هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان. ئه‌م كتێبه هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ڕوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستیانه له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌م تاوانه‌دا. نامیله‌كه‌كه سه‌ره‌تا ڕوی ده‌می ده‌كاته دایكان، باوكان، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان و هه‌ندێك رێنماییان ده‌داتێ. مه‌به‌ست له ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه بریتییه له به‌رگرتن له ڕودانی ئه‌م تاوانه ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕوی چه‌ند ڕێسایه‌كی تایبه‌ت، له‌لایه‌كیتر مه‌به‌ست له‌م ڕێسایانه چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ منداڵاندا له ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا. ده‌بێت ئه‌م نامیله‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كان بخوێنرێته‌وه و هاوكاری بكرێن له تێگه‌یشتن له زاراوه‌كان و له خودی تاوانه‌كه‌ش. به‌هیچ جۆرێك نابێت وه‌ك بابه‌تێكی تۆقێنه‌ر یاخود شه‌رمهێنه‌ر باس بكرێت، چونكه ئه‌مه له ئامانجه‌كه‌مان دورمان
Comments
Post a Comment