Posts

Showing posts from October, 2019

براوەکانی باکووری سووریا

Image
  براوەکانی باکووری سووریا تانیا کورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، ڕاهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان پاش لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان “باکووری سوریا” و تێپەڕینی چەند ڕۆژێک بەسەر هێرشی سوپای تورکیا و بەرگری هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەڕوانگەی بێپشتیوانی کوردەوە لەلایەک و نابەرابەری هێز و چەک لەلایەکیترەوە، کورد وەک بژاردەیەکی ناچاری چووە ناو یاریەکەوە کە چەند دەرئەنجامێکی دوور مەودا و نزیکی لێدەکەوێتەوە. ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ رژێمی ئەسەد بووە هۆی تێکەڵکردنی زیاتری کارتەکان لە سوریادا، بەجۆرێک بێجگە لە ئاڵۆزی ناوچەکە و بەرژەوەندی زلهێزەکان ئەم “ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن”ەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕژێمی سوریا زیاتر پێشبینی دۆخەکەی لێڵ کردووە.   بەخۆ دزینەوە لە پرسیاری “ بۆچی کورد لە سوریا ئەم لێتێگەیشتنەیان   واژۆ کرد؟” دەبێت ڕوناکی بخرێتە سەر بەشی لایەنەکان؛   هەریەک لە تورکیا، ڕژێمی ئەسەد، ڕوسیا و ئەمریکاش بە بڕ و شێوەی جیاجیا   سوودمەند دەبن. ئەردۆغان...

کێبەرکێکی ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق

Image
کێبەرکێکی ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراق ناڕەزایەتیەکان لە عێراقدا بەرەو کوێ؟   وێنەی خۆپیشاندەرانی عێراق؛ لە ئەلروبایەوە وەرگیرا  تانیا کورد میرزا ماسته‌ر له‌ یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و ده‌ستور، راهێنه‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان عێراقێکی وابەستە بە  وڵاتانی دراوسێیەوە لەڕووی سیاسی و ئابووریەوە و بەڕێوەبردنی لەلایەن سەرکردەگەلی قوڕمیشکراوی وڵاتانەوە، دەخوازێت پاڵنەرە دەرەکیەکان لەکاتی شیکردنەوەی دۆخێکیدا بە وردی باس بکرێن. بەڵام دروستتر لەمە ئەوەیە، سەرەتا ئاماژە بەو هۆکارە بکرێت کە وا دەکات بە ئاسانی کاریگەری دەرەکی خەڵک لە هێلانەکانیان بهێنێتە دەرەوە و بیانباتە سەر شەقامەکان، ئەوانیش   پاڵنەرە ناوخۆییەکانن کە خۆیان لە داواکاریە سەرەتاییە ڕەواکانی وەک؛ ئاو، کارەبا و ڕەخساندنی هەلی کار و دامەزراندن و ئەمن و ئاسایشدا دەبیننەوە. باسکردنی ئەم هۆکار و پاڵنەرە ئاساییە ناوخۆییانە وەک پاڵنەرێکی ڕوکەش و هاکەزایی لەخۆیدا بە بیانووی گومانکردن لە ئاستی هۆشیاری و پێشکەوتنی کۆمەڵگای عێراقی بەشێوەیەکی گشتی، هەڵەیە...