Posts

سنورداركردنی ئازادی به‌یاسا

Image
سنورداركردنی ئازادی به‌ یاسا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌ به‌ كۆمه‌ڵگا كراوه‌ و پێشكه‌وتووه‌كان ناوده‌برێن، به‌ یاسا ئازادی مرۆڤه‌كانیان پاراستووه‌. له‌ڕێگه‌ی یاساكانه‌وه‌، بۆ پێشێلكارانی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ، سزا   بڕاوه‌ته‌وه‌، مافی موماره‌سه‌كردنی ئه‌م ئازادیانه‌ش پارێزراوه‌. هه‌ر به‌ خودی یاسا له‌ وڵاتانی دواكه‌وتوودا، ئازادییه‌كان نه‌وه‌ك هه‌ر سنوردار ده‌كرێن، بگره‌ وه‌ك تاوانیش ده‌ناسرێن و سزایان بۆ ده‌بڕێته‌وه‌. مشتومڕی گه‌رمی ئه‌م دواییه‌ی سنورداركردنی ئازادی له‌ ڕێگه‌ی یاساوه‌، له‌ ئه‌مریكادا، په‌یوه‌ندی به‌ ئازادی ژن و مافی ژنه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت ئازادی ژن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌. مشتومڕه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ سنورداركردن یانیش ڕاستتر بڵێم قه‌ده‌غه‌كردنی مافی له‌باربردنی منداڵه‌. دواین ستەیت له‌ ئه‌مریكا، كه‌ ڕه‌نگه‌ ستەیتی دیكه‌ش چاوی لێبكه‌ن، پڕۆژه‌ یاسایه‌كی نوێی بۆ به‌ نزیكه‌یی قه‌ده‌‌غه‌كردنی منداڵ له‌بار...

ڕێحانەی خوێناوی

Image
ڕێحانەی خوێناوی چیرۆکی ژنێکی پرتەقاڵی لە یەکێک لە شەڵتەرەکانی کوردستان بابەت؛ڕۆمان نوسەر؛تانیا کورد میرزا
Image

بەلای منەوە چۆنییەتی گێڕانەوە گرنگترە

Image
تەواوی چاوپێکەوتنەکەمان لەگەڵ ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ سەبارەت بە هەردوو ڕۆمانی شۆربای پێڵاو و ڕێحانەی خوێناوی    تانیا كورد میرزا: به‌لای منه‌وه‌ چۆنییه‌تی گێڕانه‌وه‌ گرنگتره‌ ‌ ‌ تانیا كورد میرزا یه‌كێكه‌ له‌و ژنانه‌ی ئومێدی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ باخچه‌ی رۆمانی كوردی بڕازێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی تازه‌ هاتۆته‌ ناو مه‌یدانی رۆمانه‌وه‌، به‌ڵام هه‌روا له‌ خۆیه‌وه‌ به‌ناو نه‌كه‌تووه‌ و به‌ تۆكمه‌یی هاتووه‌. ساڵانێك پارێزه‌ر بووه‌ و بابه‌تی یاسایی نووسیوه‌ و له‌وێوه‌ تێكه‌ڵی خه‌می ژنان بووه‌، به‌ڵام دواجار هه‌ستی كردووه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ تینوێتی ئه‌و كاره‌كته‌ر و قوربانییانه‌ ناشكێنن كه‌ ئه‌و ناسیونی و له‌ گه‌ڵیاندا ژیاوه‌، بۆیه‌ بیری له‌ ته‌كنیكێكی دیكه‌ی نووسین كردۆته‌وه‌ و په‌نای بۆ رۆمان بردووه‌، ئه‌زموونی نووسینی رۆمان له‌ لای تانیا بۆ ساڵی ٢٠١٤ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و یه‌كه‌م رۆمانیشی «شۆربای پێڵاوه‌» و ساڵی دوای ئه‌ویش رۆمانی رێحانه‌ی خویناوی نووسیوه‌. ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو رۆمانه‌كه‌ی حیكایه‌تی ئه‌و ژنانه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی پیاو و كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتووی ژنكوژ، به...

ڕێحانەی خوێناوی

Image
ڕۆمانی ڕێحانەی خوێناوی چیرۆکی ژنێکی پرتەقاڵییە لە یەکێک لە شەڵتەرەکانی کوردستان. ئەم ڕۆمانە لە چاپکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفانە.

‘Girls Should Not Shout!’

Image
‘Girls Should Not Shout!’ By Tania Mirza: “I am dead but nobody is searching for my murderer”  “Who and what do I defend … For this dead body?” These are some of the sentences from a Persian movie that I watched recently called ‘Shhhh Girls Should Not Shout’. This amazing movie reveals the enormity of the many hidden social problems of nations, such as the rape and abuse of young girls by men in countries that observe Sharia Law because men are protected. Why isn’t this behavior considered abnormal? When a man marries a little girl it is abuse. Today, and unfortunately in the past, Southern Kurdistan has experienced terrifying problems… war, terrorism, economic and educational difficulties as well as mental health issues; the Government, members of Parliament and NGO’s have many problems to concentrate on, but issues that destroy the human spirit appear to be considered insignificant. Many parents cannot escort their daughters to school and bac...