Posts

Showing posts from 2023

كتێبی ده‌نگی هەموو باوەشپێداکردنێک خۆشەویستی نییە

Image
ئه‌م كتێبه‌ كۆمه‌ڵێك ڕنمایی له‌خۆگرتووه‌ بۆ دایكان، باوكان، مامۆستایان و منداڵان كه‌ تایبه‌تن به‌ چۆنیه‌تی پاراستنی منداڵان له‌ تاوانه‌كانی توندوتیژی سێكسی به‌ سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه‌وه‌. 

ژن، هێز، پیاوسالاری و سێكولاریزموس

Image
ژن، هێز، پیاوسالاری و سێكولاریزموس تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان مه‌به‌ست له‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ی هیچكام له‌و زاراوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و پێناسه‌كردنیان نییه‌ به‌ڵكو قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر ژن له‌نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ره‌ی پیاوانی كۆنه‌پارێز\ پیاوسالار و به‌ره‌ی سێكولاره‌كاندا. ژن به‌گشتی و له‌ هه‌موو دنیادا به‌بێ خواستی خۆی و، به‌ بیانوی جیاجیاوه‌ خراوه‌ته‌ نێوان ئه‌و دووبه‌ره‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ و به‌ تێپه‌ڕینی كات خۆشی بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ یه‌كێك له‌و به‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌ و ته‌نانه‌ت بووه‌ته‌ ڕاگری سیستمه‌كه‌ش! ژنان له‌ نێوان دوو گروپ له‌ خه‌ڵكدا كه‌ یان ڕاستتر له‌نێوان دوو سیستمدا كه سیستمی پیاوسالاری و سیستمی سێكولاریزموسن. له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌و دوو سیستمه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ته‌نیا پیاو بوونی نییه‌ بگره‌ ژنیشی تێدایه‌، له‌هه‌ندێك كات و دۆخیشدا ژنه‌كان له‌ پیاوه‌كان سه‌رسه‌ختترن بۆ مانه‌وه‌ و به‌رگریكردن له‌ هه‌ریه‌ك له‌و دوو سیستمه‌.   سیستمی پیاوسالاری و كۆنه‌پارێزی ...

ده‌بوو بزانن كه‌ ده‌یانكوژێت

Image
ده‌بوو بزانن كه‌ ده‌یانكوژێت تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كوشتن دوا قۆناغی پڕۆسه‌یه‌كی دوور و درێژی توندوتیژییه‌ كه‌ سه‌ره‌تا توندوتیژیكاره‌كه‌ به‌ جنێودان، هه‌ڕه‌شه‌كردن، لێدان، پشتگوێخستن و تۆقاندن ده‌ستیپێكردووه‌. ئه‌و دوو ژنه‌ی كه تازه‌ به‌ده‌ستی مێرده‌ تاوانباره‌كه‌یان كوژران زیاد له‌جارێك سكاڵایان بردووه‌ته‌ به‌رده‌م كه‌سوكاریان به‌س كه‌س گوێی لێنه‌گرتوون! ژنه‌كان وتویانه‌:(هه‌ڵمانده‌واسێت، لێمان ده‌دات، ده‌مانسوتێنێت) به‌س كه‌س گوێی بۆنه‌گرتوون. ئه‌مه‌ هاوكێشه‌یه‌كی كرده‌ی توندوتیژییه‌: سه‌ره‌تا به‌ جنێو، هه‌ڕه‌شه‌، پشتگوێخستن، تۆقاندن ده‌ستپێده‌كات دواتر ده‌چێته‌ قۆناغی ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه‌وه‌ و ئه‌مه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر چه‌ندباره‌ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر لێره‌دا قوربانی ڕزگارنه‌كرا ئه‌گه‌ری كوشتنی له‌هه‌ر ساتێكدا چاوه‌ڕوانكراوه‌. ئه‌گه‌ر گوێت قیژه‌ و هاواری ژنێك بوو به‌ده‌ست مێرد، برا، كوڕ و باوكیه‌وه‌ یان به‌ده‌ست دایك و خوشكیه‌وه‌ بێده‌نگ مه‌به‌. بێده‌نگیت ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ری ...

كه‌وتووه‌ یه‌كه‌مه‌كان

Image
كه‌وتووه‌ یه‌كه‌مه‌كان  تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان باشترین ده‌رچوون له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا ده‌رنه‌چوونه‌، هیچ نه‌بێت بۆ جارێك. ئه‌و ته‌له‌بانه‌ی كه‌ ناكه‌ون دواتر له‌ وانه‌یه‌كی قورستردا كه‌وتنێك یانیش زیاتر قه‌رزدارده‌بن و ده‌بێت قه‌رزه‌كه‌یان به‌ كه‌وتن بده‌نه‌وه كه‌ ڕه‌نگه‌ نه‌توانن هه‌ستنه‌وه‌‌. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ به‌ته‌نیا چاوی له‌سه‌ر نمره‌ی به‌رزی ته‌له‌به‌كانیه‌تی له‌سه‌ر كارت، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ ته‌نیا ده‌رجه‌ به‌رزه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتوو زیره‌ك داده‌نێت خۆی كۆمه‌ڵگایه‌كی كه‌وتووه‌ و ته‌مه‌ڵیشه‌. كاری سه‌ره‌كی دایك، باوك و مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاره‌كان ده‌بێت پشتیوانی ئه‌و ته‌له‌بانه‌بێت كه‌ ئاستی تێگه‌یشتنیان له‌وانه‌یتر هێواشتره‌ و كاتی زیاتریان بۆ تێگه‌یشتن پێویسته‌ نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا مه‌تحی ده‌رجه‌ به‌رزه‌كان بكه‌ن. ده‌رجه‌ی به‌رز له‌خۆیدا مانای زیره‌كی كه‌سه‌كه‌ نییه‌، به‌ته‌نیا مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ له‌ وانه‌كانیدا نمره‌ی به‌رزی هێناوه‌، به‌ڵام ئه‌م...

شێواندنی ڕاستی و ئینكاریكردن له‌ فاكت جۆرێكی تووندی توندوتیژییه‌

Image
شێواندنی ڕاستی و ئینكاریكردن له‌ فاكت جۆرێكی تووندی توندوتیژییه‌ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان، ڕاپه‌ڕین)، ئاگای له‌ كتێبی هه‌موو باوه‌شپێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه و نازانێت كتێبه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چییه‌ به‌س بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی خۆی ناوی كتێبه‌كه‌ی نوسیووه‌، به‌ڵام نوسه‌رێكی بۆ داناوه‌ كه‌ نوسه‌ره‌كه‌ی نییه‌ و ناوێكیتره‌ به‌ناوی تارا میرزا! له‌ وڵاتانی دنیا ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، وه‌زاره‌ت و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ به‌م ناوانه‌وه‌ دامه‌زراون سه‌رجه‌میان كه‌سانی ئاگادار و پسپۆڕن و خۆیان تێچووی سه‌رجه‌م كتێب، نامیله‌ك، توێژینه‌وه‌ و سیمیناره‌كانی تایبه‌ت به‌ توندوتیژی ده‌گرنه‌ خۆ. ئه‌وه‌ هیچ كه‌ ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ هه‌ڵوێستێكی وه‌های به‌رامبه‌ر به‌و كتێبه‌ گرنگه‌ی من نه‌بووه‌ هاتووه‌ ڕاستییه‌ك ده‌شێوێنێت و ئنكاری لێده‌كات ئه‌ویش ناوی نوسه‌ره‌كه‌یه‌تی و گۆڕینیه‌تی به‌ ناوێكیتر(مه‌به‌سته‌كه‌ هه‌ر...

چۆن توندوتیژیکار و دەستدرێژیکاری سێکسی بناسینەوە؟

Image

نەشتەرگەری جوانکاری و جوانی ژەهراوی

Image

بوکەشوشەی باربی و جوانی ژەهراوی

Image

30. May 2023 ناساندنی كتێبی "هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌."

Image

30. May 2023 Menstrual leave part 2

Image

30. May 2023 Menstrual leave part 1

Image

ڕه‌یسیست مه‌به‌

Image
ڕه‌یسیست مه‌به‌ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌م وشه‌ و ده‌سته‌واژانه‌ سه‌ریان له‌ ڕه‌یسیزمه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌ یاسا ڕه‌یسیزم له‌ قاڵبدراوه‌ به‌كارهێنانیان قه‌ده‌غه‌یه‌ و به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ جگه‌ له‌ سزای یاسایی ڕوبه‌ڕووی سه‌ركۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌بێته‌وه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ كوردستان نه‌وه‌ك كه‌سه‌كه‌ سزانادرێت و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ ناكرێت بگره‌ به‌ كوردایه‌تی و شۆڕشیشی ده‌فرۆشێته‌وه‌.  هه‌ندێك له‌وانه‌:  “هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ چێشتخانه‌ و چاخانه‌ و كارگه‌كانی كوردستاندا كارده‌كه‌ن ده‌بێت به‌ كوردی قسه‌ بكه و ناچارن. “ “به‌ شانازییه‌وه‌ باوكم كورده‌.” “شانازی به‌ كوردبوونی خۆمه‌وه‌ ده‌كه‌م.” “كوردی ڕه‌سه‌ن.”   “كه‌لتوری كورد باڵاتره‌ له‌هی عه‌ره‌ب.” “جوانترین ئاڵا هی كوردستانه‌.” “پیرۆزترین خاك خاكی كوردستانه‌.” ئه‌مانه‌ و زۆرێكیتریش ڕه‌یسیزمن و هه‌ندێكیشیان پێشێلكردنی یاساكانی عێراقه‌.  كورد ڕه‌سه‌ن و ناڕه‌سه‌نی نییه‌، ه...

جوانی ژه‌هراوی جوانی نییه‌

Image
یه‌كه‌م بوكه‌شوشه‌ی باربی داون سیندرۆم جوانی ژه‌هراوی جوانی نییه‌ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كۆمپانیای مه‌تڵی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی یاری، بوكه‌شوشه‌ی باربی به‌ نیشانه‌كانی داون سیندرۆمه‌وه‌ خسته‌ بازاڕاوه‌. ئامانجی كۆمپانیای مه‌تڵی ئه‌مریكی له‌ خستنه‌ ڕووی بوكه‌شوشه‌ی باربی داون سیندرۆم، له‌لایه‌كه‌وه‌ په‌سه‌ندكردنی منداڵانی داون سیندرۆمه‌ به‌وجۆره‌ی كه‌هه‌ن له‌لایه‌كیتره‌وه‌ كاركردنه‌ بۆ جێگیركردنی ڕۆڵی بێلایه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ دروستكردنی بوكه‌شوشه‌دا. به‌رله‌وه‌ بچمه‌ ناو باسی دروستكردن و فۆڕمی بوكه‌شوشه‌ی باربیه‌وه‌ كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوی نه‌خۆشی داون سیندرۆم ده‌ڵێم له‌ناو كورددا. له‌ كوردستان وه‌ك وڵاتانی دراوسێ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ وشه‌ی (مه‌نگۆلی) به‌كارده‌هێنرێت كه‌ له‌خۆیدا وشه‌یه‌كی نه‌شیاوه، هه‌ڵه‌یه‌كی‌ زانستیه‌ و ڕه‌یسیزمیشه‌‌.  له‌ڕوی زانستیه‌وه‌ ئه‌و دۆخه‌ نه‌خۆشییه‌ و ناوێكی زانستی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ كه‌، داون سیندرۆمه‌. له‌ ڕوی مۆراڵه‌وه‌ به‌كارهێن...

هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌

Image
هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌  تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان.  ئه‌م كتێبه‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و ڕوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستیانه‌ له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌م تاوانه‌دا. نامیله‌كه‌كه‌ سه‌ره‌تا ڕوی ده‌می ده‌كاته‌ دایكان، باوكان، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان و هه‌ندێك رێنماییان ده‌داتێ. مه‌به‌ست له‌ ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ به‌رگرتن له‌ ڕودانی ئه‌م تاوانه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕوی چه‌ند ڕێسایه‌كی تایبه‌ت، له‌لایه‌كیتر مه‌به‌ست له‌م ڕێسایانه‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا له‌ ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا. ده‌بێت ئه‌م نامیله‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كان بخوێنرێته‌وه‌ و هاوكاری بكرێن له‌ تێگه‌یشتن له‌ زاراوه‌كان و له‌ خودی تاوانه‌كه‌ش. به‌هیچ جۆرێك نابێت وه‌ك بابه‌تێكی تۆقێنه‌ر یاخود شه‌رمهێنه‌ر باس بكرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ ئامانجه‌كه‌م...

چۆن توندوتیژیكار و ده‌ستدرێژیكاری سێكسی بناسینه‌وه‌؟

Image
له‌ ژووری نوستندا شایه‌تمان نییه‌ چۆن توندوتیژیكار و ده‌ستدرێژیكاری سێكسی بناسینه‌وه‌؟ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان به‌ تۆمه‌تی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر خانمێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوی لاورا پریۆل، گۆرانیبێژی مه‌غریبی سه‌عد لمجه‌ره‌د له‌ فه‌ره‌نسا دادگاییكرا و دوای ساغبونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ریدا به‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادرا. چیرۆكی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ بۆ ساڵی ٢٠١٦ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وكات پریۆل سكاڵا له‌ دژی لمجه‌ره‌د تۆمار ده‌كات و به‌ ده‌ستدرێژی و توندوتیژی سێكسی تۆمه‌تباری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وكات وێڕای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی تایبه‌تیش تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر تۆمه‌تباردا ساغ نه‌بوونه‌وه‌‌. ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و توندوتیژی سێكسی له ‌ناوماڵ و له‌نێوان هاوڕێ و ژن و مێرددا یه‌كێكه‌ له‌ سیما دیاره‌كانی توندوتیژی ناوماڵ. توندوتیژیكار له‌م باره‌دا له‌ناو چوار دیواری داخراودا تاوانه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌ ژووری نوستنیشدا شایه‌تمان ده‌ست ناكه‌وێت! پریۆل كۆڵی له‌ سه...

یاسای سوڕی خوێنی مانگانه

Image
یاسای سوڕی خوێنی مانگانه كێ بێنوێژه‌، ژنی خوێندار یان كه‌سی دژه‌ژن؟ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان گه‌رچی نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌ر وڵاتێك یاخود زیاتر له‌ نیوه‌شی مانگانه‌ سوڕی خوێنیان هه‌یه‌ و شتێكی ئاسایی، سروشتتی و تایبه‌ته‌ به‌ جه‌سته‌ی ژن به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ تابووه‌. ناوه‌كه‌ی، ڕه‌نگه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا و ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ی ژنیش پێوه‌ی تابووه‌. له‌ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ له‌ بواری فێمینزم و پاراستنی ژناندا ئیسپانیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له‌ ئه‌وروپادا یاسایه‌كی تایبه‌تی به‌ پشووی خانمان له‌كاتی سوڕی خوێنی مانگانه‌دا ده‌ركرد. خانمان به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه‌ بۆیان هه‌یه‌ مانگانه‌ له‌م كاته‌دا له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و كارنه‌كه‌ن. یاسایه‌كی وه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ڕێزگرتن و قبوڵكردنی جه‌سته‌ی ژن وه‌ك خۆی، ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و مافه‌كانیان له‌ بازاڕی كاردا به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی جه‌سته‌یان ده‌پارێزێت. له‌ جیهاندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆریای باشور، تایوان و یابانیش یاسایه‌كی له‌مجۆره...

بڕیاره‌ هه‌ڵه‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له‌ لاهای

Image
بڕیاره‌ هه‌ڵه‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له‌ لاهای تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان پاشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی ٥ ی فێبریوه‌ری ٢٠٢١ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له‌ هه‌یگ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ‌بڕیاریدا كه‌: “فه‌له‌ستین وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی له‌ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ سه‌یربكرێت، ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی غه‌زه‌ و زه‌فه‌ی غه‌ربیش كه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی ساڵی ١٩٦٧ خراونه‌ته‌ سه‌ر ئیسرائیل به‌شێكن له‌وڵاتی فه‌له‌ستین.” بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان هه‌ڵه‌ی یاسایی به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تێدایه‌، كه‌ ده‌بوو دادگای ناوبراو زیاتر خۆی ماندوبكردایه‌ و نه‌كه‌وتایه‌ته‌ هه‌ڵه‌ی له‌مجۆره‌وه‌. یه‌كه‌م؛ فه‌له‌ستین وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بونی وڵات به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ بونی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی سه‌ره‌كی و كۆمه‌ڵێكیتریش وه‌ك هی لاوه‌كی، ده‌بێت مه‌رجه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ئاماده‌بن بۆ بونی هه‌ر وڵاتێك. كه‌ خۆیان له‌: ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، دانیشتوان، سیاده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ چ به‌گو...

نه‌كوژرا كوشتتان

Image
نه‌كوژرا كوشتتان په‌لامارنه‌درا په‌لامارتاندا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كوشتنی كچێكی پانزه‌ساڵان و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچان و ژنان له‌ده‌ره‌وه‌ و له‌ناو ماڵدا به‌هاوكاری سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و ڕێنوێنی كۆمه‌ڵگا جێبه‌جێده‌كرێت. ئه‌م كچ و ژنانه‌ ده‌كوژرێن چونكه‌ تۆ وه‌ك پور، مام و كه‌سوكار ده‌بینیت كه‌ لێی ده‌درێت، له‌ قوتابخانه‌ ده‌رده‌هێنرێت، له‌به‌رچاوی میوان ته‌ریق ده‌كرێته‌وه‌ و ناونه‌تۆره‌ی نه‌شیاوی لێده‌نرێت و له‌ كه‌سایه‌تی كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ به‌س ده‌مت پان ده‌كه‌یته‌وه‌ و هیچ ناڵێیت ئه‌گه‌ریش بیلێیت ده‌ڵێیت: (كچی خۆیه‌تی هه‌قم چییه‌.). ئه‌مانه‌ ده‌كوژرێن چونكه‌ تۆ ده‌مت داناخه‌یت و بوختانكه‌ر، سێكسیست و توندوتیژیكاریت چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ له‌ماڵه‌وه‌ ڕابكه‌ن و بچنه‌ شێڵته‌ری داڵده‌دان تۆ به‌ (بێته‌ربێت، به‌ره‌ڵا، ڕه‌دوكه‌وتوو و كچی سه‌ره‌ڕۆ) ناویان ده‌به‌یت ئه‌وانیش له‌ترسی ده‌مت ڕاناكه‌ن و له‌به‌رده‌ستی خێزانه‌ تاوانباره‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه‌ و ده‌یانكوژن.  ده‌كوژرێ...