تاكی سه‌ربه‌خۆ و كۆمه‌ڵگای وابه‌سته
تاكی سه‌ربه‌خۆ و كۆمه‌ڵگای وابه‌سته
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسای ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
ڕۆژئاوا له‌ڕێگه‌ی سیستمێكی زانستیه‌وه كه به‌رله‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێت تاوتوێكراوه، تاك دروست ده‌كات، تاكی سه‌ربه‌خۆ، به‌هێز و خاوه‌ن بڕیار،
ئه‌م تاكه ڕۆژئاواییه هه‌ر له ته‌مه‌نی گروگاڵه‌وه له‌ڕێگه‌ی یاری، وێنه‌ی جوڵاو و په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه فێرده‌كرێت بڕیاربدات، سه‌ربه‌خۆبێت و به‌ره‌به‌ره‌ش به هاوكاری سیستمی په‌روه‌رده و فێركردن ئه‌م تاكه فێرده‌كرێت ئاكامی بڕیاره‌كانی قبوڵ بكات و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌م تاكه ڕۆژئاواییه، كه گه‌وره‌ده‌بێت ده‌بێته مرۆڤێكی پته‌وی سه‌ربه‌خۆ كه تاكه وابه‌سته‌ییه‌ك كه، هه‌یبێت وابه‌سته‌ییه‌تی به هۆش و گۆشی خۆیه‌وه وه به یاسای وڵاته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش ئاكامی بڕیاره‌كانی خۆی قبوڵ ده‌كات و مامه‌ڵه‌شیان له‌گه‌ڵ ده‌كات هه‌رچیه‌كبن.
ئه‌م تاكه سه‌ربه‌خۆ پته‌وه ڕۆژئاواییه، له ئاكامدا ڕۆژئاوای دروستكردووه، هه‌ربه‌ته‌نیا خۆی به‌خێوناكات بگره هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتیش به‌خێوده‌كات، فڕۆكه بۆ ڕۆژه‌هه‌ڵاتیه‌كان دروستده‌كات، ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان كه ده‌چنه ناو فڕۆكه‌كه‌وه به سنگكوتان و دوعای نه‌مانی دروستكه‌ری فڕۆكه‌كه ده‌ستپێده‌كه‌ن،
ڕۆژئاواییه‌كه قه‌مه‌ره‌یان بۆ دروستده‌كات، ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كه قه‌مه‌ره‌كه‌ی هه‌موو ئان و ساتێك بۆمبێكه و ئاماده‌یه بۆ ته‌قینه‌وه به‌ڕووی پێشكه‌وتن، دڵخۆشی و شارستانیه‌تدا،
ڕۆژئاواییه‌كه ئامێری ژینگه پاككردنه‌وه و، ته‌والێتی غه‌ربیان بۆ دروستده‌كات، ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كه دوای هه‌موو چونه ده‌ره‌وه‌یه‌كی ژینه‌گه‌كه‌ی له ته‌والێته‌كه‌ی و ته‌والێته‌كه‌شی پیستر له مێشكی به‌جێده‌هێڵێت،
ڕۆژئاواییه‌كه ده‌رزی بۆ ده‌رده‌كانیان و، ئایپاد بۆ خۆشیه‌كانیان دروسته‌ده‌كات و ئاڵتونی سافیان بۆ ڕه‌وانه‌ده‌كات تا بیده‌ن له سنگ و مه‌مكی ژنه جاهیله‌كانیان،
ئه‌م ڕۆژئاواییه ماندوو بوو، بۆیه‌ش بیری له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌مانچه و تفه‌نگیشیان بۆ دروستبكات و په‌یتا په‌یتا بۆیان ڕه‌وانه بكات هه‌تا یه‌كتری پێببڕنه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاكه به‌هێزه سه‌ربه‌خۆ ڕۆژئاواییه‌دا ئێمه هیچ تاكێكی ڕۆژهه‌ڵاتیمان نییه، یان ڕاستتر تاكی وڵاتانی سێیه‌ممان نییه، ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه كۆمه‌ڵگایه‌كی وابه‌سته‌یه به كۆمه‌ڵێك درۆی قه‌به‌وه،
ئه‌م كۆمه‌ڵگا خۆخه‌ڵه‌تێنه به پیلانێكی زۆر كۆن و ڕه‌گ داكوتراو، به‌هاوكاری ئاین، دابونه‌ریتی داوه‌شێنه‌ر و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵوه‌شاو دروستكراوه و، هه‌موو له‌ناویدا به‌ده‌وری هیچدا ده‌خولێنه‌وه، هه‌موو به‌یه‌كه‌وه بازنه‌ی پوچیه‌تی گه‌وره‌ده‌كه‌ن، بڕیاریان پێده‌درێت، دواتر كه ئاكامی بڕیاره‌كانیان به‌دڵ نه‌بوو خۆیان ده‌ده‌نه به‌ر ته‌شه‌ر و تانه و ده‌ستده‌كه‌ن به گریان!
مرۆڤی ناو كۆمه‌ڵگای وڵاتانی سێیه‌م به‌رده‌وام نوزه نوزیه‌تی، ته‌مه‌نی هه‌رچه‌ندێك بێت هه‌ر ده‌گری بۆ مه‌مكی دایكی، كاتێك بڕیارده‌دات بیر له‌وه ده‌كاته‌وه زڕپوری دایكی چیده‌ڵێت، ئه‌م مرۆڤه وابه‌سته گرینۆكه، ئه‌و مرۆڤه هه‌رگیز گه‌وره‌نه‌بووه به‌ته‌نیا له‌ناو بازنه بۆشه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا هه‌ست به بوونی خۆی ده‌كات، ئه‌و هه‌رگیز نه ده‌توانێت وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه‌ی بازنه بۆشه‌كه بیربكاته‌وه، نه ده‌شتوانێت بڕیاربدات.
ئه‌م تاكه وابه‌سته منداڵه به‌رده‌وام په‌شیمانه، ده‌كات په‌شیمانه، ناكات هه‌ر په‌شیمانه، ڕاده‌كات، ده‌گری، ڕاشكاونییه، درۆده‌كات، ده‌شارێته‌وه و به‌ده‌وری پوچیدا بابه‌خولێیه‌تی،
ئه‌م وابه‌سته به‌ته‌مه‌ن گه‌وره و به هۆش منداڵه خه‌ڵكی وڵاتانی سێیه‌مه، ئه‌و ته‌نیا كاتێك به‌خته‌وه‌ره كه له‌ناو بازنه بۆشه‌كه‌دا ده‌خولێته‌وه، له‌وێدا ده‌خوات، له‌وێدا ژنی بۆ ده‌هێنن و به‌شوی ده‌ده‌ن و، له‌وێشدا ده‌مرێت.
ئه‌م تۆپه‌ڵه به‌یه‌كه‌وه بارن بۆ شارستانیه‌ت، ڕێگرن له‌به‌رده‌م پێكه‌نین، سه‌ما و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وانیتردا، ده‌خۆن و ده‌خۆن، ده‌ڕشێنه‌وه و ده‌میان ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مانه به‌وجۆره ئاین و عورف به‌كارده‌هێنن كه ده‌كه‌وێته ناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیان بوو هه‌مووشت نۆرماڵه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ده‌چێته خانه‌ی بێته‌ربێتی، كوفر و لادانه‌وه!
به‌خته‌وه‌رترینی ناو ئه‌م تۆپه‌ڵه ئه‌وه‌یانه كه، پانتۆڵه‌كه‌ی تا سه‌ر قوله‌پێیه‌تی، ئه‌وه‌یانه كه ئێواران قۆڵ ده‌كات به قوۆڵی ژنه پێچراوه‌كه‌یدا و ده‌چن بۆ كه‌بابخانه‌یه‌كی شار، به‌رله‌وه‌ی پێبخه‌نه ناو كه‌بابخانه‌كه‌وه هه‌ردووكیان سه‌یری ده‌می یه‌كترده‌كه‌ن، ده‌مپانده‌كه‌نه‌وه و كه‌یفیان قنجه، چونكه له‌سه‌ر ده‌رگاكه نوسراوه: (بۆ خانمی نیقاب و حیجاب كه‌باب به‌لاشه.)
سنوره‌كان له‌م كۆمه‌ڵگا بۆشه‌دا، سنوره‌كان له‌ناو ئه‌م تۆپه‌ڵه ڕه‌قه پوچه داوه‌شیوه‌دا تێكه‌ڵن، سنوری هیچكه‌س له‌وه‌یتر جیانییه،
پیاوێكی كه‌بابچی به له‌چكه‌ی ژنی كابرا دڵخۆشه به‌ئه‌ندازه‌ی دڵخۆشیه‌كه‌ی به له‌چكه‌ی سه‌ری ژنه‌كانی خۆی، ئه‌وان سنوری په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵیه‌كانیان دیارنییه، ئه‌وه‌ش ناونانێن به‌ره‌ڵایی ناوی ده‌نێن سیله‌ی ڕه‌حم!
له‌ناو ئه‌م تۆپه‌ڵه‌یه‌دا براژن ده‌شێت له‌هه‌ر له‌حزه‌یه‌كدا له ژنی برای گه‌وره‌وه ببێته ژنی برای دووه‌م یانیش چواره‌م و پێنجه‌م.
لێره ژنخوشك جێگه‌ی ته‌ماع و حه‌زی سێكسی زاوایه، له‌گه‌ڵ مردنی ژن‌دا زاوا ڕیشێك ده‌هێڵێته‌وه، ملی خۆی كزده‌كات و ده‌زبیحێك ده‌گرێت به‌ده‌ستیه‌وه و ده‌چێته خوازبێنی ژنخوشكه‌كه‌ی!
لێره ژن ده‌خوات چونكه مرۆڤه، ئاڵتونی پیاده‌كرێت چونكه سونه‌ته و ده‌یه‌وێت، ماڵی له حازر بۆده‌كرێت چونكه ئه‌ركی پیاوه و ئه‌مه مافی ئه‌وه، ڕێزی لێده‌گیرێت له‌سه‌رحسابی بێڕێزی به‌وانیتر!
ئه‌م تۆپه‌ڵه نایه‌ڵن كه‌س له‌وبه‌ر به‌دڵی خۆی بخوات ده‌ڵێن ئیسرافه، نایه‌ڵن كه‌س به‌دڵی خۆی جل له‌به‌ربكات ده‌ڵێن ئیلحاده، نایه‌ڵن كه‌س به‌دڵی خۆی ئاڵتونی پێدابكرێت و ماڵی ڕازاوه‌ی بۆ بكرێت ده‌ڵێن خۆ تۆ موسه‌قه‌فی و به‌هێزی بۆچیته!
ئه‌م تۆپه‌ڵه وه‌ختێك نه‌خۆشده‌كه‌ون ئه‌وه نه‌خۆشیه‌كه‌یان ڕه‌حمه‌ته و خودا به‌سه‌ری كردونه‌ته‌وه، به‌یه‌كتر ده‌ڵێن (خودا ده‌رد و به‌ڵا بۆ خۆشه‌ویستی خۆی ده‌نێرێت)، به‌س كه تاكێكی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆی ئه‌وبه‌ر نه‌خۆشكه‌وت ئه‌وه خودا غه‌زه‌ب و به‌ڵای خۆی باراندووه به‌سه‌ریدا و سزایداوه!
عه‌یبه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ئه‌وه‌نییه كه خۆیان ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێن، ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌ی ئه‌وبه‌ر ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێن!
ئه‌مان خۆیان ده‌ژین، به‌س نایه‌ڵن له‌وبه‌ر كه‌س بژی، كه مێردده‌كه‌ن و ژن ده‌هێنن به‌خۆیان ده‌ڵێن: وَالطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَاتِ
هه‌میشه طه‌یبه‌كان خۆیانن و خه‌بیسه‌كانیش به‌ره‌كه‌ی ئه‌وبه‌رن، ئه‌گه‌ر گونجان ئه‌وه طه‌یبن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه قسمه‌ت و نسیبه قه‌یچیه‌كا، به‌س ئه‌وانه‌ی ئه‌وبه‌ر بگونجێن ئه‌وه سزای خودایه و ده‌رفه‌تی داونه‌تێ وه‌ك مه‌رحه‌له‌ی یه‌كه‌می سزا، جیاشببنه‌وه ئه‌وه خه‌بیس بوون بۆیه جیابونه‌ته‌وه!
تاكه‌كانی ناو ئه‌م تۆپه‌ڵه له‌ڕاستیدا ته‌یبه‌كه نین، جه‌میه‌له‌كه‌ش نین، هه‌موو به‌یه‌كه‌وه خه‌بیسه‌كه و قه‌بیحه‌كه‌ن به‌س چونكه هه‌موو له‌یه‌كده‌چن كه‌سیان ئه‌مه‌یان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه! به‌به‌رنامه هه‌موو جه‌میل و ته‌یبێك له‌بازنه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه، دواتر بپرسه بۆ؟ ده‌ڵێن(نۆرماڵه، نه‌مانزانی)!
به‌خته‌وه‌رترینیان نه‌فامترینیانه، نه‌فامترینیان ناشیرینترینیانه، به‌س ناشیرینی مرۆڤ كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌مووی وه‌ك یه‌ك ناشیرین بێت، ناشیرینی كاتێك ناشیرینییه كه جوان و جوانی بوونیان هه‌بێت،
نه‌زانی و نه‌فامیش كاتێك نه‌زانی و نه‌فامین كه زانا و دانا بوونیان هه‌بێت، ده‌نا نه‌زان و نه‌زانی هه‌ر بوونیان نییه!
ئه‌م كۆمه‌ڵگا داوه‌شیوه ته‌نیا یه‌ك چاره‌ی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌جێیبهێڵی بۆخۆی، لێیگه‌ڕێی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵبێت و هه‌میشه خه‌ریكی كاڵكردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆیبێت، ده‌بێت لێیان گه‌ڕێیت هه‌موو له‌بێسنوریدا بچنه باوه‌شی یه‌كتره‌وه، تووند تووند باوه‌شبكه‌ن به‌یه‌كتردا و تێر بۆنی یه‌كتربكه‌ن، تۆش ده‌بێت له دوره‌وه سه‌یریان بكه‌یت و، هه‌ورامی گوته‌نی پێیان بڵێیت: (هه‌ره‌كه‌وه‌ن و بوڵگا).
ڕۆژئاوا ده‌مێكه ئه‌مه پلانیه‌تی بۆ ڕۆژهه‌ڵات و، تاقه‌تی كاركردنی له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت تاقه‌تی ئه‌وه‌شی نه‌ماوه بڵێ تاقه‌تم نه‌ماوه.
Comments
Post a Comment