Posts

Showing posts from 2022

الریحانة المضرجة

Image
  صدر اليوم الطبعة الاولی من رواية الریحانة المضرجة كانَ قبراً مختلفاً عن غيرِه من القبور، قبراً بلا شواخص! وفي نفسِ اليومِ الذي دُفِنا فيه وضعتُ باقةَ الريحانِ المضرجةِ بالدم والتي كانَت في جيبِ زَلال على قبرِهما وكتبتُ بصبغِ أحمر على الترابِ الذي يغطي القبر" لا يدَ تستطيعُ، وإن كانت من نار، أن تدخلَ بين أمّ وإبنِها. زَلال وزَريا، أم وإبنٌ أحمران، ليس كَلَون، بل كرمزٍ للإصرار!"

جێنده‌ر؟ نه‌خێر سوپاس

Image
جێنده‌ر؟  نه‌خێر سوپاس تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان وشه‌ی جێنده‌ر ده‌مێكه‌ مشتومڕی زۆری له‌سه‌ره‌ و به‌رده‌وام بۆچوون و پێناسه‌ی دژ به‌یه‌ك و جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. پسپۆڕانی بایۆلۆجی و پزیشكان به‌جۆرێك پێناسه‌ی جێنده‌ر ده‌كه‌ن و فه‌یله‌سوفه‌كانیش به‌جۆرێكیتر. له‌خواره‌وه‌ پێناسه‌ جیاجیاكان ده‌رخرێنه‌ڕوو دواتر شه‌نوكه‌و ده‌كرێن.  جێنده‌ر له‌ ڕوانگه‌ی زانسته‌وه‌ پسپۆڕانی بایۆلۆجی جێنده‌ر به‌سه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا دابه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ نێرینه‌ و مێینه‌یه‌. ١   وێڕای هه‌وڵ، چالاكی و ته‌نانه‌ت فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش له‌هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر پزیشكان و پسپۆڕانی بایۆلۆجی به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌گشتی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤ دوو ڕه‌گه‌زی بایلۆجی هه‌یه‌ كه‌ نێرینه‌ و مێینه‌یه‌. زانست نكۆڵی نه‌كردووه‌ له‌وه‌ی ده‌شێت به‌هۆی گۆڕانكاری هۆرمۆنه‌كانه‌وه‌ یاخود به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه‌ یانیش به‌ هۆكاری نه‌زانراو ڕه‌گه‌زێك مه‌ی...

قوربانیه‌كی ناوداری توندوتیژی خێزانی

Image
قوربانیه‌كی ناوداری توندوتیژی خێزانی   تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان  شیرین خۆی و ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی، خۆی و خوێنه‌ شیرینه‌كه‌ی‌ ئه‌و قوربانیه‌كیتری توندوتیژی خێزانییه‌ به‌ جۆره‌ جیاجیاكانیه‌وه‌، به‌س خۆی وه‌ك قوربانی ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام هه‌ر خۆشی نییه‌. شیرین نوێنه‌ری ئه‌وانه‌یتریشه‌ كه،‌ وه‌ك ئه‌م نابنه‌ ده‌نگ، نوێنه‌ری ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ ده‌بنه‌ ده‌نگ و، ئه‌مه‌ش هیچ له‌ ژیانیان ناگۆڕێت. له‌پاش ئاشكراكردنی كێشه‌ خێزانیه‌كانیه‌وه‌ و ڕاگه‌یاندنی جیابونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ری پێشوی شیرین به‌ چه‌ند بۆچون و، قسه‌یه‌كی دژ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ركه‌وت. جارێك به‌ گریانه‌وه‌ باسی له‌و توندوتیژیانه‌ كرد كه‌، هاوسه‌ری پێشوی به‌رامبه‌ری كردووه‌ و بێشه‌رم گوتی (لێی داوم، حوسام پاره‌ی منی بۆ كه‌یف و سه‌فای خۆی به‌كارهێناوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوم.) هێنده‌ی نه‌برد به‌ ده‌نگێكی پڕ له‌ترسه‌وه‌ له‌م قسانه‌ی په‌شیمان بوه‌وه‌ و، ڕێككه‌وتنه‌وه‌ی‌ خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا ڕاگه‌یاند. هێنده...

شاره‌زای نه‌زان وه‌ك هۆكاری زیادبونی قوربانیه‌كان

Image
شاره‌زای نه‌زان وه‌ك هۆكاری زیادبونی قوربانیه‌كان  تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كاركردن له‌ بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیدا وه‌ك هه‌ر بوارێكیتر پێویستی به‌ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند به‌م بواره‌ هه‌یه‌. ئه‌م كه‌سانه‌ مه‌رجه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی خوێندنی ئه‌كادیمی، وه‌رگرتنی كۆرسی به‌رده‌وام له‌م بواره‌دا وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌زمونی كاركردنی درێژخایه‌نه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیان وه‌رگرتبێت. زانستی توندوتیژی له‌خۆیدا وه‌ك لقێك له‌ لقه‌كانی تاوانناسی زانستێكی یه‌كجار قوڵ و، فروانه‌ و به‌رده‌وامیش گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت و شتی نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت و هه‌ندێك شتیشی لێ لاده‌برێت.  كاركردن له‌م بواره‌دا به‌بێ ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ باسكران نه‌وه‌ك هه‌ر خزمه‌ت به‌ قوربانیانی توندوتیژی ناكات و نابێته‌ هۆی كه‌م بونه‌وه‌‌ی ژماره‌ی تاوانه‌كانی توندوتیژی بگره‌ ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تاوانه‌كه‌! چۆن؟ ده‌كرێت و له‌ پراكتیكیشدا گوێم لێبووه‌ كه‌، كه‌سانێك له‌م بوا...

هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌

Image
هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌ كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی منداڵانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌ توندوتیژی سێكسی و هه‌راسانكاری سێكسی تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان پێشه‌كی ئه‌م نامیلكه‌ كورته‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و ڕوی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستیانه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا. نامیله‌كه‌كه‌ سه‌ره‌تا ڕوی ده‌می ده‌كاته‌ دایكان، باوكان، سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایان و هه‌ندێك رێنماییان ده‌داتێ. مه‌به‌ست له‌ ڕێنماییه‌كان له‌لایه‌كه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ به‌رگرتن له‌ ڕودانی ئه‌م تاوانه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕوی چه‌ند ڕێسایه‌كی تایبه‌ت، له‌لایه‌كیتر مه‌به‌سته‌كه‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ منداڵاندا له‌ ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌دا. ده‌بێت ئه‌م نامیله‌كه‌ی بۆ منداڵه‌كان بخوێنرێته‌وه‌ و هاوكاری بكرێن له‌ تێگه‌یشتن له‌ زاراوه‌كان و له‌ خودی تاوانه‌كه‌ش. به‌هیچ جۆرێك نا...

Don’t fall into stereotyping traps

Image
Don’t fall into stereotyping traps Tania Kurd Mirza, LL.M. This is an Afghani man. He is not a terrorist. He is not militant. He is just a peaceful citizen buying ice cream for his kids. He might be religious. He might be non religious . We don’t know. What he is wearing is his National custom. It is not a religious garb. Don’t fall into stereotyping traps

شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئه‌وروپا به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئۆكراینا

Image
شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئه‌وروپا به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئۆكراینا ئایا كورد ده‌بێته‌ پارێزه‌ری به‌ها ئه‌وروپیه‌كان؟ Tania Kurd Mirza, LL.M. دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له‌ مانگێك به‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئۆكراینا و ڕوسیادا، كاولبونی چه‌ند شارێك، كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌رباز له‌ هه‌ردوولا، پێشبینیه‌كانی به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕه‌كه‌ و ئه‌گه‌ری دانوستان و ئاگربه‌ست بۆ تایبه‌تماندانی بواری جه‌نگ و په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسیه‌كان قورس و قورستر ده‌بن. به‌جۆرێك تاكه‌ پێشبینی دروست له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جگه‌ له‌ ڤلادیمێر پوتین كه‌سیتر ئه‌وسه‌ری شه‌ڕه‌كه‌ نازانێت و نازانێت كه‌ی كۆتایی دێت یان داخۆ ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست له‌نێواندا هه‌یه‌ نا! به‌ بازدان به‌سه‌ر مێژوی دروست بوونی ئۆكراینادا و كێشه‌ سیاسیه‌كانی نێوان ئه‌و و ڕوسیادا، بۆ تێگه‌یشتن له‌م جه‌نگه‌ ده‌بێت ئاماژه‌ به ڕۆڵی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا بكرێت و دنه‌دان و پاڵپشتیه‌كانیان بۆ ئۆكراینا توێكاری ووردی بۆ بكرێت. ئایا ده‌كرێت پاڵپشتیه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا بۆ ئۆكراینا ته‌نیا له‌ڕوانگه‌ی دڵسۆز...

ڕێحانەی خوێناوی - تانیا کورد میرزا\ ناساندنی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژنهاوه‌

Image