Posts

Showing posts from June, 2025

Man and Money!

Image
Man and Money! The Money-Less Women Tania Kurd Mirza A master’s degree holder in law LL.M, Constitution law, Criminal law, GBV Trainer (“If there’s love, money has no value!”)—This is a French saying that implies when you love someone, you don’t count their money, you don’t interfere, and you don’t manage expenses and costs. Many women have been burdened by this saying in the name of love —either placed under its weight by others or voluntarily submitting to it themselves. Some women, even after years of living together, never realized there was a problem, which later led their husbands to mistreat them, resorting to economic violence that, in extreme cases, ended in death due to poverty. Maybe  a woman over the age of seventy finds its easier to be young women nowadays than being woman in their youth period. Women over the age of eghties find its easier to be young women then being woman in their youth period or even their mother’s gener, because currently women can work, easily o...

هەموو باوەشپێداکردنێک خۆشەویستی نییە

Image
ڕونکردنەوەی مامۆستا و پەروەردەکار بەڕێز مامۆستا مەحمود باجەڵان لەسەر ناوەڕۆکی نامیلکەی (هەموو باوەشپێداکردنێک خۆشەویستی نیە) ی تانیا کورد میرزا، لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ و بەرنامەی ڕۆژێکی نوێی کوردسات هەموو باوەشپێداکردنێک خۆشەویستی نییە: پاراستنی منداڵان لە توندوتیژی و هەراسانکردنی سێکسی مەحمود عەبدولکەریم باجەڵان سەرەتای منداڵی، بەتایبەتی منداڵانی قۆناغی باخچەو قۆناغی بنەڕەتیی، قۆناغێکی هەستیارە و پێویستی بە پاراستن و چاودێری هەیە، گرنگە لەوە تێبگەین کە هەموو باوەشێک گوزارشت لە خۆشەویستی یان ئاسایش و پارێزراوی ناکات، هەندێک جار، باوەشکردن دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ هەوڵی کۆنترۆڵکردن یان ئیستغلالکردن، بۆیە دەبێت وریا بین و ئاگاداری ئەو مەترسیانە بین کە منداڵان لە ژینگە جۆراوجۆرەکانیاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. (هەموو باوەشپێداکردنێک خۆشەویستی نییە) ناونیشانی نامیلکەیەکە لە نووسینی خاتوو(تانیا کورد میرزا) کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە یاساو پسپۆڕی زانستی تاوانناسیی و بەرەنگاربوونەوەی تودوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵانە، لەم نامیلکەیەدا، کە لە (٣٤) لاپەڕەدا زۆر بە شێوازێکی ئاسان و پوخت ئەوە ...

پیاو و پارە

Image
پیاو و پارە ژنە بێپارەکان تانیا کورد میرزا ماستەر لە یاسا، پسپۆڕی زانستی تاوانناسی و دەستور، ڕاهێنەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان و منداڵان (کە خۆشەویستی لەئارادابێت، پارە نرخی نامێنێت!)، ئەمە دەستەواژەیەکی فڕەنسییە و مەبەستی ئەوەیە کاتێک کەسێکت خۆشدەوێت چیتر سەیری پارەکانی ناکەیت، گیرفان جیایی ناکەیت و پارە و خەرجیەکان ناژمێریت. زۆر زۆرن ئەو ژنانەی کە بەناوی خۆشەویستییەوە خراونەتە ژێر باری ئەم دەستەواژەیەوە یانیش خۆیان ئارازومەندانە چونەتە ژێر ئەم بارەوە. هەندێک ژن سەرەتا و هەتا ساڵانێکی زۆری بەیەکەوەبوونیش هەستیان نەکردووە کە کێشەیەک بوونی هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دواجار پیاو خراپ مامەڵە بکات لەگەڵیاندا، توندوتیژی ئابووری بەرامبەریان بەکاربهێنێت کە، بە هەژاری و حاڵەتی مردنیش بەهۆی هەژاریەوە کۆتایی هاتووە. ڕەنگە ژنێکی تەمەن حەفتا ساڵ و گەورەتر، ژنبوون لەمڕۆدا (بە ئاسانتر) ناوببات وەک ژنبوون لە هەڕەتی لاوی خۆیدا. خانمانی بەساڵداچووی هەشتا ساڵ و بەرەوسەرەوە لایانوایە ئەمڕۆ ژنبوون ئاسانترە لە ژنبوونی سەردەمی ئەوان و دایکیان، چونکە ژنان ئەمڕۆ دەتوانن کاربکەن، دەتوانن بە ئا...