نه‌یاره‌كه‌ت یه‌كجار نه‌یارته، دۆستی نه‌یاره‌كه‌ت دووجار و زیاتریش
نه‌یاره‌كه‌ت یه‌كجار نه‌یارته دۆستی نه‌یاره‌كه‌ت دووجار و زیاتریش تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسای ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان دوژمنی دوژمنه‌كه‌ت دوژمنته، مه‌یكه‌ره دۆستت تۆ وه‌ك ئه‌وان مه‌به كه له‌گه‌ڵ دوژمنی دوژمنه‌كه ده‌بنه دۆست. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه داده‌نیشێت كه دڵی تۆیان شكاند و كه قسه‌یان به‌تۆ گوت، ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌به‌ستێت كه چاره‌ی تۆیان ناوێت، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی تۆ تێكه‌ڵ ده‌بێت و، نان و كه‌بابیان له‌گه‌ڵ ده‌خوات له چاو نه‌یاره‌كانت پله‌یه‌ك به‌رزتر نه‌یارته، ئه‌مه‌یان ترسناكتره له نه‌یاره‌كانت، نه‌یاره‌كانت به‌ئاشكرا، به‌بێ شه‌رم و به‌بێترس دژایه‌تیان كردیت، قسه‌یان پێگوتیت و ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر تۆ گوت كه شیاوت نه‌بوو، به‌س ئه‌وكه‌سه‌ی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانت ده‌به‌ستێت یان به‌دزیه‌وه هاموشۆیان ده‌كات، یان له‌ژێر بیانوی پوچدا كه هه‌رچیه‌كبن تێكه‌ڵیان ده‌كات، هیچ له‌و ڕاستیه كه‌م ناكاته‌وه كه: ئه‌وه‌ی تۆی بوێت له‌گه‌ڵ