Posts

Showing posts from 2024

ڕاستی قه‌ده‌غه‌كراو

Image
ڕاستی قه‌ده‌غه‌كراو تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ڕاستی به‌ڵام به‌ده‌ر له‌ دیوی فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی، ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی لێكۆڵینه‌وه‌، دانپێدانان و به‌ڵگه‌كانه‌وه‌ خۆی ده‌سه‌پێنه‌ت، مه‌به‌ستم ئه‌و ڕاستیه‌یه‌. ئه‌و ڕاستیه‌ی كه‌ ئاماژه‌م پێدا گه‌رچی به‌دڵی لایه‌نی به‌رامبه‌ر یاخود هه‌ندێك كه‌سیش نه‌بێت تاكه‌ ڕاستییه‌كه‌ كه‌ نابێت بخرێته‌ ژێر ووردبینی (ئه‌گه‌ر و داخۆ و تۆ بڵێیه‌وه‌)، ئه‌و ڕاستییه‌ هیچ گومانێك ناگرێته‌ خۆی مه‌گه‌ر ڕاستییه‌كیتر به‌ به‌ڵگه‌وه‌ به‌درۆی بخاته‌وه‌‌، ئه‌و ڕاستییه‌ ته‌نیا له‌ناو سیستمی (قانون قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی ده‌كات)دا هه‌یه‌ و خۆی نمایش ده‌كات، نه‌وه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ قانون، دادگا و پارێزه‌ره‌كانیان هه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت هه‌بن. له‌ناو سیستمی (قانون قسه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی)ده‌كاتدا به‌ته‌نیا قانونه‌كان نین كه‌ په‌سه‌ندن و گونجاون له‌گه‌ڵ شوێن، سه‌رده‌م و ستایڵی ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بگره‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ قانونه‌كان...

الشخص التوكسیك

Image
الشخص التوكسیك يريد إقناعك بأن ردود فعلك على أفعاله هي المشكلة، أما في الحقيقة لولا أفعالهم ما كانت هناك ردود فعل.

كامڵا هێرس مێژوو ده‌نوسێته‌وه

Image
كامڵا هێرس مێژوو ده‌نوسێته‌وه ‌ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ قانون، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان مێرڵ ستریۆ، ئۆپرا وینفری، تایله‌ر سویفت له‌ نمونه‌ی ئه‌و ژنه‌ دیارانه‌ی ئه‌مریكان كه‌ به‌ ئاشكرا پشتیوانی كامڵا هێرس ده‌كه‌ن و خه‌ڵك به‌ ده‌نگدان بۆ كامڵا هانده‌ده‌ن. هه‌ر به‌ته‌نیا ئه‌و ژنه‌ دیارانه‌ نین گه‌لێكیتر له‌ ژنه‌ دیاره‌كان، پڕۆفیسۆره‌كانی زانكۆ، گۆرانیبێژ، ژنانی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نكاری ئه‌مریكا له‌ پشتی هێرسه‌وه‌ وه‌ستاون، به‌ڵام ئایا پشتبه‌ستن ته‌نیا به‌ ژنه‌كان به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ی كامڵا ببێته‌ سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا؟ هێرس جگه‌ له‌ ده‌نگی ژنه‌كان پێویستی به‌ ده‌نگی پیاوانه‌ و كاریشی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگیان كردووه‌. كامڵا ده‌توانێت مێژووی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بنوسێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ببێته‌ سه‌رۆك و له‌ كێبڕكێدا به‌رامبه‌ر به‌ تڕه‌مپ بیباته‌وه‌ یانیش سه‌رنه‌كه‌وێت و نه‌یباته‌وه‌. كامڵا له‌نێو ده‌نگده‌رانی ژندا به‌گوێره‌ی ڕاپرسیه‌كان له‌پێش تڕه‌مپه‌وه‌یه‌، هه‌رچی له‌نێو ده‌نگده‌رانی پی...

Challenging the Dehumanization of Women

Image
Challenging the Dehumanization of Women Genim Muhammed (Nuêbûnewe Magazin) inteviewed Tania Kurd Mirza: “One of the major problems is that women are not treated with the dignity and respect they deserve as human beings!” Tania Kurd Mirza, a master’s degree holder in law, is a prominent figure in combating violence against women and children. She is one of the most prominent and active women in the field of women’s and children’s rights in Kurdistan, and has dedicated her life to promoting their rights. Her writings have been published in various books and articles, including “Shorbay Pelaw” (Soup of Shoe), “Rehana’s Blood or bloody Mint”, “each hug means not love” (educational), and numerous articles and research papers. A Heartfelt Conversation I was honored to have this opportunity to conduct an interview with Tania Kurd Mirza in this new issue of the Renewal Magazine, particularly on the topic of women’s issues. I would like to extend my gratitude to her for her thoughtful and detai...

نوسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ ژنێكی شاعیره‌

Image
نوسه‌ری ڕۆمانه‌كه‌ ژنێكی شاعیره‌ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ قانون، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان ئه‌گه‌ر ناوی نوسه‌ره‌كه‌ش له‌سه‌ر به‌رگی ڕۆمانی (یاده‌وه‌ری خوێن له‌ زمانی گوڵه‌وه‌) نه‌نوسرێت، هه‌ر زوو و دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێڕێك دڵنیاده‌بیته‌وه‌ له‌وه‌ی نوسه‌ره‌كه‌ ژنه‌ و له‌گه‌ڵ كه‌مێك به‌رده‌وام بوون له‌ خوێندنه‌وه‌ش بۆت ده‌رده‌كه‌وێت نوسه‌ره‌ ژنه‌كه‌ شاعرێكی خه‌یاڵ فراوانیشه‌، دنیاكه‌ی پڕیه‌تی له‌ په‌پوله‌ی باڵ نه‌خشینی هه‌مه‌ قه‌باره‌ و هه‌مه‌ ڕه‌نگ. زمانی نوسین زمانێكی تایبه‌ته‌، زمانێكه‌ سه‌ر به‌ گروپی دنیای فراوانی شعره‌، زمانه‌كه‌ ناوی زمانی شعره‌. هه‌ر گوڵه‌ و له‌ژێر ناوی خۆیاندا به‌ندێكی ڕۆمانه‌كه‌ له‌خۆده‌گرن، گوڵه‌كان چیرۆكی ڕوته‌ڵه‌یی گیرفان و كاسه‌ ده‌گه‌ڕنه‌وه‌، باسی پیاوسالاری و دڕكوداله‌كانی و ڕه‌گه‌ قوڵه‌كانی كۆنه‌په‌رستی ده‌كه‌ن، گوڵه‌كان باسی سوڕی خوێنی مانگانه‌، باسی دووگیانی، باسی ژانی منداڵ بوون و ته‌نیاییمان بۆده‌كه‌ن. گوڵه‌كان باسی ژنمان بۆده‌كه‌ن، ژن له‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌لاخراو، له‌ ...

ئه‌گه‌ر بجه‌نگین ده‌یبه‌ینه‌وه‌

Image
كامڵا هاریس تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ قانونی ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان (شامڵا، شامڵا ناوی دایكمه‌، دایكم له‌ نۆزده‌ساڵیدا كۆڵێجی ته‌واوكردووه‌ و به‌ باپیرمی گوتووه‌؛ ده‌مه‌وێت زانست بخوێنم، ده‌مه‌وێت له‌ بێركڵه‌ی بیخوێنم.) (باپیرم جه‌نگاوه‌رێك بووه‌ له‌پێناوی ئاشتیدا بۆ ئندیا جه‌نگاوه‌، باپیرم به‌ دایكم ده‌ڵێت؛ باشه‌، بچۆ بخوێنه‌، تكتی فڕۆكه‌ی بۆ ده‌بڕێت و كچه‌كه‌ی ده‌نێرێته‌ بێركڵه‌ی بۆ خوێندن.) كامڵا به‌مجۆره‌ ده‌ستده‌كات به‌گێڕانه‌وه‌ی مێژوی خێزانه‌كه‌ی و له‌ پیاهه‌ڵدان و ئافه‌رین به‌ دایكیدا ده‌ستپێده‌كات، چونكه‌ ئه‌و ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بناسێنێت ده‌بێت سه‌ره‌تا باسی كۆڵنه‌دان، به‌رده‌وامی و ئازایه‌تی دایكی بكات، ئه‌و ده‌زانێت ئه‌وه‌ی مێژوی نه‌بێت نابێته‌ خاوه‌نی داهاتوش. كامڵا هاریس یه‌كێكه‌ له‌و ژنه‌ به‌خته‌وه‌رانه‌ی كه‌ خاوه‌نی نمونه‌یه‌كی باڵای ژنه‌ له‌ ژیانیدا كه‌ دایكیه‌تی، كۆڵنه‌دانی دایكی، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕه‌یسیزم له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگی پێست و جیاكاری ڕه‌گه‌زی، شه‌ڕكردن بۆ مافه‌ك...

براد پیت، ئەو باوکەی کە منداڵەکانی لێیدەترسن

Image

(له‌ئێمه‌دا كۆتایی دێت)

Image
(له‌ئێمه‌دا كۆتایی دێت) كۆڵین هووڤه‌ر تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ قانونی ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی ده‌ستور و زانستی تاوانناسی و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان.  (له‌ئێمه‌دا كۆتایی دێت) یه‌كێكه‌ له‌ شاكاره‌كانی نوسه‌ری ئه‌مریكی كۆڵین هووڤه‌ر كه‌ نوسه‌ر وێڕای ئه‌وه‌ی لێهاتویی خۆی له‌ نوسیندا ده‌رده‌خات، وه‌ك شاره‌زایه‌كی وورد و به‌سه‌لیقه‌ش له‌ بواری زانستی تاوانناسی و توندوتیژیدا ده‌رده‌كه‌وێت. نوسه‌ر له‌ ڕێگه‌ی كاراكته‌ری سه‌ره‌كیه‌وه‌ (لیلی بلۆم) ه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و شته‌مان نیشان بدات كه‌ ئێمه‌ی پسپۆڕی ئه‌م بواره‌ به‌ (زنجیره‌ی توندوتیژی) ناوی ده‌به‌ین. لیلی بلۆم، كچێكی جوانه‌ و تاقانه‌ی دایك و باوكیه‌تی. بلۆم له‌ به‌رده‌ستی باوكێكی توندوتیژیكار و ده‌ستوه‌شێندا گه‌وره‌ ده‌بێت و خاوه‌نی دایكێكه‌ كه‌ قوربانی بوونی خۆی له‌ژێر ناوی خۆشه‌ویستیدا به‌ژێر به‌ڕه‌وه‌ كردووه‌. به‌ به‌رچاوی بلۆمه‌وه‌ باوكی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی ژووری دانیشتنه‌كه‌ له‌ دایكی ده‌دات و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته‌ سه‌ر. باوكی بلۆم پیاوێكی كۆنترۆڵكار، ده‌نگبه‌رز، ده‌ستوه‌شێن و تۆقێنه‌ره‌ كه‌ ...

پیاوه‌تی ژه‌هراوی

Image
پیاو ناگری  پیاوه‌تی ژه‌هراوی تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ قانون، پسپۆڕی ده‌ستور و زانستی تاوانناسی و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان به‌رله‌وه‌ی باسی پیاوه‌تی ژه‌هراوی بكه‌م باشتره‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی بخه‌مه‌ ڕوو كه‌ پیاوه‌تیه‌كی ساغ و ئاساییه‌. پیاوبوون ئه‌گه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاسایی و ساغی خێزان، كۆمه‌ڵگا و سیستمدا تێبپه‌ڕێنرێت پیاوه‌تییه‌كی سه‌لامه‌تی لێده‌رده‌چێت كه‌ سودی بۆ خێزان، كۆمه‌ڵگا و هه‌موو دنیا ده‌بێت له‌بری زیان. پیاوی ئاسایی پیاوێكه‌ هه‌مووان حه‌زده‌كه‌ن له‌ده‌وری كۆببنه‌وه‌، سوودبه‌خشه‌، خۆشه‌ویستی به‌خشه‌، ژن، منداڵ و ژینگه‌ دۆسته‌. پیاوی ئاسایی پێیوستی به‌ سه‌لماندنی پیاوه‌تیه‌كه‌ی نییه‌، چونكه‌ به‌كردار دیاره‌ كه‌ پیاوه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی پیاوه‌تی ژه‌هراوییه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ده‌یه‌وێت خۆی له‌ڕێگه‌ی ڕشتنی ژه‌هره‌وه‌ نمایشبكات و خۆی خاڵی بكاته‌وه‌. بۆئه‌وه‌ی پیاوی ژه‌هراوی بناسینه‌وه‌ ده‌بێت نیشانه‌كانی پیاوه‌تی ژه‌هراویمان لاڕوون بێت و ده‌ستنیشانیان بكه‌ین. پیاوه‌تی ژه‌هراوی ئاودانی گوێی منداڵی كوڕه‌ به‌وه‌ی‌ هه‌سته‌كانی خۆی ن...

پیاوبوون و له‌ فۆڕمه‌كه‌ی خۆیدا

Image
پیاوی ڕاسته‌قینه‌ پیاوبوون و له‌ فۆڕمه‌كه‌ی خۆیدا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ قانونی ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی ده‌ستور و زانستی تاوانناسی، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان خه‌باتی چه‌ندساڵه‌ی ژنان بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌كانی خۆیان وه‌ك مرۆڤ، دروستبونی ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌م‌ مافانه‌ له‌ وڵاتانی جیاجیادا به‌ وڵاتانی هه‌ژار و وڵاتانی سێیه‌میشه‌وه‌ له‌لایه‌ك وه‌ دروستبوونی ئایدیۆلۆجیای فێمینیسموسیش له‌لایه‌كیتره‌وه‌ به‌ته‌نیا نه‌بووه‌ هۆی دروستبوونی گۆڕانكاری به‌سه‌ر پێناسه‌ و ڕۆڵی ژن له‌ كۆمه‌ڵگادا، بگره‌ كاریكرده‌ سه‌ر گۆڕینی فۆڕمی پیاوبوونیش. گه‌رچی خه‌باتی ژن چ له‌ ڕابردودا چ له‌ ئێستاشدا، له‌ بنه‌مادا له‌سه‌ر تێكدان و ئاڵۆزكاندنی ژنبوون و فۆڕمی ژنبوون دروست نه‌بووه‌ و ئامانج له‌ ئایدیۆلۆجیای فێمینسموسیش ئه‌وه‌نه‌بووه،‌ به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی خه‌باته‌كه‌ به‌ته‌ك گه‌یشتنی ژنان به‌ هه‌ندێك مافی خۆیان، هه‌ندێك كێشه‌ی نوێی بۆ ژن یاخود ڕاستتر بۆ فۆڕمی ژنبوون هێناوه‌ كه‌ به‌ر له‌ یاسا، به‌ر له‌ دادگا و كۆمه‌ڵگاش ژن ئێستا پێوه‌یان گیرۆده‌یه‌.  سه‌ره‌تا ...