ساڵی مار


ساڵی مار


تانیا کورد میرزا

ماستەر لەیاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور و ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان




٢٩ی جێنیوەری سەرەتای دەستپێکی ساڵی نوێی چینیە، ئەم ساڵ ساڵی مارە، ساڵی مار ساڵی حیکمەت و ئنتویشنە کە هەردوکیان دوو سیمبۆلی مارن.

ئەم ساڵ، واتە ساڵی مار ورەمان دەداتێ سەیری ناوەوەی خۆمان بکەین، بەبێدەنگی و هێزی تەواوەوە خزمەتی خۆمان بکەین، ئامادەکاری بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی سازبکەین و وادەیەکیش بۆ دەستپێکی ئەو گۆڕانکاریە دیاریبکەین.

ئەمساڵ ئەوساڵە گونجاوەیە کە چاوەڕێمان دەکرد بۆ فڕێدانی پێستی کۆن و مردوو و ڕاهاتن لەناو پێستی نوێدا، دەبێت وابکەین وەک چۆن هاوڕێ مارەکانمان وەها دەکەن.

ساڵی مار دەبێت ساڵی سەبر بێت، ساڵی تیشک خستنەسەر ئامانج و بەدەستهێنانی ئامانجەکان بێت، ساڵی ستراتیجی و وەچنگخستن بێت، ئەمساڵ ساڵی هێواشی، هێز و دیاریکردنی ئامانج و وەچنگستنیەتی بەیەکەوە.

ئەمساڵ هاوکاری خۆت و ئەوکەسانەبە کە مارێک لەناویاندایە، پێیانبڵێ؛ کەناڵێک بۆ ئەو مارەی ناوەوەتان بدۆزنەوە و بیانکەنە دەرەوە، مارەکان لەناو خۆتاندا ڕزگاربکەن هەتا خۆشتان ڕزگارتان بێت. لەمارەکە ڕزگارت نابێت، ئەگەر نیەتت ئەوەبێت مارەکە بکەیتە دەرەوە هەتا بە کەسێکیترەوە بدات. هەرچەند کات بە پەروەردەکردنی مارەکەی ناوەوەت بکوژیت و گەورەی بکەیت، هەرچەند زیاتر بەمەبەستی پێوەدانی ئەوانیتر مارەکە ڕاگریت و خۆراکی بدەیت، زووتر لەملی خۆتەوە دەئاڵێت و خێراتر دەتخنکێنێت.

ساڵی مار، ساڵی حیکمەت و ئنتویشن، ساڵی گۆرانکاری ئەرێنی و نوێبونەوە پیرۆزە، شێنگ هوای. 



Comments

Popular posts from this blog

گرفتی ژن ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ نییه ‌

جێنده‌ر؟ نه‌خێر سوپاس