قەدەغەیە جگەرەکێشان
قەدەغەیە
جگەرەکێشان
تانیا کورد میرزا، LL.M.
جگەرەکێش، دەتوانێت ئەوەندە جگەرەبکێشێت، کە دەیەوێت، بەڵام دەبێت ڕێگەی نەدرێت لە، هەموجێیەک دوکەڵبکات و تەپەدوو بکات بە گژوپۆپی خەڵکدا.
ئەمە جوانە و باشیشە ئەگەر، جگەرەکێش بە ئاوەزی خۆی پابەندبێت پێوەی، مادەم ئەمە تەنیا لە هەندێکدا ببینرێت و، ئەوانیتر، کە زۆرینەن پابەندنەبن پێوەی، دەبێت دەوڵەت بە یاسا ئەمە قەدەغەبکات.
لە ئەمریکا، جگەرەکێشان لە؛
شوێنی داخراودا قەدەغەیە، شوێنی داخراو (ناو ئۆفیسی کارکردن، ناو چواردیوار، ترەین ستەیشن، ناو پاس، ناو ترەین، سەبوەی، تەکسی، ناو کەشتی و فڕۆکەش. وێستگەی پاس، هی سەبوەی، ناو فڕۆکەخانە، ناو باڵاخانەکان، ناو مەکتەب و مەلەوانگەی داخراو، ناو قاوەخانە و کەفیتریاکان، ناو خواردنگەکان).
لە شوێنە سەرکراوەکاندا جگەرە کێشان قەدەغەیە، لەناو پارکەکان، لەناو ئەو وێستگانەی کە لەدەرەوەن و لەسەر جادەن، بەدەم ڕۆشتنەوە جگەرە کێشان قەدەغەیە، بە سواری پاسکیلەوە قەدەغەیە، لە مەلەوانگە سەرکراوەکان و لەنزیک قوتابخانەی منداڵان و گەنجان هەروەها لەنزیک دایەنگە و شوێنی یاریکردنی منداڵانیش قەدەغەیە.
جگەرەکێش شوێنی تایبەتی بۆ دروستکراوە، تەنیا لەو شوێنانەدا بۆی هەیە بەبێ ڕوبەڕوبونەوەی سزا جگەرەبکێشێت و بەبێ ئەوەی خەڵک سەرکۆنەی بکات و، ڕوبەڕوی ببنەوە.
هەموو شوێنەکان لێرە هی خەڵکن، خەڵکێک کە خۆی بڕیاریداوە جگەرەنەکێشێت، دەبێت دەوڵەتیش ئەو خەڵکە بیپارێزێت لە دوکەڵی جگەرەکێشەکان، هەتا نەبنە پەسیڤ سمۆکر.
ئەکتیڤ سمۆکر دەتوانێت ئەکتیڤ بێت لە کێشانی جگەرەکەیدا، بەڵام تەنیا لەو جێگایانەی کە بۆیدیاریکراوە.
وێنەکان وێنەی چەند پارکێکن لە نیویۆرک بەدەستی خۆم کە، کێشانی دوکەڵ بە هەموجۆرەکانیەوە قەدەغەدەکەن.
Comments
Post a Comment