Posts

Showing posts from March, 2023

چۆن توندوتیژیكار و ده‌ستدرێژیكاری سێكسی بناسینه‌وه‌؟

Image
له‌ ژووری نوستندا شایه‌تمان نییه‌ چۆن توندوتیژیكار و ده‌ستدرێژیكاری سێكسی بناسینه‌وه‌؟ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان به‌ تۆمه‌تی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر خانمێكی فه‌ره‌نسی به‌ناوی لاورا پریۆل، گۆرانیبێژی مه‌غریبی سه‌عد لمجه‌ره‌د له‌ فه‌ره‌نسا دادگاییكرا و دوای ساغبونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ریدا به‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردن سزادرا. چیرۆكی ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ بۆ ساڵی ٢٠١٦ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وكات پریۆل سكاڵا له‌ دژی لمجه‌ره‌د تۆمار ده‌كات و به‌ ده‌ستدرێژی و توندوتیژی سێكسی تۆمه‌تباری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وكات وێڕای گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی تایبه‌تیش تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ر تۆمه‌تباردا ساغ نه‌بوونه‌وه‌‌. ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و توندوتیژی سێكسی له ‌ناوماڵ و له‌نێوان هاوڕێ و ژن و مێرددا یه‌كێكه‌ له‌ سیما دیاره‌كانی توندوتیژی ناوماڵ. توندوتیژیكار له‌م باره‌دا له‌ناو چوار دیواری داخراودا تاوانه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌ ژووری نوستنیشدا شایه‌تمان ده‌ست ناكه‌وێت! پریۆل كۆڵی له‌ سه...

یاسای سوڕی خوێنی مانگانه

Image
یاسای سوڕی خوێنی مانگانه كێ بێنوێژه‌، ژنی خوێندار یان كه‌سی دژه‌ژن؟ تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان گه‌رچی نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌ر وڵاتێك یاخود زیاتر له‌ نیوه‌شی مانگانه‌ سوڕی خوێنیان هه‌یه‌ و شتێكی ئاسایی، سروشتتی و تایبه‌ته‌ به‌ جه‌سته‌ی ژن به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ تابووه‌. ناوه‌كه‌ی، ڕه‌نگه‌كه‌ی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا و ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ی ژنیش پێوه‌ی تابووه‌. له‌ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ له‌ بواری فێمینزم و پاراستنی ژناندا ئیسپانیا وه‌ك یه‌كه‌م وڵات له‌ ئه‌وروپادا یاسایه‌كی تایبه‌تی به‌ پشووی خانمان له‌كاتی سوڕی خوێنی مانگانه‌دا ده‌ركرد. خانمان به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه‌ بۆیان هه‌یه‌ مانگانه‌ له‌م كاته‌دا له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و كارنه‌كه‌ن. یاسایه‌كی وه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ڕێزگرتن و قبوڵكردنی جه‌سته‌ی ژن وه‌ك خۆی، ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و مافه‌كانیان له‌ بازاڕی كاردا به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی جه‌سته‌یان ده‌پارێزێت. له‌ جیهاندا هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆریای باشور، تایوان و یابانیش یاسایه‌كی له‌مجۆره...