شێواندنی ڕاستی و ئینكاریكردن له فاكت جۆرێكی تووندی توندوتیژییه
شێواندنی ڕاستی و ئینكاریكردن له فاكت جۆرێكی تووندی توندوتیژییه
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
(به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، ڕاپه‌ڕین)، ئاگای له كتێبی هه‌موو باوه‌شپێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه، نازانێت كتێبه‌كه سه‌باره‌ت به چییه، به‌س بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی خۆی ناوی كتێبه‌كه‌ی نوسیووه، به‌ڵام نوسه‌رێكی بۆ داناوه كه نوسه‌ره ڕاستەقینەکەی نییە کە، منم، بگرە ناوێكیتره به‌ناوی تارا میرزا!
له وڵاتانی دنیا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، وه‌زاره‌ت و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه، به‌م ناوانه‌وه دامه‌زراون سه‌رجه‌میان كه‌سانی ئاگادار و پسپۆڕن، خۆیان تێچووی سه‌رجه‌م كتێب، نامیله‌ك، توێژینه‌وه و سیمیناره‌كانی تایبه‌ت به توندوتیژی ده‌گرنه خۆ. ئه‌وه هیچ كه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌ڵوێستێكی وه‌های به‌رامبه‌ر به‌و كتێبه گرنگه‌ی من نه‌بووه، هاتووه ڕاستییه‌ك ده‌شێوێنێت و ئنكاری لێده‌كات ئه‌ویش ناوی نوسه‌ره‌كه‌یه‌تی و گۆڕینیه‌تی به ناوێكی‌تر(مه‌به‌سته‌كه هه‌رچییه‌ك بێت فه‌رق ناكات)! له‌لایه‌كیتره‌وه ڤیدیۆ بۆ ناوه‌ڕۆكی دزراوی ئه‌م كتێبه دروست ده‌كات و به‌ناوی كه‌سیتره‌وه بڵاوی ده‌كاته‌وه (ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به كه‌موكورتی دزراوه‌وه و به‌ناوی كه‌سیتره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و وه‌ك زانیاری و پسپۆڕی ئه‌و كه‌سانه ناسێنراوه)!
بێبه‌رامبه‌ر ئه‌توانم پێتان بڵێم كه: شێواندنی ڕاستی و نكۆڵی‌كردن له فاكت یه‌كێكن له خراپترین جۆره‌كانی توندوتیژی، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی دزراوی كتێبێكیش؛ واته شه‌راكه‌ت له كرده‌ی تاوانی نه‌پاراستنی مافی كه‌سی نوسه‌ره‌كه و، پشتیوانیكردنی دزی سه‌رچاوه و فكره. كتێبی هه‌موو باوه‌شپێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه، ئه‌مه‌نده له‌لای خه‌ڵكی په‌سه‌ندبوو كه پێویستی به هیچ ڕیكلامێك نییه، به‌هێزترین ڕیكلام بۆی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵگه‌ش بردنی هه‌ندێك له زانیاریه‌كانی ناو كتێبه‌كه و بڵاوكردنه‌وه‌یانه به بێ ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه‌كه‌ی و ناوی نوسه‌ره‌كه‌ی. ناساندنی ناوه‌ڕۆكی دزراو وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ڕاسته‌قینه، واته پشتیوانیكردنی كرده‌یه‌كی تاوانكاری، واته شه‌ریك بوون له‌م كرده تاوانكارییه‌دا، وه بێده‌نگ بوون له‌م دزیه‌ش واته ڕازی بوون پێی و ئاسایی كردنه‌وه‌ی.


Comments
Post a Comment