جوانی ژه‌هراوی جوانی نییه
یه‌كه‌م بوكه‌شوشه‌ی باربی داون سیندرۆم
جوانی ژه‌هراوی جوانی نییه
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
له‌ڕوی زانستیه‌وه ئه‌و دۆخه نه‌خۆشییه و ناوێكی زانستی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه، داون سیندرۆمه. له ڕوی مۆراڵه‌وه به‌كارهێنانی وشه‌ی (مه‌نگۆلی) سوكایه‌تیكردن و ڕه‌یسیزمه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی وڵاتێكی‌تر كه مه‌نگۆلایه. مه‌نگۆلای بوون وه‌ك كورد بوون، عه‌ره‌ب بوون و تورك بوون دۆخێكی سروشتییه و، نه‌خۆشی نییه. ناوبردنی كه‌سانێك كه داون سیندرۆمیان هه‌یه له‌لایه‌كه‌وه ڕه‌یسیزمه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی مه‌نگۆلای و، پێناسه‌كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كه وه‌ك نه‌خۆش. له‌لایه‌كیتریشه‌وه بێبه‌شكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه داون سیندرۆمیان هه‌یه له‌و پێناسه پزیشكیه‌ی كه زانست بۆی بڕیونه‌ته‌وه و، ناساندنیانه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو كه مه‌نگۆلن! ڕاسته بنه‌مای ئه‌م ناوه له‌وه‌وه هاتووه كه فۆڕمی ده‌موچاوی كه‌سانی داون سیندرۆم له هی مه‌نگۆله‌كان ده‌چێت به‌ڵام ئه‌مه هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت و، ئه‌وه‌ش سوكایه‌تیه به‌و نه‌ته‌وه‌یه. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك و خه‌ڵكی هیچ وڵاتێك نابێت شێوه و ڕوخساریان وه‌ك نه‌خۆشی ناوببرێت، نابێت كه‌سانێك له‌ژێر نه‌ته‌وه‌ی ئه‌واندا بناسرێن كه سه‌ر به‌و نه‌ته‌وه‌یه نین و، هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی جیاجیان. ئه‌وانه‌ی كه داون سیندرۆمیان هه‌یه سه‌ر به نه‌ته‌وه و وڵاتی جۆراوجۆرن، دیاره له‌ناویشیاندا خه‌ڵكی مۆنگۆلای تێدایه به‌ڵام هه‌مویان خه‌ڵكی مه‌نگۆلای نین.
سه‌ره‌نجام: مۆنگۆلای بوون نه‌خۆشی داون سیندرۆم نییه و نه‌خۆشانی داون سیندرۆمیش هه‌موویان خه‌ڵكی مه‌نگۆلای نین. كه‌سانێك كه هه‌ڵگری نیشانه‌كانی داون سیندرۆمن ده‌بێت به داون سیندرۆم ناوببرێن.
بوكه‌شوشه‌ی باربی و جوانی ژه‌هراوی
شێوه‌ی بوكه‌شوشه‌ی باربی به تێپه‌ڕینی كات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا له‌ژێر فشاری پسپۆڕانی بواری په‌روه‌رده، ده‌رونناس و پسپۆڕانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕه‌یسیزم و جیاكاریدا هه‌ندێك گۆرانكاری ئه‌رێنی به‌سه‌ر شێوه‌ی باربیدا هاتووه. له دیارترین گۆڕانكارییه ئه‌رێنییه‌كانیش خستنه بازاڕی بوكه‌شوشه‌یه به ڕه‌نگی پێستی تۆخه‌وه و به قژی پڕ و لووله‌وه. له خواره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م دیارترین ڕه‌خنه‌كانم له‌سه‌ر بوكه‌شوشه‌ی باربی و كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی منداڵان/ كچان بخه‌مه ڕوو.
یه‌كه‌م: جوانی ژه‌هراوی
ئه‌و فۆڕمه‌ی كه شێوه و له‌شولاری بوكه‌شوشه‌ی باربی پێدروست كراوه فۆڕمێكی سه‌پێندراوی كۆمه‌ڵگایه. فۆڕمه‌كان داواكاری كۆمه‌ڵگا و پێناسه‌ی كۆمه‌ڵگان بۆ جوانی مێینه‌یی، ئه‌مه‌ش جوانیه‌كی ژه‌هراویه. هه‌ر جوانییه‌ك كه كۆمه‌ڵگا بیسه‌پێنێت جوانیه‌كی داواكراوه، جوانی له‌مجۆره‌ش ژه‌هراویه و، ده‌بێت ڕه‌ت بكرێته‌وه. له‌شولاری باریك، قاچی درێژی باریك، قژی پڕ و كاڵ، چاوی كاڵ، ده‌می بچوك، چاوی گه‌وره به برژانگی پڕ و درێژه‌وه ئه‌و فۆڕمه سه‌پێندراوه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی باربیه‌وه خراوه‌ته بازاڕاوه و، كراوه‌ته جوانیه‌كی سه‌پێنراو. كاتێك منداڵ بوكه‌شوشه‌ی له‌مجۆره ده‌گرێت به‌ده‌ستیه‌وه ئه‌م جۆره له‌جوانی له‌لا ده‌بێته جوانی باڵا، یاخود جوانی ئیدیال. واته هه‌ر شێوه‌یه‌كیتر له‌ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی كه، له باربیدا خڕكراوه‌ته‌وه ناشیریننیه! له‌شی گۆشتن، كه‌مه‌ری پڕ، قژی ته‌نك، ده‌م و لوتی گه‌وره ده‌بنه پێچه‌وانه‌ی فۆڕمه‌كه‌ی باربی ئه‌مه‌ش واته ناشیرینی!
دووه‌م: باربیه‌كی له‌شساغی به‌ده‌ست و چاو
باریبیه‌كان نه‌خۆشنین، ده‌ست و قاچیان ته‌واوه. ئه‌وان له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه نین، بێ ده‌ست و قاچ نین. چاو پوكاوه، نابینا و عه‌ینه‌ك له‌چاویان تێدانییه. قژ ڕوتاوه و ده‌موچاو سوتاونین. كه‌سیان ده‌ست و قاچیان له‌ملیاندانییه و ده‌موچاویان زیپكه و، په‌ڵه‌ی پێوه‌نییه. ئه‌مه‌ش ته‌واو دووره له‌و دنیایه كه منداڵان تێیدا ده‌ژین. منداڵه‌كان هه‌یانه له‌گه‌ڵ له‌دایكبونیدا بێ ده‌ست و بێ قاچه، داون سندرۆمی هه‌یه، لوتی نییه و دڵی له‌ده‌ره‌وه‌یه، بۆیه ده‌بوو باربی له‌مجۆره‌ش له سه‌ره‌تاوه دروست بكرایه. دروستكردنی باربی به سه‌رجه‌م جۆره‌كانی نه‌خۆشیه‌وه ده‌بێته‌هۆی په‌سه‌ندكردنی نه‌خۆشیه‌كان له‌لای منداڵان و له‌لای كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها منداڵان ناباته ناو دنیای پێرفێكتسیۆنه‌وه كه، بوونی نییه.
سێیه‌م: باربی پێست كاڵ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌یسزمه به‌رامبه‌ر به پێست تۆخه‌كان
ساڵانێكی دوور و درێژ بوكه‌شوشه‌ی باربی به ده‌موچاوی كاڵ و قژی زه‌رد و چاوی شینه‌وه خرایه بازاڕ. ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا سه‌پاندنی ئه‌م شێوه‌یه بوو وه‌ك جوانیه‌كی ئیدیاڵ و پێرفێكت. ئه‌م جوانییه له‌سه‌ر بنه‌مای به ناشیرین چواندنی ئه‌وانیتر بوو كه ڕه‌نگی پێستیان تۆخه و كاڵ نییه، كه قژیان ڕه‌ش و لووله و، زه‌رد و خاو نییه. ئه‌م جۆره له باربی درێژكراوه‌ی ئه‌و ڕه‌یسزیمه‌یه كه به‌درێژایی مێژوو به‌رامبه‌ر پێست تۆخه‌كان كراوه و له فۆڕمی بوكه‌شوشه‌ی منداڵاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێت دایكان و باوكان بوكه‌شوشه‌ی جۆراوجۆر بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن و نه‌بنه به‌شێك له‌و ڕه‌یسزیم و، سوكایه‌تیكردنه‌ی كه به جوانی مێیینه‌وه ده‌كرێت. ده‌بێت له‌ته‌ك بوكه‌شوشه‌ی زه‌عیفدا هی گۆشتنیش بۆ منداڵان بكڕدرێت. ده‌بێت وه‌ك چۆن قژ زه‌ردیان بۆ ده‌كڕن ئاوه‌هاش قژ ڕه‌ش و، قژ لولیان بۆ بكڕن. ده‌بێت بوكه‌شوشه‌ی بێده‌ست، چاوكز و داون سندرۆمیشیان بۆ بكڕن به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی منداڵاندا بگونجێن. بوكه‌شوشه‌كان كاتێك جوانن كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی منداڵه‌كانبن، چ بچكۆله، چ گه‌وره، چ پێست كاڵ یان پێست تۆخبن. ئه‌وان جوانن. عه‌ینه‌ك له‌چاوه‌كانیان جوانن وه‌ك بێ عه‌ینه‌كه‌كان. ئه‌وانه‌ی داون سیندرۆمیان هه‌یه به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی ئه‌وانه‌ی كه نیانه جوانن!
Comments
Post a Comment