جوانی ژه‌هراوی جوانی نییه
یه‌كه‌م بوكه‌شوشه‌ی باربی داون سیندرۆم جوانی ژه‌هراوی جوانی نییه تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور و ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كۆمپانیای مهتڵی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی یاری، بوكه‌شوشه‌ی باربی به نیشانه‌كانی داون سیندرۆمهوه خسته بازاڕاوه. ئامانجی كۆمپانیای مهتڵی ئه‌مریكی له خستنه ڕووی بوكه‌شوشه‌ی باربی داون سیندرۆم، له‌لایه‌كه‌وه په‌سه‌ندكردنی منداڵانی داون سیندرۆمه به‌وجۆره‌ی كه‌هه‌ن له‌لایه‌كیتره‌وه كاركردنه بۆ جێگیركردنی ڕۆڵی بێلایه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه له دروستكردنی بوكهشوشهدا. به‌رله‌وه بچمه ناو باسی دروستكردن و فۆڕمی بوكه‌شوشه‌ی باربیهوه كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوی نه‌خۆشی داون سیندرۆم ده‌ڵێم له‌ناو كورددا. له كوردستان وه‌ك وڵاتانی دراوسێ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه وشه‌ی (مه‌نگۆلی) به‌كارده‌هێنرێت كه له‌خۆیدا وشه‌یه‌كی نه‌شیاوه، هه‌ڵه‌یه‌كی زانستیه و ڕهیسیزمیشه. له‌ڕوی زانستیه‌وه ئه‌و دۆخه نه‌خۆشییه و ناوێكی زانستی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه، داون سیندرۆمه. له ڕوی مۆراڵه‌وه به‌كارهێن...