پیاوبوون و له فۆڕمه‌كه‌ی خۆیدا
پیاوی ڕاسته‌قینه
پیاوبوون و له فۆڕمه‌كه‌ی خۆیدا
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له قانونی ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی ده‌ستور و زانستی تاوانناسی، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
خه‌باتی چه‌ندساڵه‌ی ژنان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی خۆیان وه‌ك مرۆڤ، دروستبونی ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه بۆ به‌رگریكردن له‌م مافانه له وڵاتانی جیاجیادا به وڵاتانی هه‌ژار و وڵاتانی سێیه‌میشه‌وه له‌لایه‌ك وه دروستبوونی ئایدیۆلۆجیای فێمینیسموسیش له‌لایه‌كیتره‌وه به‌ته‌نیا نه‌بووه هۆی دروستبوونی گۆڕانكاری به‌سه‌ر پێناسه و ڕۆڵی ژن له كۆمه‌ڵگادا، بگره كاریكرده سه‌ر گۆڕینی فۆڕمی پیاوبوونیش.
گه‌رچی خه‌باتی ژن چ له ڕابردودا چ له ئێستاشدا، له بنه‌مادا له‌سه‌ر تێكدان و ئاڵۆزكاندنی ژن‌بوون و فۆڕمی ژن‌بوون دروست نه‌بووه و ئامانج له ئایدیۆلۆجیای فێمینسموسیش ئه‌وه‌نه‌بووه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی خه‌باته‌كه به‌ته‌ك گه‌یشتنی ژنان به هه‌ندێك مافی خۆیان، هه‌ندێك كێشه‌ی نوێی بۆ ژن یاخود ڕاستتر بۆ فۆڕمی ژن‌بوون هێناوه كه به‌ر له یاسا، به‌ر له دادگا و كۆمه‌ڵگاش ژن ئێستا پێوه‌یان گیرۆده‌یه.
سه‌ره‌تا باس له ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتی ژنان و ئایدیۆلۆجیای فێمینسموس ده‌كه‌م، دواتر ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو هه‌تا ئه‌مڕۆ ژنان پێیبگه‌ن به‌ڵام پێی نه‌گه‌یشتوون ئنجا لێكه‌وته نه‌رێنیه‌كان و هۆكاری ئه‌و لێكه‌وته نه‌رێنیانه‌ش ده‌خه‌مه ڕوو.
ده‌ستكه‌وته‌كان
له دیارترین ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتی ژن و پیاوانی یه‌كسانیخواز و باوه‌ڕدار به مافه‌كانی ژنان مافی ده‌نگدانه بۆ ژنان به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوان، به شێوه‌ی ئه‌كتیڤ و به‌شێوه‌ی پاسیڤیش كه مافی خۆبه‌ربژێركردنی ژنانه بۆ پۆسته جیاجیاكان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی وڵاتاندا به مافی خۆبه‌ربژێركردنیشه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاتان.
مافی ده‌ستكه‌وتنی كار له كایه جیاجیاكاندا، مافی موچه‌ی یه‌كسان بۆ ژنان (لانیكه‌م به‌یاسا)، مافی چارسه‌ر له‌كاتی دووگیانی، له‌ماوه‌ی دایكایه‌تی و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا، مافی پشوی دایكایه‌تی به موچه‌وه، مافی پۆشینی جلوبه‌رگ به‌وجۆره‌ی كه ژن خۆی ده‌یه‌وێت به گوێره‌ی یاسا(له وڵاتانی خۆرئاوا و له زۆرێكیتر له وڵاتانی دنیادا)، مافی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی به‌رگرتن به دووگیانی و مافی له‌باربردن (له زۆرێك له وڵاتانی دنیادا) و مافی سه‌فه‌ركردن به‌ته‌نیا و ژیان به‌ته‌نیا.
مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر به خواست و ئیراده‌ی ژن، مافی جیابونه‌وه و به سزا له‌قه‌ڵه‌مدانی هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ، قه‌ده‌غعكردنی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، قه‌ده‌غه‌كردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له كرده، گوته و ئاماژه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه به‌رامبه‌ر ژنان و به تاوان له‌قه‌ڵه‌مدانیان.
مافی گواستنه‌وه‌ی نازناوی دایك بۆسه‌ر منداڵه‌كه‌ی، مافی دووگیان بوونی به‌بێ بوونی هاوسه‌ر، مافی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌ی به‌ته‌نیا و به‌بێ بوونی پیاو، ناساندنی هاوره‌گه‌زخوازی وه‌ك ماف و مافی هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زه‌كان.
مافی نوسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب و بابه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌یان به‌ناوی خۆیانه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی پیاوان.
مافی ئازادی ژن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیه‌وه(له هه‌موو وڵاتێكی دنیادا ئه‌م مافه به‌دینه‌هاتووه) و، مافی ئازادانه بڕیاردان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی (نه‌شته‌رگه‌ری، نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری.)
ئه‌مانه به‌شێكن له‌و مافانه‌ی كه ژنان پێی گه‌یشتوون.
ژنانی خه‌باتكار، ڕێكخراوه‌كانی به‌رگریكار له مافه‌كانی ژنان و فێمینسته‌كان (به ژن و پیاوه‌وه) ده‌بوو به‌چی بگه‌ن و نه‌گه‌یشتوون؟
ده‌بوو ژن ئه‌مڕۆ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوایه كه ناوی خۆی بگوازێته‌وه بۆسه‌ر ناوی منداڵه‌كه‌ی له‌بری ناوی مێرده‌كه‌ی(لانیكه‌م ده‌بوو مافی ئه‌وه‌بدرێت به ژن و پیاو ئه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتنیش بێت هه‌ردوكیان هه‌مان مافیان هه‌بێت نه‌وه‌ك منداڵ هه‌ر به‌ناوی پیاوه‌وه بێت.)
ده‌بوو هیچ ژنێك له هیچ وڵاتێكی دنیادا نه‌مابێت كه به‌هۆی جیابونه‌وه‌وه له مافی په‌روه‌رده‌كردن و له‌ئامێزگرتنی منداڵه‌كه‌ی بێبه‌ش بكرێت، له‌كاتێكدا له هه‌ندێك وڵات هه‌یه.
جگه له‌و مافانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسكران و له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ژنان پێی گه‌یشتوون، خه‌باتكردن له‌م بواره‌دا لێكه‌وته‌یتری به‌دوای خۆیدا هێناوه كه كاریان كردوه‌ته سه‌ر ژنان و سه‌ر پیاوانیش، له دیارترین لێكه‌وته ئه‌رێنیه‌كان؛
فۆڕمه كۆنه‌كه‌ی پیاوبوون ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوه‌تی له‌ناویش نه‌چوبێت زۆر كاڵ بوه‌ته‌وه، جاران پیاوبوون بریتی بووه له ئه‌ركی منداڵ دروستكردن، كشتوكاڵ و دواتریش كرێكاریكردن، كۆنترۆڵكردنی ژن و منداڵ و به شت دانانیان له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ ئه‌م وێنه‌یه زۆر كاڵ بوه‌ته‌وه.
گۆڕینی فۆڕمی ژن‌بوون له ژنێكه‌وه كه هه‌ر له‌گه‌ڵ دایك بونیه‌وه بۆ دایكایه‌تی ئاماده ده‌كراو و تێده‌گه‌یه‌نرا جگه له‌وه‌ی كه ببێت به دایك هیچ ئه‌ركێكیتری نییه بۆ ژنێكی خاوه‌ن بڕیاری كاركه‌ر.
ئه‌مڕۆ بوون به‌دایك بۆ ژن هه‌ڵبژارده‌یه نه‌وه‌ك بڕیاری كۆمه‌ڵگا، ژن ئه‌مڕۆ بیه‌وێت ده‌بێته دایك ته‌نانه‌ت به‌بێ بوونی مێردیش، نه‌شیه‌وێت نابێت.
گۆڕانی فۆڕمی خێزای كلاسیك له دایك، باوك و منداڵه‌وه بۆ ژن و پیاو به‌ته‌نیا یاخود بۆ ژن به چه‌ند منداڵێكه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوێك به چه‌ند منداڵێكه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند منداڵێكیتری هاوبه‌شیش(منداڵی بایلۆجی و له ئامێزگیراویش)، دایك و باوك و منداڵی له ئامێزگیراو، ژن و پیاو و چه‌ند ئاژه‌ڵێكی ماڵی، پیاو و پیاو و منداڵ، ژن و ژن و منداڵ یان به‌بێ منداڵ.
لێكه‌وته نه‌رێنیه‌كان؛
ده‌بوو ماف له‌بری ماف‌دا دابنرێت نه‌وه‌ك ماف له‌بری ئه‌ركدا.
ژنان هه‌رچه‌ند مافی زیاتر وه‌ربگرن، مافه‌كانیان به‌یاسا ده‌سته‌به‌ربكه‌ن زیاتر و زیاتر ده‌رخرێنه به‌رده‌م پرنسیپی (مافی یه‌كسان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركی یه‌كساندا)، ئه‌مه‌ش دوای چه‌ند ساڵێك په‌یڕه‌وكردن له‌دنیادا ده‌ركه‌وت به قازانجی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر و زه‌ره‌ری ژنان خۆیانه!
ژنان ده‌بوو له سه‌ره‌تای خه‌باته‌وه ووریابن و بوار به‌وه نه‌ده‌ن كه پیاوه‌كان و كۆمه‌ڵگا به‌مه‌رج مافیان بده‌نێ، چ مه‌رجێك؟ مه‌رجی ئه‌ركی یه‌كسان وه‌ك پیاو.
ژنه‌كان ده‌بوو بارودۆخ و تایبه‌تمه‌ندی جه‌سته‌یی و، هۆڕۆمۆنه‌كانیان له‌به‌رچاوبگیرێت و ئه‌ركێكیان نه‌درێت به‌سه‌ردا كه هه‌مان ئه‌ركی پیاوانه، ده‌بوو ژنان داوای مافی یه‌كسان و ئه‌ركی جیاواز به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و دۆخی جه‌سته‌یی خۆیان بكه‌ن و بواریش نه‌ده‌ن ئه‌مه به لاوازی ناوببرێت چونكه تایبه‌تمه‌ندییه نه‌وه‌ك لاوازی.
ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو كه بزوتنه‌وه‌كانی ژنان و، فێمینسته‌كان تێیكه‌وتن و ئاكامه‌كه‌شی گۆڕانی فۆڕمی پیاوبوونه له پیاوێكی ڕاسته‌قینه‌وه‌ك كه باوه‌ڕی به مافی یه‌كسانی خۆی و ژنێك هه‌یه و بۆ پیاوێك كه داوا له ژنه‌كه‌ی ده‌كات به‌خێوی بكات و ژنه‌كه‌ی ده‌خاته به‌رده‌م ڕسته‌ی (ماده‌م به‌هێزیت و داوای ماف ده‌كه‌یت وه‌ك من كاربكه.).
ژنان له سه‌رانسه‌ری دنیا ئه‌مڕۆ كه‌م تا زۆر هه‌ست به‌م هه‌ڵه‌یه ده‌كه‌ن له خه‌باته‌كه‌یاندا، وورد ووردیش به ئاشكرا باسی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه بیری پیاوه ڕاسته‌قینه‌كان ده‌كه‌ن!
پیاوه ڕاسته‌قینه‌كان؟
مه‌به‌ستیان له كام پیاوانه‌یه؟
ناشێت پیاوانی توڕه‌ی ته‌ور به‌ده‌ستیان مه‌به‌ست بێت، پیاوانی ژنكوژ، كچ خه‌ته‌نه‌كه‌ری فره‌ژنه؟
بێگومان نه‌خێر، مه‌به‌ستیان له‌و پیاوانه نییه، چونكه جێگه‌ی ئه‌وانه له‌ڕاستیدا زیندانه نه‌وه‌ك ماڵی هاوسه‌رگیری.
مه‌به‌ست له‌و پیاوانه‌یه كه خۆیان به‌ته‌نیشت ژنه‌وه ده‌جه‌نگن بۆ مافه‌كانی ژنان، به‌ڵام ژن ناخه‌نه به‌رده‌م ئه‌وه‌وه كه هه‌مان ئه‌ركه‌كانی ئه‌وان له ئه‌ستۆبگرێت.
مه‌به‌ست له‌و پیاوانه‌یه كه پیاوبوونی ڕاسته‌قینه له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی ماڵ، ژن و منداڵه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی له‌ئه‌ستۆ بگرن و به‌ته‌نیشت سمێڵی كوڕه‌كانیانه‌وه شانازی به مه‌مكی كچه‌كانیشیانه‌وه بكه‌ن.
مه‌به‌ست له‌و پیاوانه‌یه كه بۆ ڕزگاربوون و ڕاكردن له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی په‌نا نابه‌نه به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پیاوه‌تی و پیاوبوونی خۆیان ببن، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ره‌گه‌ز گۆڕین و خۆ وه‌ك ژن نیشاندانیشی هاتوه‌ته بان.
پیاوی ڕاسته‌قینه مه‌به‌ست له‌و پیاوانه‌یه كه هاوكاری ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن له ئه‌ركانه‌دا، نه‌وه‌ك دوا له‌ژن بكه‌ن ئه‌ركه‌كانی ئه‌مان سوك بكه‌ن و، نیوه‌یان هه‌ڵگرن.
پیاوی ڕاسته‌قینه پێویستی به‌وه‌نییه كه به‌رده‌وام خه‌ڵكیتر بیریبخاته‌وه كه پیاوه و ده‌بێت له‌بری ده‌ستبه‌رداربوون له‌م پیاوبوونه ده‌ستگرتن به پیاوبوونه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵبژێرێت.
Comments
Post a Comment