هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌

هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌ 

تانیا كورد میرزا

ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان. 



ئه‌م كتێبه‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و ڕوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستیانه‌ له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌م تاوانه‌دا. نامیله‌كه‌كه‌ سه‌ره‌تا ڕوی ده‌می ده‌كاته‌ دایكان، باوكان، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان و هه‌ندێك رێنماییان ده‌داتێ. مه‌به‌ست له‌ ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ به‌رگرتن له‌ ڕودانی ئه‌م تاوانه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕوی چه‌ند ڕێسایه‌كی تایبه‌ت، له‌لایه‌كیتر مه‌به‌ست له‌م ڕێسایانه‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا له‌ ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا. ده‌بێت ئه‌م نامیله‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كان بخوێنرێته‌وه‌ و هاوكاری بكرێن له‌ تێگه‌یشتن له‌ زاراوه‌كان و له‌ خودی تاوانه‌كه‌ش. به‌هیچ جۆرێك نابێت وه‌ك بابه‌تێكی تۆقێنه‌ر یاخود شه‌رمهێنه‌ر باس بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئامانجه‌كه‌مان دورمان ده‌خاته‌وه‌ كه‌، بریتییه‌ له‌ پاراستنی منداڵان. 


نابێت ئه‌م ڕێسایانه‌ وه‌ك سنورداركردنی ئازادیه‌كانی منداڵان به‌كاربهێنرێن و، ده‌بێت به‌وجۆره‌ بخرێنه‌ڕوو و باسبكرێن كه‌ له‌ كتێبه‌كه‌دا هاتووه‌ چونكه‌ ده‌ستكاری كردنی ده‌سته‌واژه‌كان ده‌بێته‌ هۆی لادانی بابه‌ته‌كه‌ له‌ ڕێڕه‌وی زاستی خۆی ئه‌مه‌ش له‌بری سوود زیان به‌ منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت. 

ئه‌م كتێبه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی كوردستانی نوێ چاپ كراوه‌. 


https://knwe.org/web/viewer.html?file=https://images.knwe.org/root/root/images/Kashti_Nuh_14_5_2023.pdf

Comments

Popular posts from this blog

نوسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ ژنێكی شاعیره‌