ڕه‌یسیست مه‌به
ڕه‌یسیست مه‌به
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
ئه‌م وشه و ده‌سته‌واژانه سه‌ریان له ڕه‌یسیزمه‌وه ده‌رده‌چێت و له‌و وڵاتانه‌ی كه به یاسا ڕه‌یسیزم له قاڵبدراوه به‌كارهێنانیان قه‌ده‌غه‌یه و به‌كارهێنه‌ره‌كه جگه له سزای یاسایی ڕوبه‌ڕووی سه‌ركۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بێته‌وه. به‌داخه‌وه له كوردستان نه‌وه‌ك كه‌سه‌كه سزانادرێت و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه سه‌ركۆنه ناكرێت بگره به كوردایه‌تی و شۆڕشیشی ده‌فرۆشێته‌وه.
هه‌ندێك له‌وانه:
“هه‌موو ئه‌وانه‌ی له چێشتخانه و چاخانه و كارگه‌كانی كوردستاندا كارده‌كه‌ن ده‌بێت به كوردی قسه بكه و ناچارن. “ “به شانازییه‌وه باوكم كورده.” “شانازی به كوردبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م.” “كوردی ڕه‌سه‌ن.” “كه‌لتوری كورد باڵاتره له‌هی عه‌ره‌ب.” “جوانترین ئاڵا هی كوردستانه.” “پیرۆزترین خاك خاكی كوردستانه.”
ئه‌مانه و زۆرێكیتریش ڕه‌یسیزمن و هه‌ندێكیشیان پێشێلكردنی یاساكانی عێراقه.
كورد ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌نی نییه، هه‌مووی كورده. وشه‌ی ڕه‌سه‌ن به‌ته‌نیا ڕه‌یسیزم نییه، ئیدیۆمێكی پیاوسالارانه‌شه. كوردبوون شتێكه كه‌س هه‌ڵینه‌بژاردووه، فڵانی كورده چونكه دایك و باوكی یان یه‌كێكیان كوردن، تۆش هه‌روه‌ها. نه‌بۆ خوێندویه‌تی، نه هه‌وڵی بۆداوه. كوردبوون وه‌ك ره‌گه‌ز، وه‌ك زمان، وه‌ك ڕه‌نگی پێست وه‌ك ئاین نه‌جێگه‌ی شانازییه نه شه‌رم. شتێكه وه‌ك عه‌ره‌ب بوونی عه‌ره‌بێك و تورك بوونی توركێك.
باوك هه‌ر باوكه ئه‌وه‌ی وا له منداڵێك ده‌كات شانازی به باوكییه‌وه بكات نه‌ته‌وه‌كه‌ی نییه بگره ڕه‌وشتی به‌رز و مرۆڤانه‌ی باوكه‌كه‌یه.
خاكی هه‌ر شوێنێك بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه شیرینه و ڕه‌نگه‌ش بۆ هه‌ندێكی پیرۆزبێت، پێویست ناكات ئه‌و (ترین)ه ی پێوه بكه‌یت چونكه وانییه.
ئاڵای هه‌موو وڵات و هه‌رێمێك بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی جوان و خۆشه‌ویسته لێره‌شدا (ترین)ه‌كه زیاده‌یه و ڕه‌یسیزمه.
كه‌لتوری كورد هیچ ناڵاتر نییه له‌هی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێی، دیاره نزمتریش نییه. له‌یه‌كچوونێكی زۆر هه‌یه له‌نێوان كه‌لتوری دراوسێكاندا به‌هه‌ندێك كه‌مه جیاوازیه‌وه.
بۆ زمانیش قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت كه نامه‌وێت لێره باسیان بكه‌م به‌س هه‌موو كه‌سێك كه له كوردستان له‌شوێنی گشتی (باڕ، ڕێستورانت، ئوتێل و كارگه‌ی ئه‌هلی) كارده‌كات ئازاده به كوردی یان عه‌ره‌بی یان هه‌ردووكیان قسه بكات و ناچاركردنی كه‌سێكی سه‌ماوه‌یی له كوردستان كه له ڕێستورانتێك كارده‌كات به‌وه‌ی به كوردی قسه بكات، ڕه‌یسیزمه.
https://knwe.org/KU/ArticleDetails/2613
Comments
Post a Comment