قوربانیه‌كی ناوداری توندوتیژی خێزانی
قوربانیه‌كی ناوداری توندوتیژی خێزانی
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
شیرین خۆی و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی، خۆی و خوێنه شیرینه‌كه‌ی
ئه‌و قوربانیه‌كیتری توندوتیژی خێزانییه به جۆره جیاجیاكانیه‌وه، به‌س خۆی وه‌ك قوربانی ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام هه‌ر خۆشی نییه. شیرین نوێنه‌ری ئه‌وانه‌یتریشه كه، وه‌ك ئه‌م نابنه ده‌نگ، نوێنه‌ری ئه‌وانه‌شه كه ده‌بنه ده‌نگ و، ئه‌مه‌ش هیچ له ژیانیان ناگۆڕێت. له‌پاش ئاشكراكردنی كێشه خێزانیه‌كانیه‌وه و ڕاگه‌یاندنی جیابونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری پێشوی شیرین به چه‌ند بۆچون و، قسه‌یه‌كی دژ به‌یه‌كه‌وه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ركه‌وت. جارێك به گریانه‌وه باسی له‌و توندوتیژیانه كرد كه، هاوسه‌ری پێشوی به‌رامبه‌ری كردووه و بێشه‌رم گوتی (لێی داوم، حوسام پاره‌ی منی بۆ كه‌یف و سه‌فای خۆی به‌كارهێناوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوم.) هێنده‌ی نه‌برد به ده‌نگێكی پڕ له‌ترسه‌وه له‌م قسانه‌ی په‌شیمان بوه‌وه و، ڕێككه‌وتنه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا ڕاگه‌یاند. هێنده‌شی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕی كه شیرین به سه‌ری تاشراو و دڵی شكاوه‌وه ده‌ركه‌وت.
گۆرانی گوت، گریا و سه‌مای كرد. له‌و كاته‌وه شیرین بوه‌ته باسێكی گه‌رمی وڵاتانی عه‌ره‌بی و زانا و نه‌زان له‌سه‌ری ده‌ڵێن و، به ڕاست و چه‌پدا ده‌یكوتن. جارێك به ژنێكی شێت و بێ سه‌ره و به‌ره ناوی ده‌به‌ن، جارێكی‌تر دایكایه‌تی ئه‌و ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه و جارێكی‌تریش به لاواز و ساویلكه له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن. به‌ڵێ له‌ناو ئه‌م ده‌نگانه‌شدا ده‌نگی پشتیوانی و هاوسۆزی ده‌بیسترێت كه مایه‌ی خۆشحاڵین. شیرین هیچكام له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه نییه، نه شێته، نه لاواز، نه كه‌سێكی خراپ و دایكێكی بێ قابیلیه‌ته. نه‌خێر، ئه‌و به‌ته‌نیا قوربانیه‌كی درێژخایه‌نی توندوتیژی خێزانییه به‌سه‌رجه‌م جۆره‌كانیه‌وه. ئه‌و قوربانیه‌كی ناوداره! شیرین وێڕای ناوداری و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی، ژنه، ژنێكی ناوداری ده‌وڵه‌مه‌ند. ئه‌و دایكه، دایكی دوو كچ له هاوسه‌رگیری یه‌كه‌می وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا قوربانییه. هه‌موو ئه‌و دۆخانه‌ی كه، ئه‌و هه‌نی له ژن بوونیه‌وه بیگره هاتا ناوداربوونی و، دایك بوونی دۆخه‌كه‌ی ئه‌وی گرانتر كردووه. شیرین به‌ته‌نیا قوربانی توندوتیژی ده‌ستی مێرد نییه بگره هی ماڵی باوك، برا و كۆمه‌ڵگاشه. ئه‌و ئێستا به زۆری براكه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی تووند كراوه و، وه‌ك خۆی ڕایگه‌یاندووه براكه‌ی به‌زۆر له‌وێ تووندی كردووه و لێشی داوه. وێڕای قوربانی بوونی هۆكاره‌كانی وه‌ك بوونی پاره، دایكایه‌تی دوو كچ و به‌رژه‌وه‌ندی ناو دنیای گۆارنیشی هاتوه‌ته سه‌ر. هه‌ریه‌كه و له‌لایه‌كه‌وه باره ناله‌باره‌كه‌ی شیرین ده‌قۆزێته‌وه و، كێشه ده‌رونیه‌كانی خۆی پێ خاڵی ده‌كاته‌وه. له‌م دۆخانه‌دا خه‌ڵكی له‌سه‌ر پرنسیپی (باشترین به‌رگری په‌لاماره) كارده‌كه‌ن و هه‌ریه‌ك ده‌یه‌وێت ئیدیال بوونی خۆی له‌ڕێگه‌ی په‌لاماردانی ئه‌م قوربانیه‌وه ده‌ربخات و بسه‌لمێنێت. شیرین نه‌یشاردوه‌ته‌وه كه هاوكاری پێویسته و، پزیشكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ده‌رونی و ئالوده‌بوونی هه‌یه. (حوسام توشی حه‌ب خواردنی كردم، پزیشكم هه‌یه) ئه‌مه‌ی به‌ئاشكرا گووت و باسی له‌وه‌كرد كه، له‌ئاكامی ئه‌و فشاره ده‌رونی و جه‌سته‌ییانه‌وه كه بۆی دروست كردووه په‌نای بردوه‌ته به‌ر خواردنی حه‌بی هێوركه‌ره‌وه. وه‌ك هه‌میشه كۆمه‌ڵگا په‌لاماری قوربانیه‌كه‌یدا و به ئالوده و لاواز ناوی برد به‌ڵام باسی توندوتیژیكاره‌كه‌یان نه‌كرد. نه‌یانپرسی بۆچی توشی حه‌ب خواردن بوو؟ سه‌ركۆنه‌ی پیاوه‌كه‌یان نه‌كرد كه لێی داوه، پاره‌ی ئه‌وی خواردووه و له خستنه‌وه‌ی منداڵ بێبه‌شی كردووه. كه‌سمان نه‌بینی كه‌مپه‌ین بكات بۆ وازهێنان له هاوڕێیه‌تی هاوسه‌ری پێشوی شیرین چونكه توندوتیژیكاره! به‌ڵام په‌یتا په‌یتا سوپایه‌ك له خه‌ڵك ده‌بینین سه‌ركۆنه‌ی قوربانیه‌كه ده‌كه‌ن.
به كه‌یسبوونی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه به‌رامبه‌ر شیرین كراوه كارێكی باشه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ركردنی قوربانیه‌كه ده‌كات. ئه‌وه‌یان كات، یاسا، ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی باش له دۆست و، توانای قوربانیه‌كه‌ش بۆ دووباره هه‌ستانه‌وه بڕیاری لێ ده‌ده‌ن. شیرین جارێكی‌تر ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێته‌وه، جارێكی‌تر جیاده‌بێته‌وه و ڕه‌نگه‌ش بگه‌ڕێته‌وه لای حوسام و دواتریش به‌یه‌كجاری جیابێته‌وه و له قوربانی بوون ڕزگاری ببێت و ببێته فریادڕه‌سی قوربانیانیریش ئه‌مه‌یان كات و كه‌سایه‌تی شیری ڕۆڵی تێدا ده‌بینێت.

له‌م كه‌یسه‌دا ئه‌م جۆرانه‌ی توندوتیژی بوونیان هه‌یه:
توندوتیژی جه‌سته‌یی (لێدان و په‌لاماردان)، توندوتیژی سێكسی (بێبه‌شكردنی شیرین له منداڵ و گومانكردن له ژن بوون و سه‌رنجڕاكێشی ئه‌و)، توندوتیژی ده‌رونی (پشتگوێ خستن، چاودێریكردن، هه‌ڕه‌شه‌لێكردنی و ترساندی به جیابونه‌وه) وه توندوتیژی ئابوری (به‌كارهێنانی پاره‌ی ئه‌و له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت). قسه و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خه‌ڵكانه‌شی كه دژ به شیرینن جگه له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت عه‌یبه ده‌رونی و كه‌سایه‌تیه‌كانی خۆیان به‌مه داپۆشن ده‌چنه خانه‌ی جۆره جیاجیاكانی توندوتیژیه‌وه، هه‌ر له توندوتیژی ده‌رونیه‌وه بیگره هه‌تا توندوتیژی سێكسی. نمونه‌ی شیرین بۆ هه‌زاران كه‌یسیتریش لێره و له‌وێ ڕاسته، هه‌روه‌ها نمونه‌ی ئه‌وكه‌سه توندوتیژیكاره ده‌م كراوانه‌شه‌ی كه ڕاست و چه‌پ قسه فڕێ ده‌ده‌ن.
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكدا بكه‌ین كه توندوتیژیمان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن و چی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكه‌ین كه دێنه ناوه‌وه و، ده‌بنه ته‌واوكه‌ر و درێژكراوه‌ی ئه‌و توندوتیژیه‌ی كه توندوتیژیكاره‌كه ده‌ستی داوه‌تێ؟
ده‌بێت په‌نا ببرێته به‌ر دادگا و پۆلیس ئاگادار بكرێته‌وه، له میسر بیت یاخود كوردستان هه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه‌ت هه‌یه. به‌ڵێ متمانه به دادگا و پۆلیس گرنگه، به‌ڵام وێڕای ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوه بنێیت له‌به‌ر ئه‌وه‌نا كه، شتێك بۆ خه‌ڵك بسه‌لمێنیت، له‌به‌ر خۆت. قوربانی ده‌بێت به‌هاوكاری كه‌سانی ده‌وروبه‌ری یه‌كه‌م شت كه بۆ خۆی ده‌كات به ڕێگه‌ی یاسایی به‌رگری له‌خۆی بكات و، داوای پاراستن بكات.
تۆ قوربانی ده‌ستی توندوتیژیت، ئه‌مه‌ش نه جێگه‌ی شه‌رمه نه خه‌تای تۆیه. تۆ لاواز نیت، نه‌خۆش نیت، به‌ته‌نیا نیت و، نابێت خۆت بشاریته‌وه. ده‌كرێت له ئاكامی توندوتیژیدا توشی گرفتی ده‌رونی ببیت، بترسیت و سڵ له خه‌ڵكی بكه‌یته‌وه ئه‌مه تاوانی تۆ نییه. توندوتیژیكاره‌كه تاوانباره ده‌بێت ده‌ستی بۆ درێژ بكرێت و، ببرێته به‌رده‌م دادگا نه‌وه‌ك تۆی قوربانی. تۆ نابێت و پێویست ناكات داوای لێبوردن له‌كه‌س بكه‌یت، توندوتیژیكاره‌كه به داوای لێبوردن به‌رامبه‌ر به تۆ قه‌رزاره. ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه خۆیان هه‌ڵده‌قورتێنن و، ده‌بنه ته‌واوكه‌ری تاوانی توندوتیژیكاره‌كه ده‌بێت داوای لێبوردن بكه‌ن. مه‌ترسه، ناویان به‌ره شكاتیان لێبكه و، كه‌سوكاریان له كرده‌كانیان ئاگادار بكه‌ره‌وه. توندوتیژی له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا ڕێگه پێدراو نییه و ئاسایی نییه. بێده‌نگی تۆی قوربانی هه‌رگیز مانای به‌ڕێزی تۆ نییه. بواردان به‌هاتنه ناوه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه پشتیوانی توندوتیژیكاره‌كه ده‌كه‌ن له قوربانیه‌وه ده‌تگۆڕێت ده‌تكات به ته‌واوكه‌ری تاوانی توندوتیژی.
Comments
Post a Comment