(له‌ئێمه‌دا كۆتایی دێت)

(له‌ئێمه‌دا كۆتایی دێت) كۆڵین هووڤه‌ر تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له قانونی ئه‌ڵمانی، پسپۆڕی ده‌ستور و زانستی تاوانناسی و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان. (له‌ئێمه‌دا كۆتایی دێت) یه‌كێكه له شاكاره‌كانی نوسه‌ری ئه‌مریكی كۆڵین هووڤه‌ر كه نوسه‌ر وێڕای ئه‌وه‌ی لێهاتویی خۆی له نوسیندا ده‌رده‌خات، وه‌ك شاره‌زایه‌كی وورد و به‌سه‌لیقه‌ش له بواری زانستی تاوانناسی و توندوتیژیدا ده‌رده‌كه‌وێت. نوسه‌ر له ڕێگه‌ی كاراكته‌ری سه‌ره‌كیه‌وه (لیلی بلۆم) ه‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌و شته‌مان نیشان بدات كه ئێمه‌ی پسپۆڕی ئه‌م بواره به (زنجیره‌ی توندوتیژی) ناوی ده‌به‌ین. لیلی بلۆم، كچێكی جوانه و تاقانه‌ی دایك و باوكیه‌تی. بلۆم له به‌رده‌ستی باوكێكی توندوتیژیكار و ده‌ستوه‌شێندا گه‌وره ده‌بێت و خاوه‌نی دایكێكه كه قوربانی بوونی خۆی له‌ژێر ناوی خۆشه‌ویستیدا به‌ژێر به‌ڕه‌وه كردووه. به به‌رچاوی بلۆمه‌وه باوكی له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی ژووری دانیشتنه‌كه له دایكی ده‌دات و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر. باوكی بلۆم پیاوێكی كۆنترۆڵكار، ده‌نگبه‌رز، ده‌ستوه‌شێن و تۆقێنه‌ره كه ...