Posts

Showing posts from July, 2023

ده‌بوو بزانن كه‌ ده‌یانكوژێت

Image
ده‌بوو بزانن كه‌ ده‌یانكوژێت تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كوشتن دوا قۆناغی پڕۆسه‌یه‌كی دوور و درێژی توندوتیژییه‌ كه‌ سه‌ره‌تا توندوتیژیكاره‌كه‌ به‌ جنێودان، هه‌ڕه‌شه‌كردن، لێدان، پشتگوێخستن و تۆقاندن ده‌ستیپێكردووه‌. ئه‌و دوو ژنه‌ی كه تازه‌ به‌ده‌ستی مێرده‌ تاوانباره‌كه‌یان كوژران زیاد له‌جارێك سكاڵایان بردووه‌ته‌ به‌رده‌م كه‌سوكاریان به‌س كه‌س گوێی لێنه‌گرتوون! ژنه‌كان وتویانه‌:(هه‌ڵمانده‌واسێت، لێمان ده‌دات، ده‌مانسوتێنێت) به‌س كه‌س گوێی بۆنه‌گرتوون. ئه‌مه‌ هاوكێشه‌یه‌كی كرده‌ی توندوتیژییه‌: سه‌ره‌تا به‌ جنێو، هه‌ڕه‌شه‌، پشتگوێخستن، تۆقاندن ده‌ستپێده‌كات دواتر ده‌چێته‌ قۆناغی ده‌ستبه‌رزكردنه‌وه‌وه‌ و ئه‌مه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر چه‌ندباره‌ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر لێره‌دا قوربانی ڕزگارنه‌كرا ئه‌گه‌ری كوشتنی له‌هه‌ر ساتێكدا چاوه‌ڕوانكراوه‌. ئه‌گه‌ر گوێت قیژه‌ و هاواری ژنێك بوو به‌ده‌ست مێرد، برا، كوڕ و باوكیه‌وه‌ یان به‌ده‌ست دایك و خوشكیه‌وه‌ بێده‌نگ مه‌به‌. بێده‌نگیت ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌ری

كه‌وتووه‌ یه‌كه‌مه‌كان

Image
كه‌وتووه‌ یه‌كه‌مه‌كان  تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان باشترین ده‌رچوون له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا ده‌رنه‌چوونه‌، هیچ نه‌بێت بۆ جارێك. ئه‌و ته‌له‌بانه‌ی كه‌ ناكه‌ون دواتر له‌ وانه‌یه‌كی قورستردا كه‌وتنێك یانیش زیاتر قه‌رزدارده‌بن و ده‌بێت قه‌رزه‌كه‌یان به‌ كه‌وتن بده‌نه‌وه كه‌ ڕه‌نگه‌ نه‌توانن هه‌ستنه‌وه‌‌. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ به‌ته‌نیا چاوی له‌سه‌ر نمره‌ی به‌رزی ته‌له‌به‌كانیه‌تی له‌سه‌ر كارت، كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ ته‌نیا ده‌رجه‌ به‌رزه‌كان به‌ سه‌ركه‌وتوو زیره‌ك داده‌نێت خۆی كۆمه‌ڵگایه‌كی كه‌وتووه‌ و ته‌مه‌ڵیشه‌. كاری سه‌ره‌كی دایك، باوك و مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاره‌كان ده‌بێت پشتیوانی ئه‌و ته‌له‌بانه‌بێت كه‌ ئاستی تێگه‌یشتنیان له‌وانه‌یتر هێواشتره‌ و كاتی زیاتریان بۆ تێگه‌یشتن پێویسته‌ نه‌وه‌ك به‌ته‌نیا مه‌تحی ده‌رجه‌ به‌رزه‌كان بكه‌ن. ده‌رجه‌ی به‌رز له‌خۆیدا مانای زیره‌كی كه‌سه‌كه‌ نییه‌، به‌ته‌نیا مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ له‌ وانه‌كانیدا نمره‌ی به‌رزی هێناوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ز