نه‌یاره‌كه‌ت یه‌كجار نه‌یارته، دۆستی نه‌یاره‌كه‌ت دووجار و زیاتریش
نه‌یاره‌كه‌ت یه‌كجار نه‌یارته
دۆستی نه‌یاره‌كه‌ت دووجار و زیاتریش
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسای ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
دوژمنی دوژمنه‌كه‌ت دوژمنته، مه‌یكه‌ره دۆستت تۆ وه‌ك ئه‌وان مه‌به كه له‌گه‌ڵ دوژمنی دوژمنه‌كه ده‌بنه دۆست.
ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه داده‌نیشێت كه دڵی تۆیان شكاند و كه قسه‌یان به‌تۆ گوت،
ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌به‌ستێت كه چاره‌ی تۆیان ناوێت، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی تۆ تێكه‌ڵ ده‌بێت و، نان و كه‌بابیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات له چاو نه‌یاره‌كانت پله‌یه‌ك به‌رزتر نه‌یارته،
ئه‌مه‌یان ترسناكتره له نه‌یاره‌كانت،
نه‌یاره‌كانت به‌ئاشكرا، به‌بێ شه‌رم و به‌بێترس دژایه‌تیان كردیت، قسه‌یان پێگوتیت و ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر تۆ گوت كه شیاوت نه‌بوو، به‌س ئه‌وكه‌سه‌ی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانت ده‌به‌ستێت یان به‌دزیه‌وه هاموشۆیان ده‌كات، یان له‌ژێر بیانوی پوچدا كه هه‌رچیه‌كبن تێكه‌ڵیان ده‌كات، هیچ له‌و ڕاستیه كه‌م ناكاته‌وه كه: ئه‌وه‌ی تۆی بوێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه تێكه‌ڵ نابێت كه تۆیان ناوێت.
ئه‌وه‌ی دڵی تۆ و خاتری تۆی مه‌به‌ستبێت، ئاماده‌نییه له مه‌جلیسێكدا دابنیشێت كه، خاتری تۆی به‌رز تێداڕانه‌گیرێت.
له كۆتایدا بزانه، نه‌یاره‌كانت یه‌كجار نه‌یارتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دۆستایه‌تی نه‌یاره‌كانت ده‌كات دووجار و زیاتریش.
خه‌ڵك هه‌یه به‌وجۆره‌یه، خه‌ڵك هه‌یه شه‌رم ناكات، به‌خۆیداناچێته‌وه كاتێك كه‌س ڕێزی ناگرێت، كه‌س له تایبه‌تمه‌ندی و كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناپرسێت،
خه‌ڵك هه‌یه هه‌رگیز له‌خۆی ناپرسێت ئاخۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بۆ به‌رامبه‌ره‌كانی ده‌كات ئه‌وانیش هه‌مان شتی بۆده‌كه‌ن؟
ئاخۆ وه‌ك چۆن ئه‌م به دزیه‌وه نانیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات ئه‌وانیش ئاماده‌ن به دزیه‌وه نان له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كانی ئه‌مدا بخۆن؟
خه‌ڵك هه‌یه ناپرسێت، وه‌ك چۆن ئه‌وان سوكایه‌تی به خۆی و كه‌سه‌كانی ده‌كه‌ن ئاماده‌ن ئه‌میش سوكایه‌تی به‌وان و، به كه‌سه‌كانیان بكات و قبوڵیشی بكه‌ن؟
ئه‌م پرسیارانه ته‌نیا كه‌سێك له‌خۆی ده‌كات كه كه‌رامه‌تی خۆیی له‌سه‌رو هه‌موشتێكه‌وه داناوه، كه هیچ شتێكی له دادپه‌روه‌ری، پرنسیپی باڵا و مۆراڵی به‌رز له په‌یوه‌ندیدا لاگرنگترنییه.
مرۆڤی به‌ڕه‌وشت و خاوه‌ن پرنسیپ ناگۆڕێ، لای ئه‌و:
دوژمنی دوژمنه‌كه‌ی دوژمنیه‌تی،
دۆستی دوژمنه‌كه‌ی دوژمنیه‌تی،
دوژمنی دۆسته‌كه‌شی هه‌ر دوژمنیه‌تی.
لای ئه‌م مرۆڤه به‌رز و، به‌ڕه‌وشته به‌ته‌نیا دۆستی دۆسته كه بۆ دۆستایه‌تی ده‌شێت.
ئه‌گه‌ر ڕۆژگارێك قسه هاته‌سه‌رئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌وانه ببوریت ئه‌وه هیچیان مه‌بوره، به‌س ئه‌گه‌ر بیرت له ئه‌گه‌ری وه‌ها كرده‌وه ئه‌وه نه‌یاره‌كانت ببوره، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وكه‌سه مه‌بوره كه به بیانوی جیاجیاوه هاوڕێیه‌تی، دۆستایه‌تی و هاوماڵی و هاوسفره‌یی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانت كرد.
(دوژمن لێره‌دا به‌و مه‌به‌سته به‌كارنه‌هاتووه كه قه‌سته‌ی سه‌ری بیت و تینوی خوێنی بیت، به مه‌به‌ستی نه‌یار و نادۆست و نادڵسۆز به‌كارهاتووه.)
Comments
Post a Comment