ستی كردووه ئه‌و بابه‌تانه تینوێتی ئه‌و كاره‌كته‌ر و قوربانییانه ناشكێنن كه ئه‌و ناسیونی و له گه‌ڵیاندا ژیاوه، بۆیه بیری له ته‌كنیكێكی دیكه‌ی نووسین كردۆته‌وه و په‌نای بۆ رۆمان بردووه، ئه‌زموونی نووسینی رۆمان له لای تانیا بۆ ساڵی ٢٠١٤ ده‌گه‌ڕێته‌وه و یه‌كه‌م رۆمانیشی «شۆربای پێڵاوه» و ساڵی دوای ئه‌ویش رۆمانی رێحانه‌ی خویناوی نووسیوه. ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌ی حیكایه‌تی ئه‌و ژنانه ده‌گێڕنه‌وه كه بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی پیاو و كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتووی ژنكوژ، به‌ڵام تانیا باوه‌ڕی به ئه‌ده‌بی ژنانه و پیاوانه نییه و پێی وایه ئه‌ده‌ب بۆ مرۆڤ ده‌نووسرێت و ناكرێ جیاكاریی تێدا بكرێت.
كاتێ هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌ی ده‌خوێنیته‌وه هه‌ستناكه‌ی له رووی هونه‌ری رۆماننووسینه‌وه كه‌موكووڕییان تێدابێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه تانیا به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به نووسین بكات به باشیی شاره‌زای هونه‌ری رۆمان‌نووسین بووه. بێگومان باخی ئه‌ده‌ب هه‌تا رازاوه‌تربێ و گوڵه‌كانی هه‌مه‌ڕه‌نگتربن بۆن و به‌رامه‌ی خۆشتر ده‌بێ و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی داهێنان زیاتر ده‌كرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ بۆچوونی سه‌قه‌ت و كورتبینانه‌وه، هه‌رگیز داهێنانی ئه‌دیبێك زیان به داهێنانی ئه‌دیبێكی تر ناگه‌یه‌نێ، چونكه داهێنانی هه‌ر یه‌كه‌یان بۆن و به‌رامه‌ی خۆی هه‌یه و هه‌تا داهێنان زیاتر بێت كه‌لتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت. بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌رگه‌می پێشوازیی له‌و ده‌نگه تازه و جدییانه بكه‌ین كه دێنه مه‌یدانی ئه‌ده‌به‌وه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌م گفتوگۆیه‌م له‌گه‌ڵ خاتوو تانیا كورد میرزا كرد و پێی ده‌ڵێم: «به‌خێر بێی به‌خێر بێی بۆ ناو گوڵزاری رۆمانی كوردی، دڵنیام له‌م مه‌یدانه‌دا ئاینده‌یه‌كی پرشنگدارت ده‌بێت.»
سازدانی: محه‌مه‌د كه‌ریم
*له پارێزه‌ریی و نووسینی بابه‌تی یاسایی و بابه‌ت له‌سه‌ر توندوتیژیی ناو خێزانه‌وه یه‌كسه‌ر به‌ره‌و رۆمان‌نووسین، هۆكاری
ئه‌م گۆڕانه سه‌یره چی بوو؟
-
پارێزه‌ریی پیشه و كاری منه، نووسینی بابه‌تی یاسایی و شرۆڤه‌ی ماده و بڕگه‌ی یاساییش هه‌ر له‌ناو پیشه‌كه‌مدا بووه. دیاره نووسینی وتار له‌سه‌ر توندوتیژیش وه‌ك تاوانێك كه یاسای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، دواتریش وه‌ك راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز نووسیومه. ئه‌مانه به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمی خوێندومن و چوارچێوه‌ی كاری منن. نووسینی رۆمان واتای بازدان نییه له كاره‌كه‌ی خۆمه‌وه بۆ كارێكیتر، چونكه به‌وجۆره‌ی كه من ده‌نووسم، له‌ناو پێناسه‌ی پیشه‌دا جێگای نابێته‌وه كه بژێوی ژیانی خۆتی له‌سه‌ر دابه‌ستیت رۆمان نووسین نه‌بووه‌ته پیشه‌م، من به‌رله‌وه‌ی وتاری یاساییش بنووسم هه‌ر نووسه‌ربووم چونكه پارێزه‌ربووم. نووسینی لائیحه‌ی داكۆكی و به‌رگریكردن له تۆمه‌تبار یان سكاڵاكه‌ر نووسینه و پێویستی به رێككردنی رووداوه‌كان، ریزكردن و گونجاندنیان هه‌یه به‌بێئه‌وه‌ی پارێزه‌ر بتوانێت حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كه بگۆڕێت. پێناسه‌ی نووسه‌ر به ته‌نیا ئه‌وكه‌سانه ناگرێته‌وه كه له‌بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌ردا ده‌نووسن ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له بواری زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كانی وه‌ك یاسا، كۆمه‌ڵناسی، مێژوو، سیاسه‌ت و هیتردا ده‌نووسن نووسه‌رن. كاری پارێزه‌ری خه‌زێنه‌یه‌كی باشی له رووداو و چیرۆك داومه‌تێ. من پێم وایه پارێزه‌ر به‌گوێره‌ی شاره‌زایی خۆی و ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه بریگرته‌كانی(موه‌كیل)ه‌كانی پێیانه، ده‌توانێت نووسه‌رێكی باش و له هه‌مانكاتدا رۆژنامه‌نووس و سیاسییه‌كی باشیش بێت. من له‌ناو هۆڵی دادگا و له كاتی نووسینیشدا هه‌ر پارێزه‌رم و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراو ده‌كه‌م و داوای چانسێكیتریش بۆ تاوانبار ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت به‌رگری له مرۆڤ بوونی بكه‌م. من پارێزه‌رێكی نووسه‌رم نه‌وه‌ك نووسه‌رێكی پارێزه‌ر.
*
بێگومان نووسینی رۆمان هونه‌ره و پێویستی به شاره‌زایی هه‌یه له ته‌كنیكی رۆماننووسیندا، به‌ر له‌وه‌ی رۆمان بنووسیت، تۆ چیت كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌زاییه په‌یدا بكه‌ی؟
-
زۆر گرنگه بۆ من كه ئه‌و هونه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و به حسابی زۆر ورد بنووسمه‌وه و بیخه‌مه به‌رده‌ستی خوێنه‌ر، هونه‌ری راسته‌قینه ده‌بێت به ته‌واوی بگات. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم كه به‌بێ حساب كردن بۆ ته‌كنیكه‌كانی رۆمان نووسین رۆمان بنووسرێت، وه‌ك چۆن نابێت هیچ شتێكیتریش هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌مه‌كی و له‌خۆڕا ئاماده‌بكرێت. راسته نووسین به‌هره‌یه و خوێندنه‌وه‌ی كتێب له‌سه‌ر ته‌كنیكه‌كانی نووسین به‌هره ناداته كه‌سێك بۆ نووسین، به‌ڵام به‌هره‌ش نابێت رێكنه‌خرێت و هه‌روا بهاوێژرێته به‌رده‌م خوێنه‌ر. پرۆسه‌ی نووسین له‌لای من زۆر ورد و به‌حساب ته‌واوده‌بێت هه‌ر وشه‌یه‌ك به‌ته‌نیا زیاد له‌جارێك له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم و چه‌ندجار پیایدا ده‌چمه‌وه. به‌رله‌نووسینی رۆمانی -شۆربای پێڵاو- سوودم له هه‌ندێك كتێب وه‌رگرت له‌وانه كتێبه‌كانی نووسه‌ران «ماریۆ بارگاس یۆسا، جه‌یمس هاینس، میلان كۆندێرا، گۆردن ئه‌ی كێسڵه‌ر، گابرێل گارسیا ماركیز و ژماره‌یه‌كیتریش، به‌رده‌وامیش له سێرچ و خوێندنه‌وه‌دام.
*به‌لای تۆوه له رۆمان‌دا كامیان گرنگ تره؟ چی ده‌گێڕیته‌وه یان چۆن ده‌گێڕیته‌وه؟ ورد ورد بۆم باس بكه؟
-
هه‌موو كه‌سێ شتێك یان زیاد له شتێكیشی هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه و باسكردن كه به‌ڕای من هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش شایه‌نی گوێ لێگرتن و خوێندنه‌وه‌ن، به‌ڵام هه‌مووان توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌و شێوه‌یه بیگێڕنه‌وه كه ببێته رۆمان و رووداوه‌كان ئۆرگانیزه بكه‌ن. چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان ئاستی نووسه‌ره‌كه به‌رجه‌سته ده‌كات. نووسه‌ر دوای گێڕانه‌وه‌كانی، ئیتر پێناسه‌ی خۆی له‌سه‌ر خۆی كار ناكات، به‌ڵكو چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی (نووسینه‌كانی) پێناسه‌ی ئه‌و ده‌كه‌ن. چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه، دوابڕیار له‌سه‌ر زیندوویی و مردوویی نووسینه‌كه ده‌دات. هه‌بووه قه‌زیه‌یه‌كی زۆر جدیی و هه‌ستیاری بۆ مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌ستا بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیووه بابه‌ته‌كه به‌وجۆره‌ی كه له راستیدا هه‌یه به‌رجه‌سته‌بكات و زۆرجاریش بووه‌ته هۆی گۆڕینی دۆخی بابه‌ته‌كه بۆ دۆخێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خۆی كه له راستیدا هه‌یه و له ئه‌نجامدا نووسینه‌كه چووه‌ته وه‌سفی نووسینێكی خراپ، ئاڵۆز و ماسكداره‌وه، بابه‌ت هه‌یه به‌هۆی گێڕانه‌وه‌وه پێناسه‌یه‌كی نوێی بۆ ده‌كرێت كه له راستیدا هی ئه‌و نییه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌گێڕدرێته‌وه هه‌رچییه‌ك بێت گرنگه ماده‌م كه‌سێك پێیوابێت شتێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بینووسێته‌وه و بیگێڕیته‌وه، گرنگی بابه‌ت له خودی خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌ڵام چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی له ئاستی رۆشنبیریی و خوێنده‌واری نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه. بۆیه بۆ من چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌كه گرنگتره. نووسه‌ر ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خۆی لاگرنگ بێت و حه‌ز به مردنی و ئیفلیجبوونی نه‌كات ده‌بێت له چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌یدا ئه‌و حسابانه بكات، ده‌بێت وشه‌ی دروست بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزێته‌وه كه ده‌یه‌وێت باسی بكات خۆ ئه‌گه‌رنا ئه‌وا بابه‌ته‌كه له‌پێناوی پاراستنی‌دا ده‌بێت نه‌گێڕدرێته‌وه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی نووسه‌ر وشه‌ی دروستی بۆ په‌یداده‌كات.
*چ له شۆربای پێڵاو دا چ له رێحانه‌ی خویناوی دا زمانێكی شیرینت هه‌یه و زۆرجار ده‌بێته زمانی میللی به وشه‌یه‌ك یان
ده‌سته‌واژه‌یه‌ك وه‌ك ده‌ڵێن له بنی هه‌مانه‌كه ده‌ده‌ی ئه‌م زمانه شیرینه له كێوه فێربووی؟
-
چ بۆ خۆم وه‌ك نووسه‌ر و چ بۆ كاره‌كته‌ره‌كانیش كه ده‌دوێن زمان زۆرگرنگی هه‌یه له‌لام، هه‌ر كاره‌كته‌رێك له هه‌ریه‌ك له‌و دوو رۆمانه‌ی مندا به‌و شێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت بیكه‌ن، قسه‌كردنیان به‌گوێره‌ی ئاستی رۆشنبیریی و خوێنده‌واری و هه‌سته‌كانیانه له‌كاتی قسه‌كردنیاندا. كاره‌كته‌رێكی تووڕه‌ی غه‌درلێكراو وه‌ك دانه‌یه‌كیتری ئارام نادوێ، ژنێكی به‌ساڵاچووی نه‌خوێنه‌وار وه‌ك كچه بڕوانامه‌داره‌كه‌ی قسه ناكات و تادوایی، وه‌ك چۆن كه‌سایه‌تی ئه‌وانه یه‌ك نییه ئاوه‌هاش زمانیان، ئه‌وان ده‌شێ كێشه‌كانیان یه‌ك یان نزیك بن، به‌ڵام به شێوه‌ی جیاجیا باسی لێوه‌ده‌كه‌ن. هه‌رچی سه‌باره‌ت به خۆمه من ئه‌و زمانه له دایكمه‌وه فێربووم، دایكم له ماڵه‌وه به هه‌ورامییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌گه‌ڵم ده‌دوا، ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كی غه‌یره هه‌ورامیم تێكه‌ڵی قسه‌كانم بكردایه به‌سه‌ریدا تێنه‌ده‌په‌ڕی و گورج بۆی راست ده‌كردمه‌وه و كاتێكیش كه به‌سۆرانی قسه‌ی ده‌كرد زمانێكی جوان و شیرینی سلێمانی ده‌دوا و ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌ندی پیشینانی هه‌ورامی و سۆرانی له‌به‌ر بوو وێڕای شیعره‌كانی مه‌وله‌ویش، كه زۆرجار له كاتی ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و شادیه‌كانیدا له‌بری وشه‌ی ئاسایی به شیعر ئه‌و هه‌ستانه‌ی ده‌رده‌بڕی. دواتر من له‌گه‌ڵ كورمانجیشدا هه‌وڵمدا هه‌تا بێجگه له هه‌ورامی و سۆرانی شاره‌زای كورمانجیش بم و بتوانم بڵێم به كوردی ده‌نووسم.
رۆمانی شۆربای پێڵاو پڕه له جووت كاره‌كته‌ری هاوشێوه كه ته‌قریبه‌ن به‌سه‌رهاته‌كانیشیان هاوشێوه‌یه، ئه‌و هه‌موو جووت و هاوشێوه‌ییه بۆ؟ بۆچی ته‌ركیزت له‌سه‌ر یه‌ك جووت نه‌كرد؟
-كاره‌كته‌ره‌كانی رۆمانی شۆربای پێڵاو خۆیان سه‌پاند، ئه‌وان به‌سه‌رهاته‌كانیان نزیك به‌یه‌كه گه‌رچی ده‌ركه‌وته‌ی ده‌رده‌كانیان جودایه، به‌ڵام یه‌ك میكرۆب سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تی له له‌شی چه‌ند كه‌سێكدا، هه‌ریه‌كێكیان له‌وه‌دا له‌ویتر ده‌چێت كه به هه‌مان میكرۆبی هاوه‌ڵه‌كه‌ی ده‌رده‌داره، به‌ڵام خۆی ئه‌ویتر نییه. ئه‌گه‌ر من ته‌نیا پێم له‌سه‌ر یه‌ك جووت له‌وانه دابگرتایه و ئه‌وانیتر ده‌بوونه كاره‌كته‌ری لاوه‌كی، نه كاره‌كته‌ره‌كانیترم ئه‌وه‌یان قبوڵ ده‌كرد (چونكه كه‌سانی به‌هێز بوون) نه منیش ئه‌و ته‌رازووه‌م پێلاسه‌نگ ده‌كرا، له نووسیندا زۆر چاو و هۆشم له‌سه‌رئه‌وه‌یه كه ته‌رازووه‌كه به‌ده‌ستی منه‌وه لاسه‌نگ نه‌بێت و كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م ئه‌گه‌ر خۆی لاسه‌نگه وه‌ك خۆی پیشانی بده‌م، كه‌نارخستنی ئه‌و جووتانه‌یتر منی ده‌كرده خه‌تابار. كاره‌كته‌ری رۆمانه‌كانم وه‌ك ئه‌وه ده‌رده‌كه‌ون كه هه‌ن نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه من یان خوێنه‌ر ده‌یه‌وێت
هه‌بن.
*
له رۆمانی رێحانه‌ی خوێناوی دا براكه‌ی زه‌لال له ئه‌وروپاوه دێته‌وه و به فێڵ به‌شداریی له نه‌خشه‌ی كوشتنی
خوشكه‌كه‌یدا ده‌كات، ده‌ته‌وێ بڵێی ئه‌وانه‌ی له خۆرئاوا ده‌ژین نه‌یانتوانیوه عه‌قڵی خۆرئاوا هه‌رس بكه‌ن و كه دێنه‌وه ده‌بنه‌وه به دڕنده‌كه‌ی جاران؟ له‌وێ نا‌وێرن یاسای په‌ڕینه‌وه‌ش پێشێل بكه‌ن كه‌چی لێره یاسا ده‌خه‌نه ژێر پێ؟
-ئێمه ژماره‌یه‌كی زۆر كوردمان له تاراوگه هه‌یه، له‌و وڵاتانه‌دا ئه‌مانه باج ده‌ده‌ن، بنێشت له‌سه‌رجاده‌كان فڕێ ناده‌ن و زۆرجاریش ئه‌و كاغه‌زه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه فڕێی ده‌ده‌ن ئه‌مان هه‌ڵیده‌گرنه‌وه هه‌تا به‌وانیتری بسه‌لمێنن كه ئه‌مانیش ئه‌م وڵاته به‌هی خۆیان ده‌زانن و له چۆڵی قوڵفه‌وه نه‌هاتوون! ئه‌مانه له‌وێ ئه‌گه‌ر به سووكی جنێوبده‌ن و به‌دزییه‌وه شه‌ڕ بكه‌ن و نه‌وێرن له ژنه‌كانیان بده‌ن له ترسی یاساكانی ئه‌و وڵاته‌یه، هه‌ر یه‌ك كورد كه له ده‌ره‌وه ده‌ژی ئه‌گه‌ر بیتوانیایه ته‌نیا یه‌ك شتی جوان یه‌ك یاساپارێزی له‌و وڵاته‌وه كه فێری بووه بهێنێته‌وه بۆ كوردستان و فێری ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی بكات، ئێستا كوردستان قه‌ڵه‌مبازێكی گه‌وره‌ی له بواری كلتووردا دابوو، ئه‌وان وایان نه‌كردووه، هه‌ر له‌ناو ته‌یاره‌كه‌وه كه به ئاسمانی كوردستانه‌وه‌یه ده‌بنه‌وه به كه‌سه‌كه‌ی جاران و له فڕێدانی كلینكس و په‌رداخه سه‌فه‌رییه‌كانه‌وه له‌ناو ته‌یاره‌كه‌دا ده‌ستپێده‌كه‌ن و به كوشتنی خوشكیشیان كۆتایی به گه‌شته‌كانیان ده‌هێنن. قورسایی ئه‌مه به‌ته‌نیا له‌سه‌رشانی ئه‌وان نییه، ئه‌وه نه‌بوونی یاسا و سیستمه له كوردستاندا كه ئه‌و ئاكامانه‌ی خستۆته‌وه، كۆمه‌ڵگاكان به یاسا رێكده‌خرێن و تاكه‌كان به بوونی سزا ناچارده‌كرێن به كردن یان نه‌كردنی كارێك.
هاتنه‌وه‌ی براكه‌ی زه‌لال له تاراوگه و كوشتنی زه‌لال دووجار نه‌بوونی یاسامان پێ ده‌ڵێت و پێشمان ده‌ڵێت كه ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه له‌واندا روویداوه راسته‌قینه نییه، ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت ئه‌و ناتوانێت ئه‌و تاوانه بكات، ئه‌گه‌ر له ترسی سزاكه‌شی بێت. هه‌ر وه‌ك له ده‌قی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان و خراپی رۆڵی رێكخراوه‌كانی ژنانمان پێده‌ڵێت. له كوردستان، ژن به به‌ڵێننامه‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه ده‌ست كه‌سوكاری هه‌تا بیكوژن! كه پێشتر چ به وتار و سیمینار و چ له رێحانه‌ی خوێناوی دا له‌سه‌ر ئه‌مه‌م وتوه و زیاتر له‌سه‌ری ناڕۆم.
*
هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌ت له خه‌مه‌كانی ژنه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و حیكایه‌ته غه‌مگینه‌كانی ئه‌وان ده‌گێڕنه‌وه، ده‌ته‌وێ هه‌روا
به‌رده‌وام بیت و ببیته گوته‌بێژی خه‌می ژنان؟ یان به‌ره‌و لایه‌كی تر ده‌ڕۆی؟
-
هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌م سه‌رچاوه‌یان خه‌مه‌كانی مرۆڤه، خه‌می ژن به‌رله‌وه‌ی هی ژن بێت هی مرۆڤه، بێجگه له ژن خه‌می پیاویشی تێدایه كه ئه‌وانیش خه‌مه‌كانیان هه‌ر هی مرۆڤ و مرۆڤبوونی خۆیانه. مرۆڤ هه‌تا مرۆڤبوونی خه‌م بێت بۆی به‌رده‌وام ئاماده ده‌بێت له رۆمانه‌كانمدا. من به چاوی ژن و پیاو سه‌یری زه‌لال و باوكی زه‌لال ناكه‌م هه‌ردووكیان خه‌میان هه‌یه چونكه مرۆڤن، غه‌در نه‌كردن له هه‌ریه‌كه‌یان و لاسه‌نگ نه‌بوونی ته‌رازووه‌كه به‌ده‌ست منه‌وه به‌وه ده‌بێت كه خۆم له ژن بوون و پیاو بوونیان هه‌ڵاوێرم به‌بێئه‌وه‌ی خۆم له باسكردنی لاسه‌نگی ته‌رازوه‌كه بدزمه‌وه كه زۆر لاسه‌نگه و نیشاندانی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه بوونه‌ته هۆی لاسه‌نگ بوونی به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك دڕنده و وه‌حشی باسیان بكه‌م و ئیتر فڕێیانبده‌مه جێگه‌یه‌كه‌وه كه له خوار مرۆڤه‌وه بن، چ ژن بن چ پیاو، له رێحانه‌ی خوێناوی دا رۆڵی خراپی دایكی زه‌لال كه‌متر نییه له هی براكه‌ی و باوكی و خۆشم له‌وه نه‌بواردووه.
*
له چ قۆناغێكی نووسینی رۆمان‌دا خۆشحاڵی یان غه‌مگین؟ كام له كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م دوو رۆمانه‌ت یه‌خه‌ت به‌نارده‌ن و
لێت نابنه‌وه؟ له به‌رامبه‌ر كامیاندا هه‌ست به ئازاری ویژدان ده‌كه‌ی كه نه‌تتوانیوه به جوانی حیكایه‌ته‌كه‌ی بگێڕیته‌وه؟
-له هیچ قۆناغێكی نووسینی رۆمان‌دا خۆشحاڵ نیم له سه‌ره‌تاوه كه ده‌ست به نووسینی ده‌كه‌م هه‌تا دوا پێداچوونه‌وه‌ی
، بگره زۆریش ناشادم له كاتی نووسیندا و ته‌واو سترێسم له‌سه‌ره، نووسین دۆخێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆ من كه خۆی له دڵه‌كوتێ، ماندووبوونێكی ته‌واوه‌تی و ماتیدا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام به هیچ جۆرێك ئه‌مه نه‌بووه‌ته بیانوو بۆ نه‌نووسین. ته‌نیا پاش ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی نووسین هه‌ست به بارسووكی و ئارامیی و كه‌یف ده‌كه‌م وه‌ك قۆناغی به‌رله‌نووسینه‌وه. قۆناغی نووسین بۆ من وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ریی وه‌هایه كه به ده‌ستی خۆم بۆ خۆمی ده‌كه‌م به‌ڵام به ئاگایی ته‌واوه‌وه، گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه هۆش و ئاگایی ته‌واوی خۆمه تا كۆتایی پرۆسه‌ی نووسینه‌كه. ئه‌و پاڵنه‌ره‌ی كه وام لێده‌كات بنووسم به‌هێزتره له‌و ئازاره‌ی به‌هۆی نووسینه‌وه تووشم ده‌بێت. نووسینی رۆمان دوای ئه‌وه دێت كه قه‌زیه‌یه‌ك له‌لای من هه‌یه، به‌ره به‌ره ڕیزده‌بێت، سه‌ره‌ده‌گرێت و خاوه‌نه‌كانی په‌یداده‌بن و ده‌كه‌ونه قسه‌كردن و خۆ رێككردنه‌وه، له‌م قۆناغه‌دا به‌رده‌وام كاره‌كته‌ره‌كان له‌گه‌ڵمن و به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین قسه ده‌كه‌ن منیش گوێده‌گرم و كه‌یف ده‌كه‌م ئه‌م قۆناغه بۆ من قۆناغێكی پڕ له شادییه و هه‌ستی له خۆڕازیبوونم لادروست ده‌كات، هه‌تا ده‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی كه ئیتر هه‌موو شت حازره و هه‌مووشت رێكخراوه و ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت بینووسمه‌وه، كه تاكه قۆناغی ناخۆش، چۆڵ و له هه‌مانكاتدا قه‌ره‌باڵغه له لای من به‌ڵام نابێت نه‌یاننووسم.
زه‌لال زۆری گریاندووم و زۆر نیگه‌رانی كردم به ئه‌ندازه‌ی زۆری برینه‌كانی و گه‌وره‌یی قه‌زیه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام زه‌ریا تاكه كاره‌كته‌ره كه من مافی خۆیم نه‌داوه‌تێ ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌بوو كه ئیتر نه‌متوانی تا ناو ره‌حمی زه‌لال بچم و له‌ژێر گڵه‌وه و له‌ناو قه‌بردا ئیتر من هیچم نه‌مبیست تا بینووسمه‌وه چونكه ئه‌و «زه‌ریای خوێنی برینه‌كانی دایكی» بوو. زه‌ریا ئه‌گه‌ر به زیندوویی له دایك بووایه جۆرێكیتر ده‌بوو، وه‌ك له رۆمانه‌كدا هاتووه «ئه‌وه ته‌نیا زه‌ریایه كه ده‌توانێت باسی ئه‌زموونی خۆیمان له‌گه‌ڵ ژنێكی به زۆر سكپڕكراودا بۆ بكات.» ئه‌مه مافی ئه‌وه به‌ڵام خۆ ئه‌و بواری قسه‌كردنی نه‌بوو!
*
تۆ كه‌ی ده‌نووسیت، هه‌میشه ده‌نووسیت یان هه‌ل ده‌قۆزیته‌وه بۆ نووسین؟ نووسین لای تۆ چ جۆره به‌رپرسیارییه‌كه؟
-من نووسه‌رێك نیم بژێویم له‌سه‌ر نووسین بێت و نووسین پیشه‌ی سه‌ره‌كیم بێت، فرسه‌ت له كات ده‌هێنم بۆ نووسین و ده‌بێت كاتی بۆ په‌یدابكه‌م. نووسه‌رێكیش نیم نووسین وه‌ك حه‌بی ژانه‌سه‌ر سه‌یربكه‌م و بڵێم ئازاری خۆمی پێ كه‌م ده‌كه‌مه‌وه یان چێژ له نووسین ده‌بینم. من ده‌نووسم چونكه به‌هۆی ئه‌و نووسینه‌وه ژماره‌یه‌ك مرۆڤ هه‌ن بواریان بۆ قسه‌كردن و گفتوگۆ ده‌ڕه‌خسێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستان و بكوژه‌كانیان، له‌گه‌ڵ خۆیان و كه‌سوكاریان كه له ژیانی راستی خۆیاندا ئه‌و بواره‌یان نه‌بووه، نووسین و نه نووسینی من په‌یوه‌ندی به گه‌یین و نه‌گه‌یینی ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه، من نامه‌وێت ئه‌و مینبه‌ره له‌وان بگرمه‌وه له كاتێكدا ده‌توانم ئاوه‌ڵای بكه‌م، بۆیه ده‌نووسم. كاتێك كه له نووسین ده‌بمه‌وه و ده‌بینم كاره‌كته‌ره‌كانم ئه‌وه‌ی ده‌یانویست بیڵێن و ده‌بوو بیڵێن و وتویانه هه‌ست به ره‌زامه‌ندی ده‌كه‌م. نووسین بۆ من به‌رپرسیاریه‌تییه به‌رامبه‌ر به‌و ده‌نگانه‌ی كه من به‌رپرسم له گه‌یاندنیان، كاره‌كته‌ره‌كانم وه‌كاله‌تیان بۆ من كردووه‌ته‌وه بێجگه له هۆڵی دادگا له كتێبیشدا وه‌كیلیان بم. ئه‌گه‌ر بۆخۆمم بنووسیایه ده‌منووسی به‌ڵام بڵاوم نه‌ده‌كرده‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مدیسان گرتنه‌وه‌ی مینبه‌ره له‌و كه‌سانه‌ی كه تاكه بواریان بۆ قسه‌كردن رۆمانه‌كانی منه.
*
تۆ بۆ خۆت ده‌نووسی یان بۆ خه‌ڵك؟ قسه‌ی خه‌ڵك یان خوێنه‌رت له‌سه‌ر رۆمانه‌كانت به‌لاوه گرنگه؟ یان با یه‌كه و به لای
گوێتدا ده‌ڕوات؟
-
ئه‌وه قسه‌ی خوێنه‌ره كه گرنگی یان ناگرنگییه‌كه‌ی له‌لای من دیاری ده‌كات، خوێندنه‌وه‌ی خوێنه‌ر هه‌بووه بۆ رۆمانه‌كانم زۆر لام گرنگ بووه، هه‌شبووه هیچ جێگه‌ی نه‌گرتوه لای من. به‌ڵام خوێنه‌ر دوای ئه‌وه‌ی رۆمانه‌كه ده‌چێته به‌رده‌ستی هه‌رچۆنێك قسه‌ی له‌باره‌وه بكات وه‌ك ره‌خنه‌گرێكی ئه‌كادیمی و خوێنه‌رێكی هۆشیار یان نا من به مافی خۆی ده‌زانم. دواجار ره‌خنه‌ی جدیی خوێنه‌رانی به ئاگا به ده‌قدا هه‌ڵبده‌ن یان نا لای من سه‌نگینتره له ستایش و ئافه‌رینی بێ ئاگایه‌ك چونكه ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له زانایی خۆیه‌وه ده‌قه‌كه ده‌داته به‌ری، ره‌خنه‌ی جدیی خۆی جێگه ده‌گرێت و نووسه‌ر ناچارده‌كات به خوێندنه‌وه و حساب بۆكردنی.
Comments
Post a Comment