Posts

Showing posts from 2026

گیا شینە

Image
گیا شینە تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان گوێدرێژ و پڵنگ لەسەر ڕەنگی گیا دەبێتە دەمەدەمێیان. گوێدرێژ؛ گیا شینە. پڵنگ؛ نەخێر، گیا سەوزە. گوێدرێژ؛ گیا شینە، شینی تەواو، وەک ڕەنگی ئاسمانی ساماڵ، گیا یەک ڕەنگی هەیە ئەویش ڕەنگی شینە. پڵنگ؛ نەخێر وانیە، گیا هەرگیز شین نەبوە، گیا بە سەوزی سەری دەرهێناوە، کەسکە گیا. ئەم بێنەوبەرەیەی گوێدرێژ و پڵنگ بەردەوام دەبێت، نە گوێدرێژ بۆ پڵنگ ئەرێ دەکات، نە پڵنگیش واز لە پێداگری لەسەر سەوزایی گیا دەهێنێت. پاش کەمێک، هەردوکیان بڕیاردەدەن ڕوو لە پاشای دارستان بنێن و، لەو بپرسن بزانن هەق بە کامیانە. هەر لە دورەوە، کە شێر دەبینن، گوێدرێژ هاوار دەکات؛ پاشای دارستان پاشای دارستان، گیا شینە، وایە؟ شێر وەڵامیدەداتەوە؛ بەڵێ وایە، گیا شینە. گوێدرێژ لەخۆشیاندا دەمی دەکاتەوە و، ددانەکانی دەردەخات، کەیفی بە وەڵامەکەی پاشای دارستان دێت، دواتر لە شێر نزیک دەبێتەوە، داوای لێکرد پڵنگەکە سزابدات، لەپای ئەو دەمەدەمێیەی کە لەسەر شینیەتی گیا لەگەڵیدا کردویەتی. (پاشام، پڵنگ ش...

به‌خشین و له‌بیركردن له‌ تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا

Image
به‌خشین و له‌بیركردن له‌ تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان یادكردنه‌وه‌ی تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و دەوروبەری ‌ته‌نیا بۆنه‌یه‌كی ڕوكه‌ش نییه‌. یادكردنه‌وه‌کەی بۆ به‌ زیندوهێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌یه‌، بۆ ڕاگرتنی تاوانه‌كه‌شه‌ به‌پێوه‌ له‌، یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی کوردستاندا. یادكردنه‌وه‌ی کیمیابارنکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌موو ساڵێكدا، دەبێت هه‌مان مانا و هه‌مان مەبەستی هەبێت، دەبێت حکومەت و دامودەزگاکانی بۆ ئەم ئەرکە ئامادەکرابن، دەبێت خەڵکی خۆشی ئەم ئەرکە لەئەستۆبگرێت. یادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌، یادی خنكاندن و كه‌له‌لاكردنی خەڵکەکەی، ده‌بێت تاوانەکە بەزیندویی له‌ یاده‌وه‌ری خەڵکدا ڕاگرێت، وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی ڕودانه‌كه‌ی. لێره‌دا قسه‌ له‌سه‌ر به‌خشین و له‌بیركردن ده‌كه‌م، به‌خشینی تاوانباره‌كان له‌لایه‌ن قوربانی و كه‌سوكاریانه‌وه،‌ هه‌روه‌ها باسی له‌بیركردنی ئه‌م تاوانه‌ش ده‌كه‌م لەلایەن قوربانیەکانەوە، لەلایەن کەسوکاریانەوە و، لەلایەن خەڵکیشەوە بەگ...

ئەلفاشر جەهەنەمی سەرزەوی

Image
ئەلفاشر جەهەنەمی سەرزەوی تانیا کورد میرزا، LL.M. ئەلفاشر دەکەوێتە ویلایەتی باکوری دارفۆرەوە و پایتەختەی ئەو ویلایەتەیە لە سودان. بەهۆی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لەنێوان سوپاسی دەوڵەت و هێزەکانی (Rapid Support Forces)ە وە شەڕوکوشتار و ماڵوێرانی، بەرۆکی سودان بەگشتی و، شارەکانی خەرتوم و ئەلفاشری بەتایبەتی گرتوەتەوە. لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی ناوخۆی لە سوداندا، سەدان هەزار بێخانەولانە بوون، دەیان هەزار بەڕێوەن و ناگەن بەهیچ شوێنێک، قوتابخانەکان داخراون، نەوەیەکی بێ دایکوباوک کەوتوەتەوە، خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان ئاو و، کارەبا لەمێژە نەماون! تەنیا لە سێڕۆژدا لە ئەلفاشر، شەست هەزار کەس لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپاس و هێزەکانی (RSF)دا کوژاون. لەماوەی دوساڵدا، لە ٢٠٢١ ەوە بۆ ٢٠٢٣ لە خەرتومی پایتەخت ٢٠٠ هەزار کەس بونەتە قوربانی و گیانیان سپاردووە! شەڕ لەوێ و لەهەرشوێنێکیتر، چیرۆکی خەمناک دروستدەکات، ژنان بێپیاو دەهێلێتەوە، پیاوەکان دەکاتە قوربانی، منداڵەکان برسی و هەژار و نەزان جێدەهێلێت! برسیەتی و شەڕ یەکێک لەو ژنانەی کە لە ئەلفاشرەوە، خۆی و کچەکانی ئاوارە بوون و لەناو خێوەتدا دەژین، گێڕایەوە...

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌

Image
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌  LL.M. تانیا كورد میرزا،    داواكاری و ده‌نگهه‌ڵبڕینی لایه‌نه‌ عێراقی و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسیه‌كانیان‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، چ ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ داواكاری نوێ نین. ده‌مێك به‌بیانوی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق و په‌رته‌وازه‌ییان و تاوێكیتریش به‌بیانوی پێشاندانی نیه‌تی ڕونی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی سیمای عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ده‌هێنن. له‌ نوێترین لێدوانیدا، موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و وه‌ك نیه‌ت سافی خۆی سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌ ئاماده‌یه‌ كه‌ له‌ هێزه‌كانی (لواء اليوم الموعود)ه‌وه‌ ده‌ستپێبكات. ئه‌ویش به‌ داخستنی باره‌گاكانیان و ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی چه‌ك و ڕه‌خته‌كانیان. له‌ تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌ماوه‌ی ته‌نیا بیستوچوار سه‌عاتدا ده‌توانێت ئه‌م كاره‌ بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گروپه‌كانیتر و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سوپای یه‌كگرتوی عێراقدا.  گه‌رچی تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌ ڕواڵه‌تیدا هیچ نیه‌تێكی خراپی له‌خۆی...

Because You Are Beautiful!

Image
Because You Are Beautiful! Tania Kurd Mirza, LL.M. Dedicated to my mother and all other hardworking mothers She stood a lot, leaning against the wall of the rooftop. She stood so much that her legs could no longer bear the weight of her back; she would bend down and look toward the right side of the house. House? It wasn't a house; it wasn't her house! On the left side, the sky was less visible; on the left, she couldn't find a road or a way out. She put a hand under her chin and said: If you don't leave now than when?! If you go away, if you go in this weather and wilderness, if you go until God burns your right! She wanted to go, but she never went! Once she had gone to Chamchamal (a town located in Sulaymaniyah Governorate, Kurdistan Region), that too as a bride. Two years; by people's count, but in reality she had stayed there a year or even less. Sissy(me and my sister called mom Sissy, because she was like sister more than a mom) went as a ...

چونکە جوانیت!

Image
چونکە جوانیت! تانیا کورد میرزا، LL.M. بە دایکم و سەرجەم دایکە بەش مەینەتەکانیتر پێشکەشە زۆر دەوەستا و خۆیدەدا بەسەر دیواری سەربانەکەدا. هێندە دەوەستا، قاچەکانی تاقەتی ڕاگرتنی پشتیان نەدەما، خۆی خواردەکردەوە و سەیرێکی لای ڕاستی ماڵەکەی دەکرد. ماڵ؟ نەیبوو ماڵ، ماڵی نەبوو! لای چەپ ئاسمانی کەمتر لێوەدیاربوو، لە لای چەپدا جادە و ڕێگەی دەرچوونی نەدەدۆزیەوە، دەستێکی خستە ژێر چەنگەی و گوتی؛ ئێستە نەڕۆی! هەر بڕۆی، هەر بڕۆی بەو کەش و کێوانە، هەر بڕۆی هەتا خودا هەقت دەسێنێ! دەیویست بڕوات، بەڵام هەرگیز نەڕۆشت. جارێک چوبوو بۆ چەمچەماڵ، ئەویش بە بوکی. دوو ساڵ؛ بە ژمارەی خەڵک، ساڵێک و یان هەر کەمتریش لەڕاستیدا، لەوێ مابووەوە. دادەم بە بووکی چوو، هەر بە بووکیش مایەوە، بەس بە بووکی نەگەڕایەوە. لە ماوەی بوکێنییەکەیدا هەر خەریکی پۆشینی کراسی کوردی هەوری بوو، باوکم لە دەستێکیدا کتێبەکانی ترۆتسکی و مارکس، لەوەیتردا گوڵینکە و هەوری بۆ بوکەکەی پێبوو. (وێنەگر دەهێنمەوە خۆت بڕازێنەرەوە لە حەوشە وێنەدەگرین)، لەو ماوەکەمەدا ئەم ڕستەیەی چەندجارێک بیست بوو. کراسە هەوریە زەردەکەی پۆشی، کڵاولاگیرە بەسەریەوە، چەفتەی ...

پاراستنی منداڵان لە کاتی جەنگدا

Image
پاراستنی منداڵان لە کاتی جەنگدا تانیا کورد میرزا، LL.M. کە جەنگ هەڵگیرسا، کە دەنگی موشەک و درۆن بە ئاسمانی ولاتەوە بیسترا، چیتر خۆلادان لێی ئاسان نیە، ئاسانیش بێت ڕاست نییە. بەمەبەستی پاراستنی منداڵان بەگشتی و لەناویشیاندا ئەو منداڵانەی کە دۆخێکی دەرونی یان جەستەیی تایبەتیان هەیە، لەخوارەوە هەندێک رێنمایی دەخەمە ڕوو؛ یەکەم؛ دەبێت وەڵامی پرسیارەکانی منداڵ بە ڕونی و بە زمانێکی سادە بدرێتەوە لەکاتی جەنگدا، منداڵەکان دەپرسن و ئەم پرسیارانە نابێت بێوەڵام بمێننەوە، ناشبێت وەڵامی هەڵەیان بدرێتەوە. مندالەکان خۆیان وێنەیەکی تایبەتیان هەیە بۆ جەنگ و، پرسیارەکانی مێشکیان، دەپرسن چونکە ئەوەتێریان ناکات، یان تێناگەن، ئەگەر وەڵامی راست وەرنەگرن وێنەکە لە مێشکیاندا ئاڵۆزتردەبێت، دورنیە ئەمەش ببێتە بارێکی دەرونی بۆیان. وەڵامی دایک و باوک دەبێت، ڕاستبن، ڕوونبن، بەڵام نابێت تۆقێنەر و ئاڵۆزبن. کە منداڵ پرسی؛ ئەو دەنگە بەرزە چییە؟ نابێت بە؛ (هیچ نییە، دەنگی لۆریە) وەڵامبدرێنەوە، وەڵامی هەڵە، دەرونی منداڵ لە دۆخی ئاسایی و نائاساییشدا وەک جەنگ ئاڵۆزتر دەکات و، هەستی بوونی مەترسی و ناسەلامەتی لا زیاددەکات. د...

قەدەغەیە جگەرەکێشان

Image
قەدەغەیە جگەرەکێشان تانیا کورد میرزا، LL.M. جگەرەکێش، دەتوانێت ئەوەندە جگەرەبکێشێت، کە دەیەوێت، بەڵام دەبێت ڕێگەی نەدرێت لە، هەموجێیەک دوکەڵبکات و تەپەدوو بکات بە گژوپۆپی خەڵکدا. ئەمە جوانە و باشیشە ئەگەر، جگەرەکێش بە ئاوەزی خۆی پابەندبێت پێوەی، مادەم ئەمە تەنیا لە هەندێکدا ببینرێت و، ئەوانیتر، کە زۆرینەن پابەندنەبن پێوەی، دەبێت دەوڵەت بە یاسا ئەمە قەدەغەبکات. لە ئەمریکا، جگەرەکێشان لە؛ شوێنی داخراودا قەدەغەیە، شوێنی داخراو (ناو ئۆفیسی کارکردن، ناو چواردیوار، ترەین ستەیشن، ناو پاس، ناو ترەین، سەبوەی، تەکسی، ناو کەشتی و فڕۆکەش. وێستگەی پاس، هی سەبوەی، ناو فڕۆکەخانە، ناو باڵاخانەکان، ناو مەکتەب و مەلەوانگەی داخراو، ناو قاوەخانە و کەفیتریاکان، ناو خواردنگەکان). لە شوێنە سەرکراوەکاندا جگەرە کێشان قەدەغەیە، لەناو پارکەکان، لەناو ئەو وێستگانەی کە لەدەرەوەن و لەسەر جادەن، بەدەم ڕۆشتنەوە جگەرە کێشان قەدەغەیە، بە سواری پاسکیلەوە قەدەغەیە، لە مەلەوانگە سەرکراوەکان و لەنزیک قوتابخانەی منداڵان و گەنجان هەروەها لەنزیک دایەنگە و شوێنی یاریکردنی منداڵانیش قەدەغەیە. جگەرەکێش شوێنی تایبەتی بۆ دروستکراو...

Wife beating now legal

Image
Wife beating now legal Tania Kurd Mirza,LL.M. A new 90-page criminal code has fundamentally reshaped the legal landscape for women in Afghanistan as 2026 brings sweeping changes to domestic regulations. On January 7, 2026, the Taliban’s leadership enacted a comprehensive new criminal code that officially replaces previous legal protections for families and women. Under the provisions of Article 32, the code sets specific limits on the investigation of domestic discipline, stating that legal intervention is generally restricted unless there are visible marks such as broken bones or open wounds. This regulation also establishes that in cases where "excessive force" is found, the maximum penalty for a husband is 15 days in prison, though the process for a victim to seek a judgment remains highly complex. International organizations, including the United Nations, have expressed deep concern over the removal of the 2009 Law on the Elimination of Violence Against Women, noting that...

ساڵی ئەسپی ئاگرین

Image
ساڵی ئەسپی ئاگرین تانیا کورد میرزا، LL.M. ئەمڕۆ ١٧ مانگی فێبریوەری ساڵی ٢٠٢٦، دەکاتە یەکەم ڕۆژی ساڵێکی نوێ لە چین، ئەمساڵ ساڵی ئەسپە، ساڵی ئەسپی ئاگرین. ساڵی مارمان بەڕێکرد، مار بە فیشکە فیشک و بە پێست و بەرگی نوێوە ماڵئاوایی کرد و، جێگەکەی خۆی دایە ئەسپ. ئەسپی ئاگرین هێمای تیژڕەوی، گەرمی و، گڕوتین. ئەمساڵ ساڵی تیژڕەویە، ئەو پلانانەی کە، پار دەستیان نەدراوەتێ ئەمساڵ دەبێت دەستیان بدرێتێ، بەتەنیا ئەوەش نا، دەبێت تەواوبکرێن و لە بەرەکەیان بخورێت. ئەمساڵ ساڵی ئەسپی ئاگرینە، ساڵی گەرمی و ساڵی ڕوناکی. گەرمی ئەسپەکە بۆ دەرەوەمان، بۆ توانەوەی بەستەڵەک و شەختەی پار و ساڵەکانیتریش، گەرمی ئەسپەکە بۆ گەرمکردنەوەی ناوەوەمان، بۆ روناککردنەوەی ئەو شوێنانەی کە درکمان پێیان نەکردووە و، دەشێت شوێنێکبن کە گەرمی و ڕوناکیمان بدەنێ. ساڵی ئەسپی گڕدار، گڕەکەی بۆ ڕاونانی ئەو ڕۆحە ناشیرینانەی، کە بە بیانوی مانەوەی خۆیانەوە بەدیواری دڵمانەوە نوساون و، ڕێگرن لەبەردەم گەیشتنی گەرمی و ڕوناکی بە دڵمان. ئەمساڵ ساڵی گڕوتینە، ساڵی حەماس و ورەیە، حەماسی ئەسپێکی پتەوی ساق، حەماسی ئەسپێکی ورەبەرز. ئەسپە گڕدارەکە بە ورەیە...

The Year of the Fire Horse

Image
The Year of the Fire Horse Tania Kurd Mirza, LL.M. Gong Xi Fa Cai Today, February 17, 2026, marks the first day of the new Chinese year. This year is the Year of the Horse — the Year of the Fire Horse. We have sent the Year of the Snake on its way. The snake departed with a final hiss, shedding its old skin for a fresh one, and handed its place to the horse. The Fire Horse is the symbol of speed, warmth, and blazing flame. This year is the year of speed. All those plans that were left untouched last year must now be started, and not only that, but fully completed and their fruits harvested. This year is the Year of the Fire Horse: the year of warmth and the year of light. The warmth of this horse is for our outer world, to melt the ice, lenses of last year and all the years before. The warmth of this horse is for our inner world, to light up the places we never noticed, and perhaps the very places that can now give us warmth and light in return. This is the Year of the Flaming Horse. I...

پەلکە و پەچە

Image
پەلکە و پەچە تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا پەلکەبڕ، نەوەی ئەو پیاوەیە، دەمودەست پاش لەدایکبونی منداڵەکەی، هەر یەکسەر لەگەڵ زانیویەتی منداڵەکەی کچە کردویەتی بەژێر گڵەوە. پەلکەبڕ، بەرلەوەی دەستی بچێتە قژی کچە شەڕڤان، دەستی چوەتە بینەقاقای خوشکەکەی، تەنیا لەبەرئەوەی لەکاتی خۆڵڕشتندا زەردەخەنەیەکی بۆ کوڕە دراوسێیەکەیان کردووە. پەلکەبڕەکە پیاو بوو، پەلکەبڕەکان پیاون، ئەو پیاوانەی کە سوێند بە شەرەفیان دەخۆن، شەرەف لای ئەوان جەستەی ژنە، ژنی خۆیان، کچی خۆیان، ژنی خەڵک و کچی خەڵکیش. پەلکەبڕەکان، پیاون، پیاوی شەرەفپارێزی پیاوسالار، پەلکەبڕەکان بەیەک زمان نادوێن و زمانی جیاوازیان هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. پەلکەبڕ هەیە بێبڕوانامەیە، هەیە زانکۆی خوێندووە، هەیە قاتلەبەرە و لە تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامەکانەوە مۆچیاری خەڵک دەکات، هەشیانە چەک بەدەستە و، بەناوی پاراستنی خاک و ئاوەوە سنوری جەستەی ژن دەبەزێنێت، سەری لە لاشەی دەکاتەوە و پەلکەکەشی دەبڕێت! پەلکەبڕەکان دەشێت بە زمانی جیابدوێن، دەشێت بڕوانامەیان هەبێت یانیش نەیانبێت و نەتەوەی جیاجیان هەبێت یان هاونەتەوەبن، بەڵام لەیەکشتدا وەک یەکن، یەکشت کۆیان ...