پاراستنی منداڵان لە کاتی جەنگدا
پاراستنی منداڵان لە کاتی جەنگدا تانیا کورد میرزا، LL.M. کە جەنگ هەڵگیرسا، کە دەنگی موشەک و درۆن بە ئاسمانی ولاتەوە بیسترا، چیتر خۆلادان لێی ئاسان نیە، ئاسانیش بێت ڕاست نییە. بەمەبەستی پاراستنی منداڵان بەگشتی و لەناویشیاندا ئەو منداڵانەی کە دۆخێکی دەرونی یان جەستەیی تایبەتیان هەیە، لەخوارەوە هەندێک رێنمایی دەخەمە ڕوو؛ یەکەم؛ دەبێت وەڵامی پرسیارەکانی منداڵ بە ڕونی و بە زمانێکی سادە بدرێتەوە لەکاتی جەنگدا، منداڵەکان دەپرسن و ئەم پرسیارانە نابێت بێوەڵام بمێننەوە، ناشبێت وەڵامی هەڵەیان بدرێتەوە. مندالەکان خۆیان وێنەیەکی تایبەتیان هەیە بۆ جەنگ و، پرسیارەکانی مێشکیان، دەپرسن چونکە ئەوەتێریان ناکات، یان تێناگەن، ئەگەر وەڵامی راست وەرنەگرن وێنەکە لە مێشکیاندا ئاڵۆزتردەبێت، دورنیە ئەمەش ببێتە بارێکی دەرونی بۆیان. وەڵامی دایک و باوک دەبێت، ڕاستبن، ڕوونبن، بەڵام نابێت تۆقێنەر و ئاڵۆزبن. کە منداڵ پرسی؛ ئەو دەنگە بەرزە چییە؟ نابێت بە؛ (هیچ نییە، دەنگی لۆریە) وەڵامبدرێنەوە، وەڵامی هەڵە، دەرونی منداڵ لە دۆخی ئاسایی و نائاساییشدا وەک جەنگ ئاڵۆزتر دەکات و، هەستی بوونی مەترسی و ناسەلامەتی لا زیاددەکات. د...