شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئه‌وروپا به نوێنه‌رایه‌تی ئۆكراینا
شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئه‌وروپا به نوێنه‌رایه‌تی ئۆكراینا
ئایا كورد ده‌بێته پارێزه‌ری به‌ها ئه‌وروپیه‌كان؟
Tania Kurd Mirza, LL.M.
دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له مانگێك به‌سه‌ر شه‌ڕی نێوان ئۆكراینا و ڕوسیادا، كاولبونی چه‌ند شارێك، كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و سه‌رباز له هه‌ردوولا، پێشبینیه‌كانی به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕه‌كه و ئه‌گه‌ری دانوستان و ئاگربه‌ست بۆ تایبه‌تماندانی بواری جه‌نگ و په‌یوه‌ندیه دبلۆماسیه‌كان قورس و قورس‌تر ده‌بن. به‌جۆرێك تاكه پێشبینی دروست له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌یه كه جگه له ڤلادیمێر پوتین كه‌سیتر ئه‌وسه‌ری شه‌ڕه‌كه نازانێت و نازانێت كه‌ی كۆتایی دێت یان داخۆ ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست له‌نێواندا هه‌یه نا! به بازدان به‌سه‌ر مێژوی دروست بوونی ئۆكراینادا و كێشه سیاسیه‌كانی نێوان ئه‌و و ڕوسیادا، بۆ تێگه‌یشتن له‌م جه‌نگه ده‌بێت ئاماژه به ڕۆڵی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كیه‌تی ئه‌وروپادا بكرێت و دنه‌دان و پاڵپشتیه‌كانیان بۆ ئۆكراینا توێكاری ووردی بۆ بكرێت. ئایا ده‌كرێت پاڵپشتیه‌كانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه ئه‌ڵمانیا بۆ ئۆكراینا ته‌نیا له‌ڕوانگه‌ی دڵسۆزی و پاراستنی مافی مرۆڤ و به‌ها ئه‌وروپیه‌كانه‌وه سه‌یر بكرێت، یان له‌پشت ئه‌مه‌وه مه‌به‌ست و چیرۆكی ڕه‌گ قوڵ خۆیان داكوتاوه و باسناكرێن؟ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی ئه‌م شه‌ڕه و هه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌م وڵاتانه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌جۆرێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئۆكراینادا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا بێت و له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیه‌تی ناتۆ بێت. ئۆكراینا نه ئه‌ندامی یه‌كه‌میانه نه‌هی دووه‌میان، بۆیه خۆدانه پاڵی ئه‌م وڵاته، دنه‌دانی و پشتیوانیكردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ پێشینه‌ی په‌یوه‌ندی سیاسی و دبلۆماسی ئه‌ڵمانیا و ڕوسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ڵمانیا هێزی خۆی له‌ڕێگه‌ی ئۆكرایناوه ده‌مه‌زه‌رد ده‌كاته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ئۆكراینا ئه‌ندامی ئه‌م دووانه بوایه ئه‌وا نه‌وه‌ك پشتیوانیكردنی كارێكی مرۆڤدۆستانه ده‌بوو، بگره واجبێكی یاسایی هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام بوو. له سه‌ره‌تای ئه‌م جه‌نگه‌وه جگه له لێكۆڵه‌ره‌وانی بواری سه‌ربازی و سیاسی جه‌نگ، مێژونوسان و فه‌یله‌سوف، سیاسی و یاساناسه‌كانیشیان له قسه كردن و توێژینه‌وه‌دان. شتێك كه به‌رده‌وام له زاری هه‌مویانوه ده‌بیسترێت بریتیه له (ئه‌روپا به‌رگری له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی خۆی ده‌كات و ناچاره به به‌رگری كرد له ئۆكراینا)! لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه دێته ئاراوه داخۆ ئه‌گه‌ر به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی ئه‌وروپا له شه‌ڕێك و زیاتردا پارێزراوبن یان شه‌ڕه‌كه په‌یوه‌ندی به‌مانه‌و نه‌بێ ئیتر بێده‌نگ و بێلایه‌ن ده‌بن؟ هه‌مان پرسیارم له سیمینارێكی ئۆنلایندا سه‌باره‌ت به‌م جه‌نگه كرد و وه‌ڵامه‌كه‌یم به‌مجۆره وه‌رگرت؛(وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره به به‌ڵێ یان نه‌خێر قورسه، به‌ڵام ئه‌وروپا به‌رگری له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی خۆی ده‌كات كه مه‌جبوره به پاراستنیان له ئۆكراینادا). واته له‌به‌رئه‌وه‌ی له یه‌مه‌ن، ڕۆژئاوا، ئه‌فغانستان و ڕۆهینگا به‌ها و قیه‌مه‌كانی ئه‌مان له مه‌ترسیدا نه‌بوون ئه‌مان خۆیان به‌مه‌جبور نه‌ده‌زانی خۆ بهاونه ناو جه‌نگه‌كانه‌وه و ببنه به‌ره‌ی لایه‌ك دژ به‌وه‌یتر و چه‌كی بۆ بنێرن! له بنه‌مادا ئه‌م به‌هایانه له‌كوێوه دێن، چی و چی ده‌چنه ناو ئه‌م خانه‌یه‌وه و چی ناچێت؟ ئه‌م به‌هایانه له ماده‌ی دووه‌می گرێبه‌ستی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا (كۆنتراكتی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا)دا هاتوون و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له‌ناو یه‌كیه‌تیه‌كه‌دا ناچاركراون به پابه‌ند بوون به پاراستنی ئه‌م به‌هایانه كه خۆیان ده‌بیننه‌وه له پاراستنی مافی مرۆڤ، پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ، ئازادی، دیموكراتی، یه‌كسانی، پاراستنی یاسا، به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ له‌ناویشیدا مافی كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام ناچاركراون به پابه‌ندبوونیان به پاراستنی فره‌ڕه‌نگی له كۆمه‌ڵگاكانیاندا، لێبورده‌یی، نه‌بوونی جیاكاری، عه‌داله‌ت وه پاراستنی یه‌كسانی له‌نێوان ژن و پیاودا. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م ماده‌یه بكه‌ین ده‌بینین یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، یه‌كسانی و نه‌بونی جیاكاری له‌نێوان سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كاندا ناچاركراوه، لێره‌دا وشه‌ی مرۆڤ هاتووه نه‌وه‌ك ته‌نیا ئه‌وروپیه‌كان، كه مرۆڤێكی ئه‌فغانی، كوردێك و چینیه‌كیش ده‌گرێته‌وه. بۆیه ده‌بوو قسه‌كردن له‌باره‌ی به‌رگریكردن له ئۆكراینیه‌كان له‌به‌ر مرۆڤ بونیان بوایه نه‌وه‌ك له‌به‌ر ئه‌وروپی بوونیان. له‌ڕاستیدا نه‌وه‌ك ته‌نیا مردنی منداڵانی ئۆكراینا واته‌ی له‌كه‌داربونی ئه‌م ماده‌یه دێت بگره خنكانی كۆچبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان و ئه‌فریقاشدا. له‌لایه‌كیتره‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر (به‌ها ئه‌وروپیه‌كان یان به‌هاكانی هه‌ر وڵاتێك) له‌بنه‌مادا كارێكی دروست نییه ئه‌گه‌ر بكرێته مه‌هانه‌ی به‌رگری كردن یان نه‌كردنی مه‌سه‌له‌یه‌ك، چونكه هیچ وڵاتێك ناچارنییه به ڕێزگرتن له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی وڵاتێكی‌تر و كه‌سیش ناتوانێت به‌مه ناچاری بكات ئه‌گه‌ر خۆی نه‌یه‌وێت. لێره‌دا به نمونه‌یه‌ك زیاتر ئه‌مه ڕون ده‌كه‌مه‌وه كه خۆی له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی وڵاتانی زۆرینه ئیسلامدا ده‌بینێته‌وه. وڵاتی قه‌ته‌ر دوێنێ بڕیاریدا له‌كاتی یاریدا له یاریگای خۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای گروپی په‌لكه‌زێڕینه قه‌ده‌غه‌بكات وه هه‌رلایه‌ك ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات سزای ده‌دات. ئه‌مه یه‌كێكه له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی قه‌ته‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایی له ئه‌وروپا به‌خێرایی به‌رق به‌رز بوه‌ته‌وه و باسی ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، كه‌چی لێره‌دا كه‌س باس له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی وڵاتی قه‌ته‌ر و وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكات، كه ئه‌مه له‌خۆیدا دیفاكتۆی ئه‌وروپایه! ئایا ده‌توانین ئێمه ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ناچاربكه‌ین به‌وه‌ی به‌م به‌هایه‌وه پابه‌ند بن؟ بێگومان نه‌خێر، به‌ڵام ماده‌م شه‌ڕ بۆ پاراستنی به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن ده‌بوو ڕێز له به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی ئه‌وانیتریش بگرن. بۆیه باشتر و دروستتر وابوو ئه‌وروپا له‌م شه‌ڕه‌دا باسی له خاڵی هاوبه‌شی نێوان ڕوسیا و ئۆكراینا بكردایه تا له‌یه‌كیان نزیك بكاته‌وه نه‌وه‌ك دنه‌یان بدات به بیانوی پاراستنی به‌هاكانیانه‌وه. شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێكی هه‌بوو به‌ڵام هیچ كۆتاییكه‌ی به‌ڕونی دیارنییه و نازانرێت چی له مێشكی پوتیندا ده‌گوزه‌رێ. لێره‌دا ئاماژه به‌خاڵێك ده‌كه‌م كه یه‌كێك ده‌بێت له لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕه‌كه و له داهاتویه‌كی نزیكدا زیانی بۆ سه‌رجه‌م وڵاتان و به‌تایبه‌تیش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت، ئه‌ویش به‌سه‌ربازكردنی كۆمه‌ڵێك گروپ و كه‌سانی خۆبه‌خشه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه. ئه‌م گروپانه هه‌مه‌جۆرن له موسڵمانه‌كانی چیچانه‌وه بیگره بۆ خۆبه‌خشانی ئوسترالی، به‌ریتانی و ئه‌روروپی و ئه‌مریكی. مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گروپانه له‌پاش ته‌واو بوونی جه‌نگ یان ته‌واو بوونی ئه‌ركیان وه‌ك جه‌نگاوه‌ر ئه‌و توندوتیژیه‌ی كه له‌و جه‌نگانه‌دا فێری ده‌بن و ئه‌و دۆخه ده‌رونیه نائارامه‌ی كه بۆیان دروست ده‌بێت له شوێنێكیتری جیهان به‌كاری بهێننه‌وه (به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌و شوێنانه وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بن). به‌سه‌ربازكردنی كه‌سانێك كه شه‌ڕه‌كه ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕی ئه‌وان نییه و خه‌ڵكی ئه‌وێ نین گه‌رچی سوودی كاتی بۆ شه‌ڕكه‌ره‌كان هه‌یه، به‌ڵام زیانێكی درێژخایه‌ن و گه‌وره‌ی بۆ جیهان و مرۆڤایه‌تی ده‌بێت. لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به‌هیچ جۆرێك نه‌بنه لایه‌ن له‌م جه‌نگه‌دا و نه‌بنه شه‌ڕكه‌ر و پارێزه‌ری (به‌ها ئه‌وروپیه‌كان) كه له‌كۆتاییدا و زۆر به‌خێرایی له‌ده‌ستدانی هه‌موو به‌ها و ده‌ستكه‌وتێكی كوردی لێده‌كه‌وێته‌وه.
Comments
Post a Comment