کتێبی دەنگی ـ ڕۆمانی ڕێحانەی خوێناوی. Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps September 15, 2019 لێرەوە بانگهێشتان دەکەم بۆ گوێگرتن لە ڕۆمانەکەم "ڕێحانەی خوێناوی" دەستتان خۆشبێت بەڕێزانی کتێبخانەی دەنگی، کارێکی باشتان کردووە. Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps Comments
گرفتی ژن ئهوهیه مرۆڤ نییه July 19, 2024 تانیا كورد میرزا: گرفتی ژن ئەوەیە مرۆڤ نییە تانیا كورد میرزا، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە یاسادا، راهێنەری بەرەنگاربووەنەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان. یەكێكە لەو ژنە رۆشنبیر و چالاكانەی ساڵانێكە خەمخۆری مافی ژنان و مناڵانە، قەڵەمەكەی لەم دوو بوارەدا خستۆتەگەڕ. خاوەنی ئەم بەرهەمانەیە (1-شۆربای پێڵاو،رۆمان. 2-رێحانەی خوێناوی، رۆمان، (بە عەرەبی و كوردی چاپ بووە)، 3-كتێبی هەموو باوەشپێداكردنێك خۆشەویستی نییە. 4- سەدان وتار و دەیان لێكۆڵینەوە و سیمینار.) پێم باش بوو لەم خولە تازەیەی گۆڤاری نوێبوونەوە دا بەتایبەتی سەبارەت بە مەسەلەی ژنان كۆمەڵێك پرسیاری هەستیاری ئاراستە بكەم، بە سوپاسێكی بێپایانەوە وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە، بەوپەڕی راشكاوییەوە پەنجەی خستۆتە سەر برینەكان و چارەسەرەكانی خستۆتەڕوو، هۆشیارانە دەركی بە كێشەكان كردووە و چووەتە قووڵایی خەم و ئازارەكانی ژنانەوە و لەوێوە و باسی ئازارەكان دەكات و دەرمانی ئازارەكان دەخاتەڕوو. بەڕاستی ئازادی و ئازایەتی لەم دیدارەدا مایەی سەرسامییە. سازدانی: گەنم محەمەد 1-سەرەتا دەمەوێت وەكو شارەزایەك پێناسەی مەسەلەی ژن یان كێش... Read more
پیاو و پارە June 05, 2025 پیاو و پارە ژنە بێپارەکان تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان (کە خۆشەویستی لەئارادابێت، پارە نرخی نامێنێت!)، ئەمە دەستەواژەیەکی فڕەنسییە و مەبەستی ئەوەیە کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت چیتر سەیری پارەکانی ناکەیت، گیرفان جیایی ناکەیت و پارە و خەرجیەکان ناژمێریت. زۆر زۆرن ئەو ژنانەی کە بەناوی خۆشەویستییەوە خراونەتە ژێر باری ئەم دەستەواژەیەوە یانیش خۆیان ئارازومەندانە چونەتە ژێر ئەم بارەوە. هەندێک ژن سەرەتا و هەتا ساڵانێکی زۆری بەیەکەوەبوونیش هەستیان نەکردووە کە کێشەیەک بوونی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دواجار پیاو خراپ مامەڵە بکات لەگەڵیاندا، توندوتیژی ئابووری بەرامبەریان بەکاربهێنێت کە، بە هەژاری و حاڵەتی مردنیش بەهۆی هەژاریەوە کۆتایی هاتووە. ڕەنگە ژنێکی تەمەن حەفتا ساڵ و گەورەتر، ژنبوون لەمڕۆدا (بە ئاسانتر) ناوببات وەک ژنبوون لە هەڕەتی لاوی خۆیدا. خانمانی بەساڵداچووی هەشتا ساڵ و بەرەوسەرەوە لایانوایە ئەمڕۆ ژنبوون ئاسانترە لە ژنبوونی سەردەمی ئەوان و دایکیان، چونکە ژنان ئەمڕۆ دەتوانن کاربکەن، دەتوانن بە ئا... Read more
Comments
Post a Comment