هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه
هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه
كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی به مه‌به‌ستی پاراستنی منداڵانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له توندوتیژی سێكسی و هه‌راسانكاری سێكسی
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی به مه‌به‌ستی پاراستنی منداڵانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له توندوتیژی سێكسی و هه‌راسانكاری سێكسی
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
پێشه‌كی
ئه‌م نامیلكه كورته هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ڕوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستیانه له‌گه‌ڵ منداڵاندا. نامیله‌كه‌كه سه‌ره‌تا ڕوی ده‌می ده‌كاته دایكان، باوكان، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان و هه‌ندێك رێنماییان ده‌داتێ. مه‌به‌ست له ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه بریتییه له به‌رگرتن له ڕودانی ئه‌م تاوانه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕوی چه‌ند ڕێسایه‌كی تایبه‌ت، له‌لایه‌كیتر مه‌به‌سته‌كه چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ منداڵاندا له ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا. ده‌بێت ئه‌م نامیله‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كان بخوێنرێته‌وه و هاوكاری بكرێن له تێگه‌یشتن له زاراوه‌كان و له خودی تاوانه‌كه‌ش. به‌هیچ جۆرێك نابێت وه‌ك بابه‌تێكی تۆقێنه‌ر یاخود شه‌رمهێنه‌ر باس بكرێت، چونكه ئه‌مه له ئامانجه‌كه‌مان دورمان ده‌خاته‌وه كه، بریتییه له پاراستنی منداڵه‌كان.
یه‌كه‌م: ڕێنمایی بۆ گه‌وره‌كان، دایكان و باوكان، مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی
دایكان، باوكان مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كارانی به‌ڕێز
ئامانج له‌م نامیلكه كورته بریتییه له زیاتر پاراستنی منداڵه‌كان له توندوتیژی سێكسی، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا منداڵێكمان یاخود منداڵی كه‌سێكیتر به‌ره‌وڕوی بێته‌وه. توندوتیژی سێكسی جۆرێكه له جۆره‌كانی توندوتیژی كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه‌سێكی (گه‌وره، له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان یاخود له‌ناو خێزان، یاخود كه‌سێكی هاوته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت) ده‌ست به‌رێت بۆ جه‌سته‌ی منداڵه‌كه، بۆ به‌شی دواوه‌ی، كۆئه‌ندامی زاوزێی، ماچی بكات، به‌خۆیه‌وه بیگوشێت، باوه‌شی پێدابكات و بیخاته سه‌ر كۆشی خۆی، یاخود ده‌ستكاری جله‌كانی به‌ری بكات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستدان له له‌شی و هه‌روه‌ها به‌زۆر سێكسی له‌گه‌ڵدا بكات. هه‌ركام له‌مانه‌ی كه باسكران ده‌چنه خانه‌ی توندوتیژی سێكسیه‌وه و هیچ كام له‌مانه له‌وه‌یتریان ئه‌هوه‌نترنییه. واته ده‌ستكاریكردنی له‌شی منداڵ به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی به‌زۆر ماچكردنی قورسه و ده‌كرێت ئه‌مانه هه‌مان كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌رونی به‌سه‌ر منداڵه‌وه به‌جێبهێڵن وه‌ك به‌زۆر سێكس له‌گه‌ڵیدا. بۆیه زۆرگرنگه كه، هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه كه باسكران به هه‌ند وه‌ربیرێن و له‌كاتی ڕودانیدا وه‌لانه‌نرێن. ئه‌ركی تۆیه، منداڵه‌كه‌ی خۆت و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشت له‌م تاوانه بپارێزیت. منداڵ به هۆكاری جیاجیا ناتوانن به ئاسانی قسه له‌باره‌ی ئه‌م تاوانه‌وه بكه‌ن، بۆیه ده‌بێت تۆ هاوكاریان بیت. تۆی گه‌وره ته‌نیا له ماڵه‌وه و له منداڵه‌كانی خۆت به‌رپرس نیت، بگره ده‌بێت وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆڤانه‌ی خۆت به‌رگری له‌و منداڵانه‌ش بكه‌یت كه نایانناسیت و له‌سه‌ر شه‌قام و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا له قوتابخانه توشی تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی و، توندوتیژی سێكسی ده‌بنه‌وه. هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌بێت تۆی گه‌وره زاڵ بیت به‌سه‌ر هه‌ستی ترس و شه‌رمكردندا، هه‌تا بتوانیت هاوكاری منداڵه‌كان بكه‌یت. نابێت له ڕونكردنه‌وه‌ی وشه‌كانی (به‌شی پێشه‌وه و به‌شی دواوه‌ی له‌ش)شه‌رم بكه‌یت.
ده‌بێت بۆ منداڵه‌كه‌تی ڕونبكه‌یته‌وه كه دواوه واته: سمتی، وه پێشی بڵێیت كه پێشه‌وه‌ی واته: كۆئه‌ندامی زاوزێی. نابێت باز به‌سه‌ر ئه‌مانه‌دا بده‌یت و منداڵه‌كه‌تی لێ ئاگادار نه‌كه‌یته‌وه. ڕێنماییه‌كانی ئه‌م نامیلكه‌یه بخوێنه‌ره‌وه و هاوكاری منداڵه‌كان بكه له ڕونكردنه‌وه‌ی ڕێساكاندا، به‌جۆرێك كه نه‌یانترسێنی به‌ڵكو وه‌ك خۆپاراستن باسی بكه‌یت بۆیان.
ده‌بێت تۆی گه‌وره بزانیت كه:
یه‌كه‌م: ئه‌م ڕێسایانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو كه‌سێك ده‌گرێته‌وه، چ ئه‌ندامانی خێزان چ له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان، چونكه تاوانه‌كانی توندوتیژی سێكسی و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌ته‌نیا بێگانه‌كان ئه‌نجامی ناده‌ن به‌رامبه‌ر به منداڵان، ده‌كرێت تاوانباره‌كه ئه‌ندامی خێزانه‌كه بێت.
دووه‌م: توندوتیژی سێكسی و هه‌راسانكردنی سێكسی له زانستی تاوانناسیدا تاوانه و سزای له‌سه‌ره.
سێیه‌م: منداڵ هیچ كاتێك له‌م تاوانه‌دا خه‌تای نییه و، نابێت به هۆكارێك بۆ ڕودانی ئه‌م تاوانه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. نابێت سه‌ركۆنه‌ی منداڵ بكرێت. ڕسه‌ته‌كانی (خه‌تای تۆ بوو. قسه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌كردایه. خۆت داپۆشیایه. پێنه‌كه‌نیتایه به‌ده‌میه‌وه.) به‌هیچ جۆرێك نابێت به منداڵ بگوترێن.
چواره‌م: ده‌بێت پردی متمانه‌ی نێوان خۆتان و منداڵه‌كان به‌هێزبكه‌ن، به‌جۆرێك كه متمانه‌تان پێبكه‌ن و داوای هاوكاریتان لێبكه‌ن.
پێنجه‌م: نابێت منداڵ ناچاربكرێت به قسه‌كردن له‌باره‌ی ئه‌م تاوانه‌وه، بگره ده‌بێت باوردۆخێكی وه‌های بۆ بڕه‌خسێنرێت كه خۆی قسه بكات، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌پاش دروستبوونی متمانه‌وه دێته‌دی.
شه‌شه‌م: ده‌بێت تۆی گه‌وره به‌هه‌موجۆرێك نهێنی كه‌یسه‌كه له‌ئه‌ستۆبگریت و، نابێت چیرۆكه‌كانی توندوتیژی بۆ كه‌سانیتر بگێڕدرێته‌وه و بكرێته بابه‌تی دانیشتن و سۆشیاڵ میدیا و وه‌ك نوكته و قسه‌ی خۆش باسبكرێت. ئه‌گه‌ر گوێت له شتێكی وه‌ها بوو له دانیشتنێكدا یه‌كسه‌ر كاردانه‌وه‌ت هه‌بێت و كه‌سه‌كه بوه‌ستێنه.
حه‌وته‌م: نابێت به‌هیچ جۆرێك و له‌ژێر هیچ فشارێكدا منداڵ ناچاربكرێت به وازهێنان و، په‌شیمان بونه‌وه له‌و قسانه‌ی كردونی. به‌هیچ جۆرێك نابێت گومان له قسه‌كانی منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت، ده‌بێت باوه‌ڕ به قسه‌كانی بكه‌یت. گومانكردنی تۆ واده‌كات له قسه‌كانی په‌شیمان بێته‌وه یاخود هه‌رگیز قسه‌ت بۆ نه‌كات.
هه‌شته‌م: تایبه‌تمه‌ندی منداڵه‌كه‌ت بپارێزه و به‌بێ ویستی خۆی وێنه‌ی له سۆشیاڵ میدیادا بڵاومه‌كه‌ره‌وه، چونكه كه‌سانێك كه به (منداڵباز) ناسراون ده‌توانن وێنه‌ی منداڵه‌كان بۆ مه‌رامی تاوانكاری خۆیان به‌كاربهێنن. به‌ڵێ تۆ دایك و باوكی ئه‌و منداڵه‌یت، به‌ڵێ تۆ مامۆستای ئه‌ویت، به‌س مافی ئه‌وه‌ت نییه به‌بێپرسی منداڵه‌كه وێنه‌ی پیشانی خه‌ڵكی بده‌یت و بڵاویبكه‌یته‌وه. له‌كاتی تۆماركردنی منداڵه‌كه‌شت له دایه‌نگه و قوتابخانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كان بدوێ و ئاگاداریان بكه‌ره‌وه كه وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ت له سۆشیاڵ میدیا به‌بێ پرسی تۆ بڵاونه‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه هه‌م پێشێلكردنی مافی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی منداڵه‌كه‌ته هه‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه به‌ڕوی كه‌سانی منداڵباز و، توندوتیژیكاردا.
نۆهه‌م: تایبه‌تمه‌ندی له‌شی خۆت بپارێزه، هه‌تا منداڵه‌كه‌شت له تۆوه فێرببێت كه تایبه‌تمه‌ندی له‌شی بپارێزێت. له‌به‌رچاوی منداڵدا خۆتان مه‌گۆڕن، له كاتی خۆشتندا ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت پێویستی به‌تۆ بوو به‌ڕوتی مه‌چۆره حه‌مامه‌كه‌وه و با جلی ژێره‌وه‌ت له‌به‌ردا بێت. به‌رچاوی منداڵه‌كه‌ته‌وه خوشك و برا بچوكه‌كانی مه‌گۆڕه و ڕوتیان مه‌كه‌ره‌وه و دایبیان بۆ مه‌گۆڕه(هه‌مان ره‌گه‌زی منداڵه گه‌وره‌كه‌یان هه‌بێت یان جودابێت)، ئه‌مه له لایه‌ك به‌زاندنی تایبه‌تمه‌ندی ساواكانه له‌لایه‌ك ئاسایی كردنه‌وه‌ی شكاندنی سنوری جه‌سته‌ی منداڵه‌كانیترته.
ده‌یه‌م: به‌بێ پرس ماچی هیچ منداڵێك به منداڵه‌كه‌ی خۆشته‌وه مه‌كه و، له‌خۆته‌وه باوه‌شی پێدامه‌كه و ده‌ست له جه‌سته‌ی مه‌ده. هه‌میشه بڵێ: بۆم هه‌یه باوه‌شێكت پێدابكه‌م؟ ئه‌توانم ماچت بكه‌م؟
به‌ڵێ ده‌بێت بپرسیت، ئه‌گه‌رنا هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك و ماچكردنێكی لا ئاسایی ده‌بێت، كه له‌خۆیدا ئاسایی نییه.
یازده‌یه‌م: له‌كاتی سه‌ردانكردنی ماڵان و جه‌ژن و بۆنه‌دا منداڵه‌كه‌ت ناچار مه‌كه بچێته باوه‌شی ئه‌م و ئه‌وه‌وه. خۆشت له‌خۆته‌وه منداڵی كه‌س مه‌خه‌ره باوه‌شت. ئه‌مه شكاندنی سنوری نێوانتان و به‌زاندنی تایبه‌تمه‌ندی جه‌سته‌ی منداڵه كه له‌خۆیدا جۆرێكه له جۆره‌كانی توندوتیژی سێكسی.
دوانزه‌یه‌م: ئه‌گه‌ر دایكێكی شیرده‌ده‌یت، تكایه له‌به‌رچاوی منداڵه گه‌وره‌كانت مه‌مكت ده‌رمه‌هێنه. شیردان ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌بێت په‌ڕۆ و له‌چكی تایبه‌ت بده‌یت به‌سه‌ر سنگتدا یاخود بچیته ژورێكیتر.
سیازده‌یه‌م: له‌ماڵه‌وه له‌نێوان خۆتاندا ڕسته، وشه و جنێوی سێكسی به‌كارمه‌هێنن. ئه‌مانه نوكته نین و قسه‌ی خۆش نین، بگره توندوتیژی سێكسین. له نمونه‌ی ئه‌و ڕستانه( دارێكی تێبڕی. حكو‌مه‌ت سوارمان بووه. تا بینه‌قاقا بۆی بردوین.). ئه‌گه‌ر ژن و مێردن له‌به‌رچاو منداڵه‌كانتان ده‌ست بۆ جه‌سته‌ی یه‌كتر مه‌به‌ن و قسه‌ی سێكسی مه‌كه‌ن، منداڵ گه‌رچی تێشنه‌گات له‌به‌ر بچوكی ته‌مه‌نی هه‌ست به‌وه ده‌كات، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه نه خۆشه‌ویستین نه ئاسایین، بگره توندوتیژی سێكسین به‌رامبه‌ر منداڵه‌كه‌ت.
چوارده‌یه‌م: منداڵ، هه‌روه‌ها خۆشتان وه‌ك دایك و باوك ده‌بێت ژوری تایبه‌تتان هه‌بێت. منداڵ ده‌بێت سنوری ژیانی دیاری كراوبێت و هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی. كۆكردنه‌وه، رێككردن و چونه ژووری منداڵ ده‌بێت به ئیزنی ئه‌وبێت.
پانزه‌یه‌م: به‌هیچ جۆرێك نابێت حه‌مامی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن له ماڵه‌وه. واته نابێت دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان، یاخود منداڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه بكرێنه حه‌مام بۆ خۆشتن. دایك و باوك ده‌بێت ته‌نیا كاتێك به‌یه‌كه‌وه بچنه حه‌مام كه گونجاوبێت نه‌وه‌ك به‌به‌رچاوی منداڵه‌وه ئه‌مه بكه‌ن.
شانزه‌یه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد منداڵه‌كه‌ت به‌شه‌ودا خۆی ته‌ڕ ده‌كات (میز ده‌كات به‌خۆیدا)، له گه‌وره‌یه‌ك كه له‌ناو خێزاندایه یان ده‌ره‌وه‌ی خێزان ده‌ترسێت و، لێی ده‌سڵمه‌ێته‌وه، ناوێرێت به‌ته‌نیا بۆ هه‌ندێك شوێنی تایبه‌ت و بۆلای هه‌ندێك كه‌سی دیاری كراوبچێت ئه‌وه زیاتر له منداڵه‌كه‌ت نزیك به‌ره‌وه هه‌تا متمانه‌ی ئه‌و به‌ده‌ست بهێنی. ده‌كرێت ئه‌م نیشانانه له‌ئاكامی توندوتیژی سێكسی یاخود ده‌ستدرێژیه‌وه ده‌ركه‌وتبن. ترسی درێژخایه‌ن، له‌خه‌و ڕاچڵه‌كین هه‌بوونی ترس یاخود شه‌رم له ڕه‌گه‌زێكی دیاری كرا‌و. تكایه بێده‌نگ مه‌به‌ن به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه، بێده‌نگ بوون نیشانه‌ی به‌ڕێزی تۆ نییه، بگره واته: تۆش شه‌ریكی له‌و تاوانه‌دا، دایك و باوكێكی باش نیت و شایه‌نی ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه نیت كه له‌سه‌ر شانته. په‌نا ببه‌ره به‌ر پۆلیس و له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی ده‌رونیدا بدوێ تا هاوكاری منداڵه‌كه‌ت بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن:( یاسا هیچ ناكات. پۆلیس گوێی خۆی ده‌خه‌وێنێت. مه‌چنه لای دادگا). هه‌موو ده‌بنه هاوكاری توندوتیژیكارانی سێكسی و له زیانی قوربانیه‌كاندا ده‌شكێته‌وه. وێڕای تێبینیه‌كانت له یاسا و، پۆلیس هه‌رده‌بێت په‌نایان بۆ به‌ریت. هه‌ر ده‌بێت بچیته لای پسپۆڕی ده‌رونی و داوای هاوكاری بكه‌یت بۆ منداڵه‌كه‌ت.
دووه‌م: ڕێسا و ڕێنمایی بۆ منداڵه‌كان
ڕێسای یه‌كه‌م
تۆ بۆت نییه به‌بێ پرس باوه‌شم پێدابكه‌یت و ماچم بكه‌یت. ده‌بێت سه‌ره‌تا پرسم پێبكه‌یت، ته‌نیا به گۆكردنی وشه‌ی (به‌ڵێ)ی من بۆت هه‌یه باوه‌شم پێدابكه‌یت و ماچم بكه‌یت.
ڕێسای دووه‌م
من دیاری ده‌كه‌م كه، له كوێدا به‌لامه‌وه ئاساییه باوه‌شم پێدابكرێت و ماچ بكرێم.
به وێنه‌كێشان له خواره‌وه ڕونی بكه‌ره‌وه كه‌ی پێت ئاساییه.
ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه ده‌بێت به‌جێبهێڵرێت بۆ منداڵ تا وێنه‌ی تێدابكات له‌كوێدا پێی خۆشه و ده‌یه‌وێت باوه‌شی پێدابكرێت
ڕێسای سێیه‌م
تۆ بۆت نییه به‌بێ پرس باوه‌شم پێدابكه‌یت و ماچم بكه‌یت. ده‌بێت سه‌ره‌تا پرسم پێبكه‌یت، ته‌نیا به گۆكردنی وشه‌ی (به‌ڵێ)ی من بۆت هه‌یه باوه‌شم پێدابكه‌یت و ماچم بكه‌یت.
ڕێسای چواره‌م
به وێنه ڕونی بكه‌ره‌وه له‌كوێدا ناته‌وێت باوه‌شت پێدابكه‌ن و ماچت بكه‌ن؟ كامانه‌ن ئه‌و شوێنانه‌ی كه ناته‌وێت كه‌س ده‌ست بۆ له‌شت به‌رێت تیایاندا؟
ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه به‌جێده‌هێڵرێت بۆ منداڵ تا وێنه‌ی ئه‌و شوێنانه بكێشێت كه نایه‌وێت كه‌س ده‌ستی بۆ ببات.
ڕێسای پێنجه‌م
باوه‌ش پێداكردن و ماچكردن ته‌نیا به مۆڵه‌تی من ڕێگه‌پێدراون
من بۆم هه‌یه بڕیار بده‌م:
یه‌كه‌م: ده‌مه‌وێت باوه‌ش به‌كێدا بكه‌م و ماچی كێ بكه‌م.
دووه‌م: كێ بۆی هه‌یه باوه‌شم پێدابكات و ماچم بكات.
سێیه‌م:كه‌ی كه‌سێكیتر بۆی هه‌یه ده‌ست بۆ جه‌سته‌م به‌رێت، ماچم بكات و باوه‌شم پێدابكات.
ڕێسای شه‌شه‌م
باوه‌ش پێداكردن و ماچكردن ته‌نیا به مۆڵه‌تی من ڕێگه‌پێدراون
هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه
گه‌وره‌كان بۆیان نییه:
یه‌كه‌م: گه‌وره‌كان بۆیان نییه ده‌ستبه‌رن بۆ له‌شم، بۆیان نییه ده‌ست به‌رن بۆ دواوه‌م(سمتم)، بۆ پێشه‌وه‌م(كۆئه‌ندامی زاوزێم) و بۆیان نییه له‌شی خۆیان له له‌شی من نزیك بكه‌نه‌وه و ماچم بكه‌ن.
دووه‌م: گه‌وره‌كان بۆیان نییه من بخه‌نه باوه‌شی خۆیانه‌وه و له‌سه‌ر كۆشیان من دابنێن.
سێیه‌م: گه‌وره‌كان بۆیان نییه من ناچاربكه‌ن به‌وه‌ی ده‌ست به‌رم بۆ له‌شیان، بۆ دواوه‌و و پێشه‌وه‌یان، بۆیان نییه داوام لێبكه‌ن له‌شیان بخورێنم یان شوێنێكیان بۆ بشێلم و ماچیان بكه‌م. گه‌وره‌كان بۆیان نییه ناچارم بكه‌ن له‌گه‌ڵیان بچمه حه‌مام و پشتیان بۆ بشۆم.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كان ویستیان ناچارت بكه‌ن به‌وه‌ی ده‌ست بۆ له‌شیان به‌ریت و بچیته باوه‌شیان به‌گوێیان مه‌كه. ئه‌گه‌ر وتیان ئه‌وه یاریه‌كی خۆشه باوه‌ڕیان پێمه‌كه، چونكه درۆ ده‌كه‌ن، كه‌سانی نزیكبن لێته‌وه یان دووربن گرنگ نییه.
پێنجه‌م: مافی خۆمه له‌كاتی خۆ گۆڕیندا له شوێنێكی تایبه‌تبم و كه‌س نه‌مبینێت.
شه‌شه‌م: دایك، باوك و خوشك و برا گه‌وره‌كان بۆیان نییه له‌به‌رده‌می مندا خۆیان بگۆڕن و، ده‌بێت بچنه شوێنی تایبه‌ت.
حه‌وته‌م: دایك و باوكم بۆیان نییه به به‌رچاوی منه‌وه خوشك و برا بچوكه‌كه‌م ڕوتبكه‌نه‌وه و پاكی بكه‌نه‌وه، ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ویش بپارێزن. ئه‌گه‌ر كارێكی وه‌هایان كرد مافی خۆمه پێیان بڵێم وانه‌كه‌ن.
ڕێسای حه‌وته‌م
مافی منی منداڵه كه وشه‌ی (نه‌خێر) بڵێم
یه‌كه‌م: كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت باوه‌شم پێدابكات، ده‌ست له له‌شم بدات، ماچم بكات و بمخاته باوه‌شی ده‌ڵێم (نه‌خێر). (نه‌خێر) چونكه من نامه‌وێت. كه‌سه‌كه بناسم یان نه‌یناسم، گه‌وره‌بێت یاخود نا جیاوازی نییه و له‌هه‌موكاتێكدا مافی خۆمه بڵێم (نه‌خێر).
دووه‌م: كاتێك كه‌سێك داوام لێده‌كات ده‌ست به‌رم بۆ له‌شی، له‌شی بخورێنم یان باوه‌شی پێدابكه‌م به‌ڵام من نامه‌وێت، ده‌ڵێم (نه‌خێر). كه‌سه‌كه بناسم یاخود نه‌یناسم، گه‌وره‌بێت یاخود نا جیاوازی نییه و له‌هه‌موكاتێكدا مافی خۆمه بڵێم (نه‌خێر).
سێیه‌م: كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت ناچارم بكات به‌وه‌ی به ڕوتی سه‌یری بكه‌م هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێم (نه‌خێر). كه‌سه‌كه بناسم یاخود نا، له‌ناو خێزانه‌كه‌مدا بێت یاخود ده‌ره‌وه، گه‌وره‌بێت یاخود هاوته‌مه‌نی خۆم بێت جیاوازی نییه و له‌هه‌موو دۆخێك‌دا مافی خۆمه بڵێم (نه‌خێر).
سێیه‌م: كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت له حه‌مام پشتی بۆ بشۆم و له‌گه‌ڵی بچمه حه‌مام، ناچم و هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێم (نه‌خێر).
چواره‌م: كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌ڕوتی وێنه‌م بگرێت، یاخود ده‌یه‌وێت له‌كاتی ئاسایی‌دا به‌بێ پرسی خۆم وێنه‌م بگرێت، هاوار ده‌كه‌م و ده‌ڵێم (نه‌خێر). كه‌سه‌كه بناسم یاخود نا، له‌ناو خێزانه‌كه‌مدا بێت یاخود ده‌ره‌وه، گه‌وره‌بێت یاخود هاوته‌مه‌نی خۆم بێت جیاوازی نییه، له‌هه‌موو دۆخێك‌دا مافی خۆمه بڵێم (نه‌خێر).
پێنجه‌م: له‌م دۆخانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا مافی خۆمه به‌ده‌نگی به‌رز هاوار بكه‌م و بڵێم نه‌خێر، په‌لبكوتم و داوای هاوكاری بكه‌م.
شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر كه‌سێك داوای لێكردم له‌گه‌ڵی بچم بۆ شوێنێك و به‌ڵێنی دامێ كه دیاری و، شیرینیم بۆ بكڕێت، من له‌گه‌ڵی ناچم و ده‌ڵێم (نه‌خێر).
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ ماڵه‌وه پاش ته‌واوبونی وانه‌كانم گه‌وره‌یه‌ك هاته به‌رده‌مم و گوتی:؛ دایكت له خه‌سته‌خانه‌یه و تۆ ده‌به‌م بۆلای.؛ متمانه‌ی پێناكه‌م و له‌گه‌ڵی ناچم و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێم (نه‌خێر).
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه په‌لاماریدایت و به‌ته‌نیا بویت، به‌ده‌نگی به‌رز هاوار بكه و بڵێ (فریام بكه‌ون)، چڕنوكی لێبگره، گازی لێبگره، تفی تێبكه و پاڵی پێوه‌بنێ ئه‌وانه هه‌مووی مافی تۆن. به‌رگری له‌خۆت بكه، ئه‌وه مافی تۆیه.
ئه‌گه‌ر ترسام و نه‌موێرا بڵێم (نه‌خێر) له‌وكاته‌دا چی بكه‌م؟
ئه‌گه‌ر له ڕه‌فتاری ئه‌وكه‌سانه تێنه‌گه‌یشتم و نه‌مزانی بۆچی ده‌یانه‌وێت ده‌ست بۆله‌شم به‌رن، باوه‌شم پێدابكه‌ن و ماچم بكه‌ن چی؟
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ترساندمی و گوتی: ؛ نابێت به‌هیچ كه‌سێك بڵێیت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردم.؛ چی بكه‌م؟
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌زۆر ناچاریكردم به‌وه‌ی ده‌ست بۆ له‌شم بێنێت، ماچم بكات و جله‌كانم دابكه‌نێت، چی بكه‌م؟
له‌م كاتانه‌دا هه‌وڵبده كه‌سێك بدۆزیته‌وه كه متمانه‌ت پێیه‌تی، ئه‌وه‌ی كه ڕویداوه بۆی باسبكه و داوای هاوكاری لێبكه. متمانه‌ت به‌كێ هه‌یه قسه بۆ ئه‌وبكه، ده‌كرێ په‌نا بۆ دایكت، باوكت، مامۆستاكه‌ت یاخود هاوڕێكه‌ت به‌ریت.
ئه‌م رێنماییانه ئێسته به‌شێوه‌ی نامیلكه له كتێبخانه‌كاندا به‌رده‌سته
Comments
Post a Comment