Posts

Showing posts from January, 2023

بڕیاره‌ هه‌ڵه‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له‌ لاهای

Image
بڕیاره‌ هه‌ڵه‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له‌ لاهای تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان پاشنیوه‌ڕۆی هه‌ینی ٥ ی فێبریوه‌ری ٢٠٢١ دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان له‌ هه‌یگ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ‌بڕیاریدا كه‌: “فه‌له‌ستین وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی له‌ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ سه‌یربكرێت، ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی غه‌زه‌ و زه‌فه‌ی غه‌ربیش كه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی ساڵی ١٩٦٧ خراونه‌ته‌ سه‌ر ئیسرائیل به‌شێكن له‌وڵاتی فه‌له‌ستین.” بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان هه‌ڵه‌ی یاسایی به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی تێدایه‌، كه‌ ده‌بوو دادگای ناوبراو زیاتر خۆی ماندوبكردایه‌ و نه‌كه‌وتایه‌ته‌ هه‌ڵه‌ی له‌مجۆره‌وه‌. یه‌كه‌م؛ فه‌له‌ستین وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ بونی وڵات به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ بونی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی سه‌ره‌كی و كۆمه‌ڵێكیتریش وه‌ك هی لاوه‌كی، ده‌بێت مه‌رجه‌ سه‌ره‌كیه‌كان ئاماده‌بن بۆ بونی هه‌ر وڵاتێك. كه‌ خۆیان له‌: ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، دانیشتوان، سیاده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ چ به‌گو...

نه‌كوژرا كوشتتان

Image
نه‌كوژرا كوشتتان په‌لامارنه‌درا په‌لامارتاندا تانیا كورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان كوشتنی كچێكی پانزه‌ساڵان و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر كچان و ژنان له‌ده‌ره‌وه‌ و له‌ناو ماڵدا به‌هاوكاری سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و ڕێنوێنی كۆمه‌ڵگا جێبه‌جێده‌كرێت. ئه‌م كچ و ژنانه‌ ده‌كوژرێن چونكه‌ تۆ وه‌ك پور، مام و كه‌سوكار ده‌بینیت كه‌ لێی ده‌درێت، له‌ قوتابخانه‌ ده‌رده‌هێنرێت، له‌به‌رچاوی میوان ته‌ریق ده‌كرێته‌وه‌ و ناونه‌تۆره‌ی نه‌شیاوی لێده‌نرێت و له‌ كه‌سایه‌تی كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ به‌س ده‌مت پان ده‌كه‌یته‌وه‌ و هیچ ناڵێیت ئه‌گه‌ریش بیلێیت ده‌ڵێیت: (كچی خۆیه‌تی هه‌قم چییه‌.). ئه‌مانه‌ ده‌كوژرێن چونكه‌ تۆ ده‌مت داناخه‌یت و بوختانكه‌ر، سێكسیست و توندوتیژیكاریت چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ له‌ماڵه‌وه‌ ڕابكه‌ن و بچنه‌ شێڵته‌ری داڵده‌دان تۆ به‌ (بێته‌ربێت، به‌ره‌ڵا، ڕه‌دوكه‌وتوو و كچی سه‌ره‌ڕۆ) ناویان ده‌به‌یت ئه‌وانیش له‌ترسی ده‌مت ڕاناكه‌ن و له‌به‌رده‌ستی خێزانه‌ تاوانباره‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه‌ و ده‌یانكوژن.  ده‌كوژرێ...