ڕاستی قه‌ده‌غه‌كراو
ڕاستی قه‌ده‌غه‌كراو
تانیا كورد میرزا
ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان
ڕاستی به‌ڵام به‌ده‌ر له دیوی فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی، ئه‌و ڕاستیه‌ی كه له ئاكامی لێكۆڵینه‌وه، دانپێدانان و به‌ڵگه‌كانه‌وه خۆی دهسهپێنهت، مه‌به‌ستم ئه‌و ڕاستیه‌یه.
ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ئاماژه‌م پێدا گه‌رچی به‌دڵی لایه‌نی به‌رامبه‌ر یاخود هه‌ندێك كه‌سیش نه‌بێت تاكه ڕاستییه‌كه كه نابێت بخرێته ژێر ووردبینی (ئه‌گه‌ر و داخۆ و تۆ بڵێیه‌وه)، ئه‌و ڕاستییه هیچ گومانێك ناگرێته خۆی مه‌گه‌ر ڕاستییهكیتر به به‌ڵگه‌وه به‌درۆی بخاته‌وه، ئه‌و ڕاستییه ته‌نیا له‌ناو سیستمی (قانون قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌كات)دا هه‌یه و خۆی نمایش ده‌كات، نه‌وه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كه قانون، دادگا و پارێزه‌ره‌كانیان هه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌بێت هه‌بن.
له‌ناو سیستمی (قانون قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی)دهكاتدا به‌ته‌نیا قانونه‌كان نین كه په‌سه‌ندن و گونجاون له‌گه‌ڵ شوێن، سه‌رده‌م و ستایڵی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه بگره ئه‌وانه‌شی كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ قانونه‌كان هه‌یه و به تایتڵی جیاجیاوه كارده‌كه‌ن كه‌سانێكن باوه‌ڕیان به فه‌لسه‌فه‌ی قانونه‌كان، ئه‌ركه‌كانیان و لێكه‌وته‌كانیان هه‌یه و خاوه‌نی ڕۆشنبیرییه‌كی گه‌وره‌ی قانونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فیڵۆسۆفی و مێژوییشن.
هه‌رچی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه قانون، دادگا و قانونییه‌كان هه‌ن چونكه ده‌بێت هه‌بێت، ڕاستی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه نییه كه باسم كرد، ڕاستی لێره له كه‌سێكه‌وه بۆ كهسێكیتر، له شه‌وه‌وه بۆ ڕۆژ، له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكیتر ده‌گۆڕێت، ڕاستی لێره‌دا ماده‌یه‌كی نه‌رمه به‌ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه، ڕاستی لێره‌دا ڕاستی نییه ده‌رگایه‌كی ئاسنینه له‌به‌رده‌م خودی ڕاستیدا، هه‌یه هه‌تا ڕاستی بواری ده‌ركه‌وتنی نه‌بێت.
وه‌ك چۆن ئه‌وشته‌ی كه هه‌یه و ناونراوه ڕاستی و ڕاستی نییه، ئاوه‌هاش قانونیه‌كان هه‌ن هه‌تا بوارنه‌ده‌ن ڕاستی ده‌ربكه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێكجار باجه‌كه‌شی شێواندنی ڕاستی ڕاسته‌قینه بێت و نیشاندانی بێت وه‌ك درۆ!
ڕاستی له بواری كریمینۆڵۆجیدا
بواری كریمینۆڵۆجی یه‌كێكه له بواره هه‌ره خۆشه‌ویسته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و قانونیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت پسپۆڕی له بوارێكدا وه‌ربگرن و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندایه، به‌ته‌ك قانونیهكانهوه هه‌ریه‌كه له سایكۆڵۆجیست و، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌توانن ببنه پسپۆڕ له‌م بواره‌دا به‌ڵام كاری ئه‌م دوو گروپه جیاوازه له هی قانونیه‌كان.
قانونیه‌كانی ئه‌م بواره یان توێژه‌رن و له ڕێگه‌ی توێژینهوهكانیانهوه به شتی نوێ ده‌گه‌ن، ده‌كرێت توێژه‌ر و ڕاهێنه‌ریش بن له بواری پریڤێنشندا، یان پارێزه‌رن.
ئه‌م بواره له وڵاتانی خاوه‌ن سیستمی (قانون قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌كات)دا به‌ته‌نیشت بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆراوه واته زیاد له‌جارێك له ساڵێكدا كۆرسی تایبه‌ت، واته پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه، واته داهێنان و گه‌یشتن به قانونی نوێ، واته دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێنی كۆن و پڕكردنه‌وه‌یان به زانستی نوێ، واته لۆیاڵیتی، واته باوه‌ڕبوون به خودی ئه‌ركه‌كه‌ت و تێكه‌ڵنه‌كردنی داخوازی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌ركه‌كه‌تدا.
له كوردستانیش وه‌ك هه‌ر جێیهكیتر ئه‌م بواره بوارێكی خۆشه‌ویست و په‌سه‌نده له‌لای قانونیه‌كان، هه‌ندێكیان به‌بێ بوونی پسپۆڕیش كاری تێداده‌كه‌ن، وا تێپه‌ڕیوه هه‌تا ئه‌مڕۆ كه بڕوانامه‌ی باچڵهر به‌سه، ههندێكیتر ته‌نانه‌ت قانونیشیان نه‌خوێندوه و هیچ كام له بواره‌كانی سایكۆڵۆجی و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان نه‌خوێندنه‌وه، یان خوێندویانه و پسپۆڕنین له كریمینۆڵۆجی به‌ڵام خۆیان به پسپۆڕی بواری كڕیمینۆڵۆجی ده‌ناسێنن و قسه‌ده‌كه‌ن (به‌تایبه‌ت له تاوانه‌كانی توندوتیژیدا) چونكه یه‌كێك له به‌شه‌كانی بواری زانستی كڕیمینۆڵۆجی توندوتیژییه به جۆره جیاجیاكانیه‌وه.
هه‌ر كه‌یسێك كه ڕویداوه ئنجا تاوانبار بهسزاگهیهندرابێت یان كه‌یسه‌كه هێشتا له پڕۆسێسدابێت به ده‌موده‌ستی چه‌ند كه‌سێكدا تێپه‌ڕیوه و تێده‌په‌ڕێت. ڕاستی ئه‌و كه‌یسانه و چیرۆكه‌كانیان ڕاستیه‌كه قه‌ده‌غه‌یه له‌وانه‌ی كه كه‌یسه‌كه‌یان چوه‌ته به‌رده‌ست و، بۆیان نییه بیكه‌نه بنێشته خۆشه‌ی ده‌می خۆیان و خه‌ڵكی.
ئه‌وانه‌ی كه له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن وه چۆنیه‌تی كاركردنیان
قانونیه‌كان، سایكۆڵۆجیست و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دوای وه‌رگرتنی پسپۆڕیان له‌م بواره‌دا ده‌بێت به‌رده‌وامی كاركردنیان له‌م بواره‌دا به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه گرێدرابێت. ڕاسته هه‌ركام له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌ركه‌كانیان جیایه به‌ڵام پابهندیهكانیان یه‌كه.
له گرنگترین ئه‌و مه‌رجانه؛
ئاوایه كه هه‌یه
یه‌ك له مه‌رجه‌كانی كاركردنی قانونیه‌كان كه لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وانه‌یه كه پسپۆڕی كریمینۆڵۆجین ئه‌وه‌یه نابێت به‌دوای هۆكاری تاوانه‌كه‌دا بگه‌ڕێن چونكه ئه‌مه ئه‌ركی ئه‌وان نییه و ناچێته خانه‌ی پسپۆڕی ئه‌وانه‌وه.
قانونی كار له‌گه‌ڵ ئه‌و فاكتهدا ده‌كات كه هه‌یه نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو ببێت یان نه‌بێت.
كاری قانونیه‌كان قسه‌كردن نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی پیاوێك له ژنه‌كه‌ی خۆی ده‌دات، بۆچی كوڕێك ده‌نگ به‌سه‌ر خوشكه‌كه‌یدا به‌رز ده‌كاته‌وه و جنێو ده‌دات، بۆچیهكان ده‌كرێت له ژیانی تایبه‌تدا بۆ قانونیه‌كان گرنگبن ئه‌مه ئاساییه چونكه مرۆڤن، به‌ڵام وه‌ك پسپۆڕ و قانونی وێڕای گرنگیان قانونی ئیش له‌سه‌ر ئاكام ده‌كات نه‌وه‌ك باسكردنی هۆكاره‌كان.
قانونییهك كه باوه‌ڕی به هۆكاره‌كان هه‌یه و به‌دوای ئه‌وه‌وه‌یه بزانێت بۆچی فڵانه پیاو لاچاوی ژنه‌كه‌ی خۆی شین كردوه‌ته‌وه به‌هه‌ڵه بڕوانامه‌ی دراوه‌تێ و به‌شێكی هه‌ڵه‌ی خوێندنوه و زانیاری نییه.
سایكۆڵۆجیستهكه كار له‌گه‌ڵ قوربانیه‌كه ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات هاوكاری بكات تا ژیانی ئاسایی بێته‌وه.
توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه به‌دوای هۆكارهكانهوهیه به‌ڵام قانونیه‌كه كار له‌سه‌ر ئاكامه‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر پارێزه‌ره، ئه‌گه‌ریش توێژه‌ره ئه‌وه هه‌ر توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئاكامی تاوانه‌كانن نه‌وه‌ك هۆكاره‌كانی ڕودانی تاوانه‌كه و بۆچیهكان.
خۆ ئه‌گه‌ر قانونییهك له بواری پریڤێنشنیشدا كارده‌كات ئه‌وه كاره‌كه‌ی هه‌مدیسان په‌یوه‌ندی به هۆكاره‌كانه‌وه نییه په‌یوه‌ندی به ڕێگریكردن له ڕودانی تاوانه‌كه‌وه هه‌یه.
دادوه‌ر له‌كاتی سزادانی ژنكوژێكدا ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بكوژه‌كه به سزا به‌گه‌یه‌نێت نه‌وه‌ك به‌دوای هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی تاوانه‌كه‌وه بێت هه‌تا بكوژه‌كه ئازاد بكات.
به‌ڵێ هۆكاره‌كان ده‌بنه هۆی دیاریكردنی جۆری سزاكان، به‌ڵام بیانونین به‌ده‌ست قانونیهكانهوه بۆ ده‌ربازكردنی تاوانبار له سزا.
(كهیسێكم هه‌بوو وه‌رم نه‌گرت، ڕاسته قوربانیه‌كه لێیدرابوو له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه و لاچاوی شین و مۆر بوو، به‌ڵام ژنه‌كه زۆر ده‌مه‌وه‌ر و بێحه‌یا بوو بۆیه پیاوه‌كه‌ی لێی دابوو.) ئه‌م ڕسته‌یه گه‌ڕانه به‌دوای هۆكاردا و هه‌وڵدانه بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه و به‌رگریكردن له تاوانباره‌كه له‌بری قوربانیه‌كه.
نه‌دركاندنی نهێنی نه به ڕاسته‌وخۆ نه به ناڕاسته‌وخۆ
كریمینۆڵۆجیست بۆی نییه له مه‌جلیسی دانیشتن و چهنڵه جیاوازه‌كانی سۆشیاڵ میدیادا، له تیڤی و چاوپێكه‌وتندا باس له‌و كه‌یسانه بكات كه كاری تێداكردوون.
به ڕاسته‌وخۆ به‌هیچ جۆرێك بۆی نییه قسه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان بكات، واته بۆی نییه ناوی قوربانی\ تاوانبار به‌رێت، بۆی نییه ناوه‌ڕۆكی كه‌یسه‌كه باس بكات، بۆی نییه شوێنی نیشته‌جێبونیان باس بكات.
باوه‌ڕێك هه‌یه لای وایه به بونی ڕه‌زامه‌ندی قوربانی\ تاوانبار پسپۆڕی بۆی هه‌یه باسیان بكات، به‌ڵام من به‌و بۆچونه وه‌رناگرم و ده‌ڵێم؛ به بوونی ڕه‌زامه‌ندی نوسراوی قوربانی\ توانباریش بۆی نییه باسی بكات چونكه قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌یسێك كه ده‌چێته ئه‌م بواره‌وه لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌رونی خه‌ڵك ده‌بێت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌ی كه ده‌یگێڕێته‌وه به‌جۆرێكی فه‌نتازی بیگێڕێته‌وه كه وا له لاو و گه‌نجان بكات كرده تاوانكاریهكهیان لا شیرین بێت و ڕه‌نگه‌ش چه‌ندباره‌ی بكه‌نه‌وه!
به ناڕاسته‌وخۆش قانونی بۆی نییه قسه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسانه بكات، واته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناویش نه‌هێنێت، ناوه‌ڕۆكیش به دیته‌یڵ باس نه‌كات هه‌ر نابێت قسه له‌م باره‌یه‌وه بكات چونكه دیسان ده‌بێته هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای هه‌ندێك و له‌لای ههندێكیتریش ده‌بێته مۆتیڤه‌ی كرده‌ی تاوانكاری.
(به باوه‌ڕی من) باوه‌ڕ نییه
كریمینۆڵۆجیست مرۆڤه، ده‌كرێت له زۆرشتدا باوه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆیی هه‌بێت كه له باوه‌ڕی مامۆستایه‌كی ماتماتیك جیاوازبن ئه‌مه ئاساییه، به‌ڵام وه‌ك كریمینۆڵۆجیست باوه‌ڕه‌كانی ئه‌و باوه‌ڕن به فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌كه نه‌وه‌ك باوه‌ڕه چه‌وت یان باوه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی.
ده‌شێت (ئه‌گه‌ر مریشك خۆی خۆڵ نه‌كات به‌سه‌ری خۆیدا كه‌س بۆی نییه خۆڵ بكات به‌سه‌ریدا.) یه‌كێك بێت له باوه‌ڕه چه‌وته‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه كریمینۆڵۆجیستهكهی تێدا گه‌وره بوه و ده‌ژیت، به‌س ئه‌م نابێت به‌م باوه‌ڕه كار بكات، كاری ئه‌و ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی كه خۆڵه‌كه ده‌كات به‌سه‌ری مریشكه‌كه‌دا به سزا بگه‌یه‌نێت، خهڵكیتر فێربكات خۆڵ نه‌كه‌ن به‌سه‌ر مریشكدا، توێژینه‌وه بنوسێت له‌م بواره‌دا.
ڕسته‌ی له‌وجۆره‌ی سه‌ره‌وه واته؛ گۆڕینه‌وه‌ی ڕۆڵی قوربانی و تاوانبار، ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا مه‌ترسیدارترین شته كه تاوانباران و پشتیوانانیان ده‌یكه‌ن و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی ڕزگاربونی تاوانبار له سزا چ جای بگات به‌وه‌ی كه قانونی خۆی ڕۆڵی تاوانبار و قوربانی بگۆڕێته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌زانی بێت له‌كه و شوره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ریش به‌مه‌به‌ست بێت هه‌ر خراپتر!
نمونه؛
(ژنه‌كه حه‌زی له پیاوێكیتر بوو، بۆیه مێرده‌كه‌ی كوشتی. حه‌زی له‌و پیاوه نه‌كردایه مێرده‌كه‌ی نهیدهكوشت، خۆی بوه هۆكاری تاوانه‌كه. كه‌س له‌خۆڕا ناكوژرێت بزانه چی كردووه.) ئه‌مه بۆچونێكی تاوانكاریانهیه، توندوتیژییه، سێكسیزمه و گۆڕینه‌وه‌ی ڕۆڵی قوربانی و تاوانباره، بۆچونێكه كه یاسای وڵاتانی پێشكه‌وتوو سزایان بۆ بڕیوه‌ته‌وه، هیچكه‌س هه‌روه‌ها هیچ قانونیهك بۆی نییه ڕسته‌ی له‌مجۆره‌ی هه‌بێت، ئه‌وان ده‌بێت گۆكهرانی ئه‌م ڕسته‌یه به سزا به‌گه‌یه‌نن و خه‌ڵكیش فێربكه‌ن قسه‌ی وانه‌كه‌ن نه‌وه‌ك خۆیان له پێش ئه‌وانیتره‌وه خۆیان بخلیسكێنن!
ڕسته‌ی له‌مجۆره بڕینه‌وه‌ی حوكمی پێشینه‌یه به‌سه‌ر قوربانیدا له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت حوكم بدرێت تاوانباره نه‌وه‌ك قوربانی، ئه‌وه هیچ كه حاكم كه‌سێكیتره و له شوێنێكیتر كارده‌كات نه‌وه‌ك كریمینۆڵۆجیستهكه.
چۆن ئه‌و ڕستانه ڕاست ده‌كرێنه‌وه؟
قوربانی هه‌رچیه‌كی گوتبێت، هه‌رچیه‌كی كردبێت، هه‌رچیه‌كی له‌به‌ر كردبێت تاوانبار بۆی نییه و نه‌ده‌بوو لێی بدات، جنێوی پێبدات و بیكوژێت، نه‌ده‌بوو پاره‌ی نه‌داتێ، نه‌ده‌بوو سوكایه‌تی پێ بكات، كه كردویه‌تی شایه‌نی سزایه انجا پله‌ی نزیكیهكهی هه‌رچیه‌ك بێت له قوربانیه‌كه‌وه.
تاوانبار له‌و ده‌مه‌دا و دوای یه‌كلابونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایا ژنه‌كه‌ی جنێو ده‌دات دوو رێگه‌ی له‌به‌رده‌سته؛
په‌نا بردنه به‌ر دادگا و شكات كردن له ژنه‌كه‌ی چونكه جنێوی داوه، یانیش جیابونه‌وه له ژنه‌كه یان ڕێگه‌ی سێیه‌م كه په‌نابردنه به چاره‌سه‌ری خێزانی و بینینی توێژه‌ری ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌تا هۆكاری جنێودانهكان دیاری بكات و به‌دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێ.
خۆ ئه‌گه‌ر له دادگا، یان له كاتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ردا ده‌ركه‌وت پیاوه‌كه هۆكاره بۆ توڕه بوونی ژنه‌كه و ئه‌و دنه‌ی ده‌دات و وای لێده‌كات له پێستی خۆی بێته ده‌ره‌وه ئه‌و ده‌مه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ش نه‌یه‌وێت دادگا ده‌بێت جیایان بكاته‌وه و خۆی و منداڵی بپارێزێت.
واته ئه‌وانه‌ی كه ناوبران و له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن هیچ قسه نه‌كه‌ن؟
قسه‌كردن له بواری كریمینۆڵۆجیدا وه‌ك ئاماژه‌م پێدا به كۆمه‌ڵێك مه‌رجه‌وه به‌نده، ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌رجه‌كان بێنه دی ئه‌وكاته كه‌سی پسپۆڕ كه ده‌یه‌وێت قسه بكات ده‌بێت دڵنیابێت له‌وه‌ی كه قسه‌كانی له‌بری تۆقاندنی خه‌ڵك چاویان ده‌كاته‌وه و ڕێیان بۆ ڕوناك ده‌كاته‌وه، ده‌بێت پسپۆڕ دڵنیابێت له جۆری گێڕانه‌وه و قسه‌كردنه‌كه كه نابێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی تاوان و توندوتیژیتر و كه‌س چاو له تاوانباره‌كان ناكات (ئه‌مه‌یان پێویستی به بڕوانامه، خوێندن و پسپۆڕی تایبه‌ته له بواری پریڤێنشندا).
ئه‌گه‌ر پسپۆڕ له هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه دڵنیابوه‌وه ئه‌وده‌مه ده‌توانێت قسه بكات، ئه‌ویش ده‌بێت قسه‌كردنه‌كه بۆ گروپێكی دیاریكراوبێت، كه‌سانی به‌ساڵداچوو، نه‌خۆشی ده‌رونی و منداڵ پارێزراوبن و بهدوربگیرێن له گوێگرتن له‌م باسانه.
ئه‌ی چۆن خه‌ڵك وانه و په‌ند له هه‌ڵه و تاوانی خهڵكیتر وه‌ربگرێت؟
هه‌ڵه‌ی كه‌س به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت نابێت و نه‌بوه‌ته وانه بۆ كه‌سیتر، خۆ ئه‌گه‌ر به بۆنه‌ی هه‌ڵه‌ی كه‌سێكه‌وه كه‌سانیتر وانه‌یان وه‌ربگرتایه ده‌بوو ئاماری تاوانه‌كان ساڵانه ڕوی له‌كه‌می بكردایه و لانیكه‌م سه‌دان كه‌س له‌ترسی زیندانی كردنی هاوڕێ و ناسیاوه‌كانیان ده‌ستیان له ئه‌نجامدانی تاوان بگێڕایه‌ته‌وه، به‌ڵام وانییه.
تاكه ڕێگه بۆئه‌وه‌ی وا له خه‌ڵك بكه‌ین كه بزانن كامه كردانه تاوانكارین و ده‌چنه خانه‌ی توندوتیژی و تاوانكاریه‌وه كۆرسه‌كانی پریڤێنشنه، ئه‌مه‌ش كات، پاره و پسپۆڕی تایبه‌تی ده‌وێت و ده‌بێت به‌شێكبێت له پلانی ده‌وڵه‌ت نه‌وه‌ك هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی.
ته‌نیا ڕێگه‌ی خێراش بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك په‌ند له كرده تاوانكاریهكهی وه‌ربگرێت سزادانه نه‌وه‌ك باسكردنی كرده‌ی تاوانكاری خه‌ڵك كه ده‌شێت ئاكامه‌كه‌ی ته‌واو پێچه‌وانه بێت له په‌شیمان كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ئه‌نجامدانی كرده‌ی تاوانكاری.
(ئه‌وه ڕاستیه‌كه‌یه و ده‌بێت باسبكرێت)
نه‌خێر، نابێت باسبكرێت، ئه‌وه ڕاستیه‌كه‌یه به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه ڕاستی تۆ نییه ڕاستی كه‌سێكیتره، ئه‌وكه‌سه مافی نه‌داوه‌ته تۆ ئه‌و ڕاستیه بكه‌یته حیكایه‌ت. ئه‌وه ڕاستیه‌كه‌یه به‌ڵام نابێت باسبكرێت، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌جێبهێڵیت و ئه‌و مافه بده‌یته خۆی كه باسی بكات یانیش نه‌یكات، ڕاستیه، به‌ڵام باسكردنی له‌تۆ قه‌ده‌غه‌یه.
به‌وجۆره هه‌ڵه‌یه قسه‌كردن له‌سه‌ر ڕاستیه‌ك كه خاوه‌نداریه‌كه‌ی بۆ كهسێكیتر ده‌گه‌ڕێته‌وه هیچ كه هاوكاری قوربانیه‌كان و خه‌ڵك ناكات و نابێته وانه بۆكه‌س بگره خودی ڕاستیش به‌هۆی گێڕانه‌وه چهوتهكانهوه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه و وه‌ك ڕاستیه‌كی درۆینه یانیش وه‌ك درۆیه‌كی به‌زۆر كرا‌و به ڕاستی ده‌رده‌خات.
ئه‌و ڕاستیه هیچكات پێویستی به گێڕانه‌وه‌ی كه‌س نییه هه‌تا ڕاستی بوونی خۆی بسه‌لمێنێت.
گێڕانه‌وه و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی ڕویانداوه به‌شێكه له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری قوربانی ئه‌و تاوانانه، ده‌ستبردن بۆ ئه‌م ڕاستیانه و بڵاوكردنه‌وه‌یان چاره‌سه‌ری قوربانیه‌كان دواده‌خات و دۆخی ده‌رونیان ئاڵۆزتر ده‌كات
لێكه‌وته نهرێنیهكانی قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسانه
قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی توندوتیژی له ده‌می پارێزه‌ر، قانونی، ڕاهێنه‌رانی پریڤێنشن و لێكۆڵهرهكانهوه ده‌بێته‌هۆی نه‌مانی متمانه‌ی قوربانیه‌كان به دادگا و كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕه‌كان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چیتر قوربانی نه‌وێرێت په‌نابه‌رێته به‌ردادگا بۆ به سزاگه‌یاندنی كه‌یسه‌كه‌ی نه‌با ئه‌وه‌ی كه كه‌یسه‌كه‌ی ده‌چێته به‌رده‌ست سبه‌ی بیكاته حكایه‌ت.
قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی توندوتیژی ده‌بێته هۆی قوڵبونه‌وه‌ی تراومای قوربانیه‌كان، ترس، نه‌مانی متمانه بههیچكهس، ترس له بڵاوبونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان بۆ ده‌وروبه‌ریان زیادده‌بێت و جارێكی‌تر له‌بری هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه ده‌چنه‌وه دواوه و ده‌چنه‌وه ناو ماڵه‌كانیان و به‌ته‌نیا به‌دیار خۆیانه‌وه داده‌نیشن.
چی بكرێت؟
ده‌بێت ده‌ست و برد بكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌مجۆره لێدوان، نوسین و قسانه له سۆشیاڵ میدیادا و به‌یاسا ڕێكبخرێت و زوو ئه‌و ڤیدیۆیانه بسڕێنه‌وه.
هه‌نگاوی دواتر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌ژێر ناوی كریمینۆڵۆجیستدا كارده‌كه‌ن كۆبكرێنه‌وه و بكرێنه كریمینۆڵۆجیست و پێبگه‌یه‌نرێت (بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌م بواره‌دا، كۆرسی به‌رده‌وام، توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگایی خۆیان له پێشچونی ئه‌م زانسته و گۆڕانكاریه‌كانی نیشان بده‌ن.)
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ن به په‌یماننامه‌یه‌كی فه‌رمی پابه‌ند و ناچاربكرێن به پاراستنی نهێنی كه‌یسه‌كان و باسنهكهردنی كه‌یسه‌كان و لێدوان نه‌دان بۆ هیچ لایه‌نه‌ك، ئه‌گه‌ر نا ببرێنه به‌رده‌م دادگا و سزابدرێن.
ئه‌م كه‌سانه به‌رله‌وه‌ی كاریان بدرێتێ ده‌بێت له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشه‌وه ئه‌ستۆپاكی بهێنن، نهێنی نهدركێن
بن، كه‌سانی سه‌لامه‌ت و بێوه‌ی بن، باوه‌ڕیان به مافی مرۆڤ، مافی ژن و منداڵ هه‌بێت، قوربانی بوونی قوربانی وه‌ك عه‌یبه و تاوان سهیرنهكهن و كهسانێكبن كه خاوه‌نی باكگراوندێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ڕۆشنبیرین و ئه‌مه‌ش بسه‌لمێنن.
ئه‌م كه‌سانه جگه له بوونی بڕوانامه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به تێستی سایكۆڵۆجیدا تێپه‌ڕن و ده‌ربچن ئنجا كاریان بدرێتێ.
ئه‌م كه‌سانه ده‌بێت ده‌رمان بن نه‌وه‌ك خۆیان ببنه‌وه به ده‌رد و به‌دوای ده‌رماندا بگه‌ڕێین بۆیان.
ئەم بابەتە لە گۆڤاری نوێبونەوە بڵاوبوەتەوە
Comments
Post a Comment