كامڵا هێرس مێژوو ده‌نوسێته‌وه

كامڵا هێرس مێژوو ده‌نوسێته‌وه

تانیا كورد میرزا

ماسته‌ر له‌ قانون، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان


مێرڵ ستریۆ، ئۆپرا وینفری، تایله‌ر سویفت له‌ نمونه‌ی ئه‌و ژنه‌ دیارانه‌ی ئه‌مریكان كه‌ به‌ ئاشكرا پشتیوانی كامڵا هێرس ده‌كه‌ن و خه‌ڵك به‌ ده‌نگدان بۆ كامڵا هانده‌ده‌ن.



هه‌ر به‌ته‌نیا ئه‌و ژنه‌ دیارانه‌ نین گه‌لێكیتر له‌ ژنه‌ دیاره‌كان، پڕۆفیسۆره‌كانی زانكۆ، گۆرانیبێژ، ژنانی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نكاری ئه‌مریكا له‌ پشتی هێرسه‌وه‌ وه‌ستاون، به‌ڵام ئایا پشتبه‌ستن ته‌نیا به‌ ژنه‌كان به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی كامڵا ببێته‌ سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا؟

هێرس جگه‌ له‌ ده‌نگی ژنه‌كان پێویستی به‌ ده‌نگی پیاوانه‌ و كاریشی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگیان كردووه‌.

كامڵا ده‌توانێت مێژووی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بنوسێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ببێته‌ سه‌رۆك و له‌ كێبڕكێدا به‌رامبه‌ر به‌ تڕه‌مپ بیباته‌وه‌ یانیش سه‌رنه‌كه‌وێت و نه‌یباته‌وه‌.

كامڵا له‌نێو ده‌نگده‌رانی ژندا به‌گوێره‌ی ڕاپرسیه‌كان له‌پێش تڕه‌مپه‌وه‌یه‌، هه‌رچی له‌نێو ده‌نگده‌رانی پیاودایه‌ به‌جۆرێكیتره‌ و جار هه‌یه‌ نزیكه‌ له‌وه‌ی پێش تره‌مپ بكه‌وێت، جاریش هه‌یه‌ كه‌مێك له‌ دواوه‌یه‌تی!

به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی ژنانی سپی پێست و پێست به‌ڕه‌نگ یه‌كێكه‌ له‌و هه‌ده‌فانه‌ی كه‌ كامڵا دیاریكردووه‌.

خۆ كاندنیدكردنی كامڵا هێرس كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌مریكادا ئاسان و بێبه‌ربه‌ست و بێكێشه‌ نه‌بوون بۆی، له‌ دیارترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م هاریس؛

سێكسیزم و به‌ دوژمن ناساندن و سه‌یركردنی ژنیه‌تی كامڵا هێرس

(كامڵا هێرس خانمێكی پشیله‌ی بێمنداڵه‌.) ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نمونه‌ دیارانه‌ی سێكسیزم و نیشاندان و به‌كارهێنانی ژن بوونی كامڵا بۆ دژایه‌تیكردنی كه‌ له‌لایه‌ن جه‌ی، دی ڤێنس(كاندیده‌ بۆ جێگری تڕه‌مپ)ه‌وه‌ به‌كارهێنرا.

ڤێنس لایوایه‌ كه‌ هێرس ناتوانێت ببێته‌ سه‌رۆكێكی باش، چونكه‌ دایكێكی بایڵۆجی نیه‌، ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا سێكسیزم و پێناسه‌كردنی ژنه‌ به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ و ژماره‌ی هێلكه‌كانی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كیتره‌وه‌ پێناسه‌ی ڤێنسه‌ بۆ خۆی وه‌ك پیاوێكی پیاوسالاری سه‌رده‌مه‌ تاریكه‌كان، وه‌ك توندوتیژیكارێكی سیاسی چونكه‌ ئه‌و وه‌ك پیاوێكی ترادیشنه‌ڵ نایه‌وێ ددان به‌ بوونی هیچ جۆرێكیتری دایكدا بنێت جگه‌ له‌ دایكی بایڵۆجی!

ژنیه‌تی هێرس به‌وجۆره‌ توندوتیژانه‌یه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتێكدا له‌ كه‌مپه‌ینی (ڕیپه‌بڵیكه‌ن)ه‌ كاندا هیچكات نه‌مانبیست و نه‌مانبینی پیاوبوونی تڕه‌مپ و باوكایه‌تیه‌كه‌ی بخرێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و له‌دژی به‌كاربهێنرێته‌وه‌.

(سێكسیزم و دژایه‌تیكردنی ژن بوونی ژن یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كشانه‌وه‌ی ژنان له‌ خۆ كاندنیكردن و هاتنه‌ ناو دنیای سیاسته‌وه‌ له‌ ئه‌مریكادا.) دكتۆر نادیا بڕاون زانكۆی جۆرجتاون، دی سی.

وێڕای سێكسیزم و دژایه‌تیكردنی ژن بوونه‌كه‌شی كامڵا سڵی له‌ خۆكاندیدكردن نه‌كرده‌وه‌، نه‌كشایه‌وه‌ و به‌رده‌وام بوو.


پێست به‌ڕه‌نگی كامڵا هاریس وه‌ك سپیه‌تی پێستی هه‌رژنێكیتری ئه‌مریكییه‌، نه‌ نیشانه‌ی تایبه‌تمه‌ندبوونه‌، نه‌ نیشانه‌ی كه‌مكورتی و نه‌نگیه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌شیان كردوه‌ته‌ به‌ربه‌ستێكیتر بۆی


له‌ ڕاپرسیه‌كاندا پشتیوانی سپی و پێست به‌ڕه‌نگه‌كان به‌ ئاشكرا خۆی جیاكردوه‌ته‌وه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پیاوانی پێست به‌ڕه‌نگ به‌هه‌مان شێوه‌ی ژنانی پێست به‌ڕه‌نگ(له‌سه‌دا نه‌وه‌دیان) ده‌نگده‌ری كامڵا هێرسن و ده‌نگده‌ری (دێمۆكراتس)ه‌ كانن. له‌ ڕابردودا به‌ته‌نیا له‌ نیوه‌زیاتری ژنانی پێست سپی ده‌نگیانداوه‌ته‌ (دێمۆكراتس)ه‌كان له‌كاتێكدا زیاتر له‌ نیوه‌ی پیاوانی پێست سپی ده‌نگده‌ری تڕه‌مپن و ده‌یانه‌وێت ده‌نگ به‌و بده‌ن.

ژنێكی مه‌ڵتی ئێثنكی پێست به‌ڕه‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ پیاوێكی تاردیشنه‌ڵی سپی پێست.


هێرس وه‌ك ئاماژه‌مپێدا جگه‌ له‌ ده‌نگی ژنه‌كان پێویستی به‌ ده‌نگی پیاوه‌كانیشه‌، به‌ڵام چۆن ده‌گات به‌ ده‌نگی پیاوه‌كان و چی كردووه‌؟


 به‌رگریكردن له‌ مافه‌كانی ژنان له‌سه‌روو هه‌مویانه‌وه‌ مافی منداڵ له‌باربردن یه‌كێك بوو له‌ خاڵه‌ دیاره‌كانی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی كامڵا هێرس. كامڵا هه‌وڵیدا جگه‌ له‌ ژنه‌كان پیاوه‌كانیش له‌ مه‌ترسی قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ له‌باربردن ئاگاداربكاته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه‌وه‌ كه‌ پیاوه‌كان ژنه‌كانیان به‌هۆی فریانه‌كه‌وتنی منداڵ له‌باربردنه‌وه‌ له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ته‌نیا ئه‌ركی به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان له‌ كۆڵناوه‌.

هێرس گه‌یاندنی كه‌؛ قه‌ده‌غه‌كردنی منداڵ له‌باربردن به‌ته‌نیا بۆ ژنه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ و زه‌وتكردنی ماف نییه‌، بگره‌ بۆ پیاوه‌كانیش كه‌ مێرد، هاوڕێ، باوك، برا و كوڕی ژنه‌كان مه‌ترسیه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌.


هێرس به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستا به‌ ناونانی (تم واڵتز) وه‌ك كاندنی بۆ جێگری خۆی پردێكیتری دروستكرد بۆ گه‌یشتن به‌ پیاوانی ترادیشنه‌ڵی سپی پێستی ئه‌مریكا و به‌رزكردنه‌وه‌ی چانسی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌كانیان.


ئۆباما داوا له‌ پیاوان ده‌كات ده‌نگی خۆیان بده‌نه‌ كامڵا هاریس

ئۆباما پشتگیری له‌ كامڵا هێرس ده‌كات و داواش له‌پیاوان ده‌كات به‌تایبه‌ت پیاوانی پێست به‌ڕه‌نگ كه‌ ده‌نگ نه‌ده‌نه‌ تڕه‌مپ و هاشوهوش و ده‌ركه‌وتنه‌كانی وه‌ك (هێز و هێمای به‌هێزی پیاوێك) نه‌بینن.

كامڵا هیوای به‌ ده‌نگی ژنانه‌ وه‌ك چۆن به‌ پشتیوانی و ده‌نگی پیاوانیش، ماوه‌ته‌ كه‌مێكیتر چاوه‌ڕێبكه‌ین و بزانین زلهێزترین و دێمۆكراسیترین وڵاتی دنیا متمانه‌ ده‌داته‌ ژنێك، پڕۆفیسۆره‌یه‌كی قانون، پارێزه‌رێك، به‌رگریكارێكی مافه‌كانی ژنان و قوربانیانی توندوتیژی وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا یان نا.


Comments

Popular posts from this blog

نوسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ ژنێكی شاعیره‌

هه‌موو باوه‌ش پێداكردنێك خۆشه‌ویستی نییه‌